‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 67429  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 15 : 2

شاره‌وانی پێشووی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد

به‌شی ئێران/ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- شاره‌وانی پێشووی سه‌رده‌شت به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم سوڵتانی شاره‌وانی پێشووی سه‌رده‌شت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ی به‌فرانبار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی مه‌هاباد و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.
ئیبراهیم سوڵتانی خه‌ڵکی مه‌هاباده و له‌ ساڵی 1392 بوویه‌ شاره‌وانی سه‌رده‌شت و پێشتریش له‌ دوو قۆناغدا و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ وه‌کوو شاره‌وانی مه‌هاباد خزمه‌تی کردووه‌.

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=67429