‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 67427  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 14 : 54

نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:

بڕیاری هه‌ولێر بۆ فرۆشتنی بیره‌ نه‌وتییه‌کان به‌ تورکیا، پێشێل کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تیی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی: بڕیاری هه‌ولێر بۆ فرۆشتنی بیره‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ تورکیا، پێشێل کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دیکه‌ی یاسا و ڕێساکانی عێراقه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عالیه‌ نۆسه‌یف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز" وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ بڕیاری هه‌ولێر بۆ فرۆشتنی بیره‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ تورکیا، پێشێل کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دیکه‌ی یاسا و ڕێساکانی عێراقه‌، زیادی کرد: ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی نه‌وتی که‌ له‌ نێوان به‌غدا-هه‌ولێر واژۆ کراوه‌ به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دزی سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌کانی ڕه‌وایی داوه‌.
نۆسه‌یف وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ڕاپۆرته‌ پێدراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌کانی پارێزگای کوردستان زیاتر له‌ 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژه‌، به‌غدای به‌ به‌رپرسی دزی نه‌وتی عێراق و به‌فێڕۆچوونی ئه‌وه‌ زانی.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ماڵپه‌ڕی "ویلیلکس" پێشتر به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ هه‌وڵی هه‌ولێر بۆ فرۆشتنی بیره‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی دارایی خۆی هه‌واڵی دابوو.

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=67427