‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 67426  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 14 : 48

ڕێژه‌ی ئالۆگۆڕی بازرگانی له‌ باشماخی مه‌ریوان سه‌تا 30 دابه‌زیوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئاماری ئالۆگۆڕی بازرگانی له‌ سنووری باشماخ نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2016ی زایینی سه‌تا 30ی دابه‌زیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌له‌فزیۆنی NRT ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2016ی زایینی ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌ سنووری باشماخی مه‌ریوان له‌سه‌دا 30 دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتۆته‌ 170 ملیار دینار.
به‌رپرسانی سنووری باشماخ ڕایانگه‌یاندووه‌: ڕێژه‌ی هاتوچۆی گه‌شتیارانیش له‌و سنووره‌وه‌ له‌ ساڵی 2016 له‌ چاو ساڵانی پێشووی که‌م بۆته‌وه‌.
شۆفێر و کاسبکارانی سنووره‌که‌ قه‌یرانی ئابووری و شه‌ڕی داعش و سه‌رلێشێواییه‌کانی ناو ئیداره‌ی سنووری باشماخ به‌ هۆکاری دابه‌زینی هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ باشماخ ده‌زانن.

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=67426