‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 67425  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 14 : 35

نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق:

ته‌نیا ئه‌نقه‌ره‌ له‌ سه‌فه‌ری یێڵدرم بۆ به‌غدا سوودی بردووه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی: له‌ سه‌فه‌ری وه‌فدی تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تی بیناڵی ییڵدێریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌غدا، ته‌نیا ئه‌نقه‌ره‌ سوودی بردووه‌، چونکوو عێراق جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی پشتڕاست نه‌کراو به‌ بێ کاتێکی دیاریکراو شتێکی دیکه‌ی له‌م بواره‌دا وه‌رنه‌گرتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عالیه‌ نۆسه‌یف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌نیوز" زیادی کرد: باس کردنی به‌رپرسانی تورکیا له‌ ڕێزدانان بۆ سه‌روه‌ری عێراق، گاڵته‌یه‌، چوونکه‌ ئه‌م وڵاته‌ هێشتاکه‌ سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌کات و په‌ناده‌ری تیرۆریسته‌کانه‌ و هێزه‌کانی هێشتاکه‌ له‌ خاکی عێراق دان و ئه‌نقه‌ره‌ ئاوی دیجله‌ و فوراتی له‌ ڕووی عێراقییه‌کان به‌ستووه‌.
نۆسه‌یف وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا هیچ جۆره‌ هه‌ڵوێستێکی گونجاو له‌ به‌رانبه‌ر عێراقیان نه‌بووه‌ تاکوو بتوانین بڕوا به‌م وڵاته‌ بکه‌ین، جه‌ختیشی کرد: هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریسته‌کانی داعش هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=67425