‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 67423  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 14 : 15

عه‌مید هه‌ڵگورد حیکمه‌ت:

فه‌رمانمان پێ‌ بکرێت شه‌ڕی‌ په‌که‌که‌ ده‌که‌ین

به‌شی عیراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژە بەوە دەکات وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێکاره‌‌و فه‌رمانمان پێبکرێت شه‌ڕی‌ په‌که‌که‌ ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌اڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ لڤین‌پرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ عه‌مید هه‌ڵگورد حیکمه‌ت"سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ به‌شداریکردنی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی‌ په‌که‌که‌ رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێکاره‌‌و پێشمه‌رگه‌‌و سه‌رباز له‌ته‌واوی‌ دونیا لایه‌نی‌ جێبه‌جێکارن".
ناوبراو وتیشی‌"پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ ملکه‌چی‌ بڕیاره‌کانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانه‌".
 هه‌ڵگورد حیکمه‌ت هیوای خواست که‌ دۆخه‌که‌ نه‌گاته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ که‌ بۆ پاشه‌کشه‌ی‌ هێزه‌کانی‌ په‌که‌که‌ له‌شه‌نگال هێز به‌کاربهێنرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا که‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌راگه‌یه‌ناندنه‌کانه‌وه‌ په‌که‌که‌ بڵاویده‌کاته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ سووربوونیان له‌سه‌ر نه‌کشانه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ جۆرێکه‌ له‌ڕاگه‌یاندن‌و ‌نمایشکردنی‌ هێز و ره‌نگه‌ له‌پراکتیکدا له‌ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان هه‌ڵوێسته‌کان گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتیشی‌: ئومێد ده‌که‌م هیچ حاڵه‌تێکی‌ نه‌خوازراو نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌‌و په‌که‌که‌ له‌ڕاستیدا ده‌رکی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌رێمایه‌تی‌‌و ناوخۆییه‌ی‌ عێراق بکات.
 هاوکات، هه‌ڵۆ پێنجوێنی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ نه‌ینه‌وای‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان رایگه‌یاند: یه‌کێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان نه‌ به‌سیاسه‌ت نه‌ به‌هێز به‌شداریی‌ هیچ شه‌ڕێکی‌ ناوخۆ ناکات.
‏ له‌باره‌ی‌ داواکاریی‌ حکوومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ کشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌کانی‌ په‌که‌که‌ ‏له‌شه‌نگال‌و ‏لێدوانی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ که‌ رایگه‌یاندبوو"پێویسته‌ په‌که‌که‌ شه‌نگال ‏چۆڵ‌ بکات‌و ‏گه‌ر پێویست بکات هێز به‌کاردێنین".‏

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=67423