‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy


کۆدی بابه‌ت: 67415  |  بڕوار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 13 : 1

تۆمه‌تبارکردنی پارتی به‌ له‌مپه‌ڕنانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سازانی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌ له‌مپه‌ڕنانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سازانی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان تۆمه‌تبار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ڕه‌شید له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ئامانجی به‌فیڕۆدانی کات بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ بێ گۆڕینی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، کێشه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی و سازانی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی نێوان ئه‌م پارتانه‌ دروست ده‌کات.
ناوبراو جه‌ختی کرد که‌ سه‌رجه‌م گفتوگۆی پارته‌ کوردستانییه‌کان به‌ بێ ده‌ره‌نجام هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌ و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌م بابه‌ته‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجی تاکه‌که‌سی و حزبی هه‌لقۆستنه‌وه‌ ده‌کات.

کۆتایی هه‌واڵ / ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy

لینکی بابه‌ت: http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=67415