گۆژمه‌ی 82 میلیارد ڕیاڵی له‌ ماده‌ی 180ه‌وه‌ ته‌رخان کراوه‌ بۆ به‌دره‌
ئێران/کوردی- فه‌رمانداری به‌دره‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ زیادبوونی حه‌وت ئه‌وه‌نده‌یی له‌ سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گازی ئه‌م شاره‌ له‌ ئه‌مساڵدا وتی: به‌پێی خشته‌ی دابه‌ش کردنی گۆژمه‌کانی ماده‌ی 180 ئه‌مساڵ 82 میلیارد و 677 میلیۆن ڕیاڵ بۆ ئه‌م شاره‌ ته‌رخان دراوه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیرووس مورادحاسڵی ڕای­گه‌یاند: ئه‌م گۆژمه‌یه‌ له‌ به‌شه‌کانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان، کشتوکاڵ، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان و خزمه‌تگوزاریی شاری، گوندی و عه‌شیره‌یی خه‌رج ده‌کرێت.
فه‌رمانداری به‌دره‌ زیادی کرد: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مساڵ به‌گشتی 115 میلیارد و 182 میلیۆن ڕیاڵ له‌ شوێنی گۆژمه‌کانی ته‌مه‌لوکی دارایی و داهاته‌کانی نه‌وت و گاز بۆ شاری به‌دره‌ ته‌رخان دراوه‌ و نزیکی 200 میلیارد ڕیاڵ بۆ گه‌شه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ خه‌رج ده‌کرێت.
ناوبراو ڕاشی­گه‌یاند: ئه‌م ڕێژه‌ گۆژمه‌یه‌ له‌چاو ساڵی ڕابردوو گه‌شه‌ی سه‌دای سه‌دی بووه‌ که‌ ده‌توانێت بۆ پێشکه‌وتوویی و گه‌شه‌ی زیاتری شاره‌که‌ کاریگه‌ر بێت.
شاری به‌دره‌ له‌ 87 کیلۆمه‌تریی ئیلام دایه‌ و 4 هه‌زار و 311 خێزان و 15 هه‌زار و 614 که‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه‌ که‌ له‌م ڕێژه‌یه‌ 4 هه‌زار و 278 که‌س له‌ ناوچه‌ شارییه‌کان و 11 هه‌زار و 336 که‌سیش له‌ گونده‌کاندا ده‌ژین.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 77787  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۵/۲۱  |  کاتژمێر: 9 : 11

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات