ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:
فەرهەنگی شەهادەت ئەسڵی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
بەشی ئێران- سەید قاسم جاسمی پاش سەرەخۆشی و پیرۆزباییی شەهید بوونی شەهیدی پارێزەری حەرەم موحسێن حوجەجی، ڕای­گەیاند: قەبووڵ کردنی شەهادەت و فەرهەنگی عاشوورا ئەسڵی بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامییە.
 ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە وێڕای سەرەخۆشی لە ڕێبەری باڵای شۆڕش و میلەتی ئێران و بنەماڵەی شەهیدانی پارێزەری حەرەم، زیادی کرد: شەهید بوونی شەڕڤانانی ئێمە ورەمان بۆ بەرەنگار بوونەوە هەمبەر تەکفیرییەکان دانابەزێنێت و پێچەوانەی ئەوە ورەمان بۆ بەرەنگار بوونەوە هەمبەر دوژمنانی ئیسلام و قورئان بەرز دەکاتەوە.
جاسمی جەختی کردەوە: جیهانی ئەمڕۆ ئەوە دەزانێت بەرەنگار بوونەوە هەمبەر تیرۆریزم چ تێچوویێکی قورسی هەیە.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئامادە بوونی ئێران لە سەنگەرەکانی یەکەمی شەڕدا پیشان دەدات ئێمە هەمبەر ئەو کەسانەی پشتگیری لە تیرۆریزم دەکەن بێ­دەنگ نابین.
 
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 77785  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۵/۲۱  |  کاتژمێر: 8 : 59

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات