زه‌ریف:
تره‌مپ هه‌میشه‌ خوازیاری له‌ ناوبردنی به‌رجام بووه‌
به‌شی ئێران/کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ نوێ­ترین لێدوانه‌کانی سه‌رۆک­کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ناڤۆکی کاردانه‌وه‌ی پیشان دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا نووسیی: سه‌رۆک­کۆماری ئه‌مریکا به‌رده‌وام خوازیاری له‌ناوچوونی ڕێکه‌وتنی ناڤۆکیی (به‌رجام) بووه‌. نابراو بۆ به‌په‌راوێز نه‌کەوتنی خۆی هه‌وڵ ده‌دات ئێران به‌ تاوانبار نیشان بدات. نیازخراپی له‌ سه‌رووی پێشێل کردنی ده‌قی به‌رجام له‌ لایه‌ن ئه‌مریکادایه‌‌‌.
سه‌رۆک­کۆماری ئه‌مریکا سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی جارێکی دیکه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئیدعا پشتڕاست نه‌کراوانه‌ وتی که‌ ئێران پابه‌ندی ڕێکه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ گرووپی 1+5 (به‌رجام) نه‌بووه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 77783  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۵/۲۱  |  کاتژمێر: 8 : 54

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات