وەسفی میدیا بیانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک­کۆماریی ئێران؛
بە ملیۆنان هاوڵاتیی ئێرانی لە پای سندووقەکانی دەنگدان
بەشی جیهان- زۆرینەی میدیا بیانیەکان رایدەگەیێنن یەکێک لە سەرەکی­ترین تایبەتمەندییەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک­کۆماری ئێران ئامادە بوونی ملیۆنان هاوڵاتیی ئێرانی لە پای سندووقەکانی دەنگدانە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا بیانییەکان بەشێک لە هەواڵەکانی ئەوڕۆی خۆیان تەرخانداوە بە راپۆرت و لێکدانەوە سەبارەت بە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ئێران. لە زۆرینەی هەواڵدەرییەکان و رۆژنامە بیانییەکاندا ئاماژە کراوەتە سەر بەشداریی بەرفراوانی ئێرانییەکان لە پای سنووقەکانی دەنگدان و ئەو رووداوە وەکوو « بە ملیۆنان هاوڵاتیی ئێرانی لە پای سندووقەکانی دەنگدان» وەسف دەکات.
هەواڵدەریی رویتێرز لەو بارەیەوە دەنووسێت: بە ملیۆنان ئێرانی رۆژی هەینی چوونە ریزی دەنگدەرانەوە تا دەنگی خۆیان بۆ دیاری کردنی سەرۆک­کۆمار و چارەنووسی وڵاتەکەیان بخەنە سندووقەوە.
رۆژنامەی واشێنتۆن پۆست دەنووسێت: ئێرانییەکان لە کەنداوی فارسەوە تا قەراخی زەریای خەزەر لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد و دەنگەکانی خۆیان خستە سندووقی دەنگدان.
دیکەی میدیا بیانیەکانیش لەوان نیۆیۆرک تایمز، ئاسۆ شێتێدپرێس و فرەنس 24یش هەر بەو شێوەیە ئاماژەیان بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک­کۆماریدا کردووە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 73387  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 20 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات