کارناسێکی پرسی کورد شرۆڤە دەکات:
پاشهاتەکانی کۆچی­دوایی سەرکردەی بزووتنەوەی گۆڕان
بەشی جیهان- عەبدوڵا هەواس دەڵێت بزووتنەوەی گۆڕان پاش کۆچی­دوایی دامەزرێنەرەکەی، بژادەی زۆری لە بەردەستدا نابێت و هەندێک لە سەرکردەکانی دەچنە ریزی یەکێتیی نیشتمانییەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوشیروان موستەفا نووسەر، ئەدیب، سیاسەتوان و سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە شاری سلێمانیە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو یەکێک لە کاریگەرترین رێبەرە کوردەکانی عێراق لە خەباتی کوردەکان دژی سەدام بووە و کاریگەرییێکی زۆری لە پێکهێنانی هەرێمی کوردستان بووە.
ئێستا پرسی چارەنووسی بزووتنەوەی گۆڕان و کاریگەریی مەرگی ئەو سیاسەتوانە کوردە لە سەر داهاتووی سیاسیی هەرێمی کوردستان یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانە. یەکێک لە کارناسانی پرسی کورد لەو باوەڕەدایە مەرگی نەوشیروان موستەفا کاریگەریی نگەتیڤی زۆری لە سەر داهاتووی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت.
عەبدوڵا هەواس، توێژینەری پرسی کورد میدل ئیست ئانلاینی گوت: نەوشیروان موستەفا زۆرتر لە هەموو سەرکردە کوردەکانی عێراقی هوگری دیموکراسی و ئازادی بوو. ناوبراو تاکە سەرۆکێک بووە کە مەسعوود بارزانیی خستووەتە بەر پرسیارەوە. بزووتنەوەی گۆڕان پاش مەرگی ئەو بژاردەی زۆری لە بەردەستدا نابێت.
ناوبراو زیادی کرد بە رای من، پاش مەرگی نەوشیروان موستەفا، هەندێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەچنە ریزی یەکێتیی نیشتمانییەوە.
عەبدوڵا هەواس هۆشدار دەدات بزووتنەوەی گۆڕان تووشی لاوازی و بشێوە دەبێت و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەنگەکانی خۆی لە دەست دەدات و لە کۆتاییدا ئەم رووداوە ئەبێتە هوی ئەوەی کە رێژەیێکی زۆرتر لە سەرکردەکانی بچنە ریزی یەکێتیی نیشتمانییەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەموو ئەم ئەمانەش تا ئەو کاتەی سەرۆکێکی بڕشتدار بۆ بەرێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان دیاری دەکرێت، درێژەی دەبێت. بەڵام ئێستاکە ئاوا سەرۆکێک شک نابەین.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113
 

کۆدی بابه‌ت: 73382  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 19 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێهرەجانی شێعری کوردی "وەحدەت" لە کرماشان بەڕیوە دەچێت
بینا مێژوییەکانی شارێ ورمێ نۆژەن دەکرێنەوە
کاردانەوەی جێگری مەجلیس بە ڕەخنەکانی سەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە ئازەریجانی ڕۆژئاوا بۆ تەوڕێز
هەسەدە گەڕەکێکی دیکەی ڕەقەی کۆنتڕۆڵ کردەوە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە وان تەقێندرانەوە و دوو دانیشتووەکەی کوژران
پەنا بردنه بەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ بەڕێوه بردنی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بژاردەی ئێمه نییه
وەزشوانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بیلیاردی گەورەساڵانی ئێران کرا
هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دواخستنی ڕیفراندۆم دەرنەکراوە
دانیشتنێکی پسپۆڕانەی ئەدەبی له کوردستان بەڕێوه دەچێت
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و تورکیا له دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە
تەرمی بەسیجی شەهید لە شنۆ ئەسپاردە کرا
پشتیوانی ئەمریکا لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق و دژایەتیی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانە
کۆتایی هاتنی رێگەی ئاسنی هەمەدان – سنە لە ساڵی ٩٧
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
ئیمکانات