هەندێ رەفتاری بانگەشەیی لە گەڕەکەکانی پەراوێزی شاری سنە/ راپۆرتە مەدەنییەکان سەبارەت بە سەرپێچیی هەڵبژاردن بەدواداچوونیان بۆ بکرێت
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری لێژنەی چاودێری لەسەر هەڵبژاردنی کوردستان دەڵێت: هەر چەشنە سەرپێچی یا کەیسێک کە دژی پاڵێوراوێک لە ماوەی هەڵبژاردندا ببینرێت، ئەگەر لە لایەن خەڵکیشەوە بێت دەبێت بە بەڵگەوە رادەستی لێژنەی چاودێری و دام و دەزگا پێوەندیدارەکان بکرێت و دەستبەجێ بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس هەندێک لە راپۆرتەکانی خەڵک ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک بەرپرس رەفتارێک لە خویان پیشان دەدەن کە پیشاندەری پشتگری لە پاڵێوراوێکی تایبەتە. لە گەڕەکەکانی پەراوێزی شەری سنە وەکوو " نایسەر" بە بیانووی دەنگدان یا چاودێری سەردانی بازنەکان دەدەن و دۆخەکە بۆ دەنگدان بە پاڵێوراوێکی تایبەت دەڕەخسێنن. کە ئاوا کەیسانێک لە دەرەوی ئەخلاقە و سڵامەتی هەڵبژاردنەکان دەخاتە مەترسییەوە.
پاش ئاگادار بوون لەو کەیسانە لەگەڵ بەڕێوەبەری لێژنەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی کوردستان پێوەندیمان گرت و بەدواداچوونی ئەو پرسەمان کرد، ناوبراو وەڵامی دایەوە: تا ئێستا کەیسێکی بەو چەشنە بۆ لێژنەی چاودێری راپۆرت نەکراوە، بەڵام هەر چەشنە سەرپێچکارییێک کە دژ بە پاڵێوراوێک بێت و بەپێی بەڵگەوە بێت پێوشوێنگیری دەکرێت.
سەید خالێد حوسێنی وێڕای ئاماژە بە چاودێری دام و دەزگا جێبەجێ کارەکان و فەرمانداریەکان لە سەر پڕۆسەی یاسایی قۆناغەکانی هەڵبژاردن ئاشکرای کرد: ئەگەر هەر چەشنە سەرپێچکارییێک ببینرێت، هەوڵی یاسایی بۆ دەدرێت.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 73376  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 18 : 31

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات