باڵوێزی پێشووی ئێران له‌ عێراق برووسکه‌یێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات
به‌شی ئێران/ کوردی- حسێن دانایی فه‌ڕ، باڵوێزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا له‌ ڕێگای په‌یامێکه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ئیسنا؛ ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌م شێواز‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌ناوی خودای گه‌وره‌
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
به‌ڕێزان نما و چیا؛
کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی/ 19ی مانگی مه‌ی 2017 هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی به‌ڕێزتان مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سلێمانیم پێگه‌یشت و بووه‌هۆی داخ و که‌سه‌ری به‌نده‌.
به‌ڕێزیان پیاوێک بوو که‌ هه‌موو ژیانی خۆی فیدای ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجه‌کانی کرد. له‌ یه‌که‌م دیداریدا ساڵی 1986 (1365) له‌ کوردستانی عێراق دیدارم له‌گه‌ڵ کرد و ناوبراوم به‌ تاکێکی ئاگادار و بیرمه‌ند و پسپۆڕ و خه‌باتگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر زانی. به‌ڕێزیان باش ده‌یانزانی چۆن به‌دوای ئامانجه‌کانیاندا بچن.
لای خۆمه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ منداڵان، به‌جێماوان و به‌رپرسان و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی به‌ڕێزی کوردستانی عێراق به‌تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی ده‌که‌م و داوا له‌ خودای په‌روه‌ردگار ده‌که‌م ئه‌و خوالێخۆشبووه‌ غه‌رقی ڕه‌حمه‌ت بکات و سه‌بریش بۆ به‌جێماوان عه‌تا بفه‌رمێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 73349  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات