توێژه‌ری پرسی کورد؛
ئه‌گه‌ری پێکدادانی توندی سه‌ربازی له‌ نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا لە ئارادا نییە
به‌شی جیهان- گالیپ دالای ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری پێکدادانی سه‌ربازی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا هه‌یه‌ به‌ڵام ناشێت ببێته‌ هێرشێک وه‌کوو هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر داعش له‌ ئه‌لباب.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا به‌ تیرۆریست ده‌زانێت هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بێت ئۆپه‌راسیۆنێک هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات دژ به‌ کورده‌کانی سووریا ده‌خاته‌ ڕێ.
گالیپ دالای توێژه‌ری پرسی کورد له‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ئه‌لجه‌زیره‌ به‌ ماڵپه‌ڕی "نیوو عه‌ره‌ب" ده‌ڵێت: به‌ دووری ده‌زانم ئۆپه‌راسیۆنێک وه‌کوو قه‌ڵغانی فورات که‌ تورکیا دژ به‌ داعش ئه‌نجامی دا له‌ دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریاش دووپات بکرێته‌وه‌. دۆخه‌که‌ بۆ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێکی وا له‌بار نییه‌. مومکینه‌ تورکیا و کورده‌کان له‌ دوو لای ناوه‌نده‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ یه‌کتر بکه‌ن به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی به‌ربڵاویی سه‌ربازی له‌ئارادا نییه‌.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکاش هه‌وڵ ده‌دات ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا چاره‌سه‌ر بکات. من بیر له‌وه‌ ناکه‌مه‌وه‌ هاوشێوه‌ی پێکدادانی نێوان تورکیا و داعش له‌ سووریا، شه‌ڕێکی توند له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا و سوپای تورکیا ڕوو بدات چوونکه‌ ڕووداوێکی وا بۆ شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار له‌ تورکیا، عێراق و سووریا ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌م کارناسه‌ی پرسی کورده‌کان وێڕای ئاماژه‌ به‌ هۆکاری ڕوونه‌دانی شه‌ڕێکی ته‌واو عه‌یار له‌ نێوان تورکیا و هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا جه‌ختی کرد: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ سه‌فه‌ری ئه‌مریکادا ته‌نیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی YPG، تورکیا کاردانه‌وه‌ نیشان ده‌دات. ئه‌م لێدوانانه‌ نیشان ده‌دات که‌ پراکتیکی تورکیا لایه‌نی کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت نه‌ک هێرشبه‌رانه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73334  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 11 : 28

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات