رویتێرز:
سەفی درێژ، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێران
بەشی هەڵبژاردن/کوردی- هەواڵدەرییە رۆژئاواییەکان لە یەکەمین کاردەنەوەی خۆیاندا هەمبەر بە دەستپێکی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شۆراکانی ئیسلامیی شار و گوند لە ئێران جەختیان کرد لە سەر «سەفە درێژەکانی دەنگدەران».
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فارس، لە حاڵێکدا کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک­کۆماری و شۆراکانی ئیسلامی شار و گوند لە ئێران دەستی پێکردووە، رویتێرز دانی بە سەفە درێژەکان لە بازنە دەنگدانەکاندا ناوە.
کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک­کۆماری و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی شۆراکانی شار و گوند دەستی پێکرد.
بەپێی راگەیێندراوی بەرپرسانی سیتادی هەڵبژاردنی وڵات 56 ملیۆن و 410 هەزار و 236 کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە لەم رێژەیە 1 ملیۆن و 350 هەزار و 294 کەس دەنگی ئەوەڵی خۆیان دەدەن.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 73314  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 9 : 24

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات