هاوکات له‌گه‌ڵ تێکڕای وڵات؛
هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێران ده‌ستی‌پێکرد
به‌شی هه‌ڵبژاردن- هاوکات له‌گه‌ڵ تێکڕای وڵات ڕه‌وتی ده‌نگدان کاتژمێر 8ی به‌یانی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێرانیش ده‌ستی‌پێکرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 8ی به‌یانیی ئه‌وڕۆ هه‌ینی/ 29ی گوڵانی 1396 به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ تێکڕای بازگه‌ و ده‌ڤه‌ره‌کانی وڵات و ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌م کاره‌ دابین کراون ده‌ستی‌پێکرد.
ئه‌وڕۆ پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی شۆرای ئیسلامیی شار و گوند و 12هه‌مین خولی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و له‌ هه‌ندێک بازگه‌شدا هه‌ڵبژاردنی نێوان ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زیاتر له‌ 63 هه‌زار بازنه‌ و 200 ملیۆن به‌ڵگه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئاماده‌ کراوه‌.
له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش 12هه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ 102 وڵات و 310 بازنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌رگرتنی ده‌نگ له‌ وڵاتی نیووزیله‌ند ده‌ست‌پێده‌کات و له‌ کیشوه‌ری ئه‌مریکا کۆتایی پێدێت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌یید مسته‌فا هاشمی‌ته‌با، سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و سه‌یید مسته‌فا میرسه‌لیم پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م خوله‌ی سه‌رکۆمارین.
56 ملیۆن و 410 هه‌زار و 234 که‌س له‌ هاووڵاتییان هه‌لومه‌رجی به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29ی گوڵانیان هه‌یه‌ و له‌م ژماره‌یه‌ 1 ملیۆن و 350 هه‌زار و 294 که‌سیان یه‌که‌م جاره‌ که‌ ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه‌ ناو سندۆقه‌کانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها 160 هه‌زار که‌س له‌ هێزه‌ نیزامی و ئینتیزامییه‌کان ئه‌رکی پاراستنی ئه‌منییه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان وه‌ئه‌ستۆیه‌.
نزیک به‌ 1 و نیو ملیۆن که‌سیش وه‌کوو جێبه‌جێکار و چاوه‌دێر ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و 70 هه‌زار پشکێنه‌ریش بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دیاری کراون.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73302  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 8 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ڕه‌ئیسی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵات ده‌کات
ڕاگه‌یێندراوی ژماره‌ 4ی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی چاودێری
2 هه‌زار که‌س به‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرای شار و گوند له‌ کرماشاندا چاودێری ده‌که‌ن
پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ نیۆیۆرک ده‌ستی‌پێکرد
ئه‌و به‌رگه‌ ده‌نگانه‌ی مۆر نه‌کراون له‌سه‌ر ده‌نگی پووچه‌ڵ دێنه‌ ئه‌ژمار
ئاسۆشیتێدپرێس: ئێرانییه‌کان پاش ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی بۆ یه‌که‌م جار له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا به‌شدار ده‌بن
به‌شداریی به‌ربڵاوی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌ره‌تانی چه‌نه‌لێدانی نیزام له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌باته‌ سه‌ره‌وه‌
ڕوونکردنه‌وه‌ی سیتادی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵات سه‌باره‌ت به‌ مۆری هه‌ڵبژاردن له‌ ناو ناسنامه‌
پێشبینی به‌شداریی 70 له‌سه‌دی خه‌ڵکی کرماشان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان
تا ئێستا زیاتر له‌ 15 ملیۆن ده‌نگ تۆمار کراوه‌/ له‌ هه‌ر کاتژمێرێکدا دوو ملیۆن ده‌نگ تۆمار ده‌کرێت
پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ئیتاڵیا و به‌ریتانیا ده‌ستی‌پێکرد
سه‌فی درێژی چاوه‌ڕوانی بۆ ده‌نگدان له‌ بازنه‌کانی کوردستان
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌
وه‌زیری به‌رگریی وڵات سه‌ردانی سیتادی هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌کات
ئێسحاق جه‌هانگیری ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌نگی خۆی خسته‌ ناو سندۆقی ده‌نگدانه‌وه‌
محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف له‌ حسێنیه‌ی جه‌ماران ده‌نگی خۆی خسته‌ سندۆقه‌وه‌
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە بڕیارەکانی تورکیا سەبارەت بە ئیدلیب پشتیوانی دەکەین
مۆڵەتی ئەوە بە دەوڵەتی سووریا نادەین هێرش بکاتە سەر هەسەدە
دۆزرانەوەی تەرمێک لە گوندی بۆیکتانی سەقز
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
ئیمکانات