نیگه‌رانیی کورده‌کانی سووریا له‌ لێدوانه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی په‌که‌که‌
به‌شی جیهان- ڕاوێژکاری سه‌ربازیی هێزه‌ هاوبه‌شه‌ کورد- عه‌ره‌به‌کانی سووریا وێڕای ئاماژه‌ به‌ به‌یاننامه‌ی تره‌مپ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیادا وتی: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕه‌وتی ئاشتی له‌ تورکیا هه‌وڵ بدات یارمه‌تیی به‌ تورکیا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ دیدار له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان وه‌کوو داعش و په‌که‌که‌ پشتیوانی ده‌کات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ نیگه‌رانی ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی کوردی به‌دواوه‌ بوو.
ناسر حاجی مه‌نسوور له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازیی کوردی سووریا و ڕاوێژکاری هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک به‌ هه‌واڵده‌ریی "ئارانیووز"ی وت: لێدوانه‌کانی تره‌مپ بارودۆخه‌که‌ دژوارتر ده‌کاته‌وه‌. کورده‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بوون که‌ تره‌مپ هه‌ڵوێستێکی سه‌ختگیرانه‌تر نیسبه‌ت به‌ تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا بگرێته‌به‌ر.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا ده‌یه‌وێت هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ داعش بخه‌ملێنێت. هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ ڕازی کردنی تورکیا له‌گه‌ڵ پشتیوانی له‌ شه‌ڕی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دژی کورده‌کان مه‌شرووعییه‌ت به‌ شه‌ڕی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ دژی کورده‌کان ده‌دات. ده‌بێ ئه‌مریکا ڕۆڵێکی نێوبژیڤان له‌ شه‌ڕی نێوان تورکیا و کورده‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بگێڕێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73284  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۸  |  کاتژمێر: 14 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات