کورده‌کان و هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ی تره‌مپ له‌ سووریا/ ڕابرت فۆرد*
به‌شی وتار/ جیهان- ئایا تره‌مپ ده‌توانێت هه‌م تورکه‌کان و هه‌م کورده‌کان له‌ پاڵ خۆی بهێڵێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر تورکیا په‌ره‌ به‌ هه‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ PYD/YPG له‌ ناوچه‌ی عه‌ره‌ب نشیندا بدات کێشه‌کانی ئه‌مریکاش قورستر ده‌بن. به‌م شێوازه‌ش ئێمه‌ ناچارین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان مامه‌ڵه‌ بکه‌ین.
کوردپرێس: له‌ سه‌فه‌ری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ واشنتۆن، ناوبراو و دۆناڵد تره‌مپ بێگومان کاتێکی فراوان بۆ باس کردن له‌سه‌ر داهاتووی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)، گرووپی خۆشه‌ویستی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕ دژی داعش، ته‌رخان ده‌ده‌ن. هێزه‌کانی دژه‌داعش که‌ زۆربه‌ی هێزه‌کانیان له‌ هێزه‌کانی YPG پێکهاتووه‌، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه‌ی ڕابردوودا به‌ یارمه‌تی ئه‌مریکا نیزیک به‌ 7400 کیلۆمه‌تری چوارگۆش له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد کرد. به‌ بۆچوونی ئه‌ردۆغان ئه‌م ستراتێژییه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئۆباما و له‌ ئێستاشدا ده‌وڵه‌تی تره‌مپ پێشوازییان لێکردووه‌، یارمه‌تی به‌ گرووپێکی تیرۆریستی کوردی ده‌دات که‌ هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ریی تورکیا بێت؛ ئاسایش و سه‌روه‌رییێک که‌ ناتۆ ده‌بێ به‌رگری لێ بکات. کاردانه‌وه‌ی گریمانه‌یی ئه‌ردۆغان گوشاری زیاتر له‌سه‌ر هاوپه‌یمانانی کوردی سووری ئه‌مریکایه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م گوشاره‌ش لاوازبوونی ئامانجی واشنتۆن له‌باره‌ی دابه‌زینی مه‌ترسیی توندئاژۆیانی عه‌ره‌ب له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای به‌دواوه‌ بێت.
ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ تا چ ڕاده‌یێک بۆ ده‌وڵه‌تی تره‌مپ دژوار ده‌بێت. پاش ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژی 25ی ئه‌یپڕێڵ بنکه‌کانی YPG له‌ باکووری عێراق و سووریا بوردومان کرا، ئه‌فسه‌رێکی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یێکی به‌رجسته‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دیداری کرد. په‌که‌که‌ گرووپێکی سه‌ربه‌زێوه‌ که‌ له‌ مێژه‌وه‌ چقڵی چاوی تورکیا بووه‌ و له‌ ساڵی 1997دا جێگه‌یێکی له‌ لیستی "گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌"کانی ئه‌مریکا به‌ خۆی ته‌رخان داوه‌. ئه‌م دیداره‌ تووڕه‌بوونی تورکیای به‌دواوه‌ بوو و ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌یێکی زۆری لێگرت. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕاگه‌یێندرا که‌ ئه‌مریکا، یه‌په‌گه‌ پڕچه‌ک ده‌کاته‌وه‌. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ نیشانی دا که‌ ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای لۆبیگه‌ریی به‌ربڵاو، له‌ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئه‌مریکییه‌کان به‌ دووربوونه‌وه‌ له‌ PYD/YPG شکستی خواردووه‌. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ سه‌فه‌ری ناوبراو بۆ واشنتۆن بۆ ده‌وڵه‌تانی هه‌ردوو وڵات هه‌ندێ کێشه‌ و گێچه‌ڵ دروست بکات.
گه‌رچی ئه‌ردۆغان دیکتاتۆر و تووڕه‌مه‌جازه‌ به‌ڵام له‌باره‌ی تێکه‌ڵبوونی گرووپه‌ جۆراوجۆره‌ کوردییه‌کان هه‌ڵه‌ ناکات. ساڵی 2013 عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌ له‌ دیمانه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که‌ ناوبراو و دیکه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی په‌که‌که‌ ساڵی 2003 له‌ چیاکانی قه‌ندیلدا، بنکه‌ی په‌که‌که‌، پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD)، لقی سیاسیی یه‌په‌گه‌یان دامه‌زراند. هه‌روه‌ها PYD ئه‌ندامی "یه‌کێتیی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک"ه‌ که‌ "کۆنگره‌ی گه‌لی کورد" ئه‌و پارته‌ی له‌ ساڵی 2005دا له‌ چیای قه‌ندیل دامه‌زراند. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جانیڤێری 2004 ئه‌م گرووپه‌ی په‌که‌که‌ی به‌ لیستی "گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌"کانی ئه‌مریکا زیاد کرد. هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری "یه‌کێتیی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک"، جه‌میل بایک ڕێبه‌ری جێگره‌وه‌ی په‌که‌که‌یه‌. جگه‌ له‌وه‌، چالاکوانان، شه‌ڕڤانان و فه‌رمانده‌ کارامه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ڕیزه‌کانی PYD و YPGدان.
شه‌ڕڤانێکی YPG به‌ واڵستریت ژۆرناڵی وت: ناوبراو پێشتر له‌ په‌که‌که‌دا بووه‌ و شه‌ڕڤانان له‌ نێوان گرووپه‌کانی جۆراوجۆری په‌که‌که‌ هاتوچۆ ده‌که‌ن. مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش که‌ له‌ هاوپه‌یمانانی نزیکی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشه‌، مارچی 2016 ڕایگه‌یاند که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا PYD و PKK یه‌ک گرووپن.
به‌م حاڵه‌شه‌وه له‌ ڕۆژی 8ی مارچدا‌ ده‌وڵه‌تی تره‌مپ (و پێشتریش ده‌وڵه‌تی ئۆباما) هێشتاکه‌ ئیدعایان کرد که‌ PYD، YPG و PKK گرووپێک نین به‌ڵام ئه‌م ئیدعایه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی و وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندی ڕێکخراوه‌یی YPG، PYD و PKK و ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری PYD/YPG له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووری وێده‌چێت قووڵاییێکی ستراتێژیک بۆ شه‌ڕی ئێستا و داهاتووی په‌که‌که‌ له‌گه‌ڵ تورکیا ڕاده‌ستی ئه‌و گرووپه‌ بکات و ئه‌مه‌ هه‌مان شتێکه‌ که‌ ئه‌ردۆغان ده‌زانێت و نیگه‌رانییه‌تی. ئێستاکه‌ش له‌ تورکیا هه‌ندێ ڕاپۆرت هه‌یه‌ که‌ میلیشیا کورده‌کانی سه‌ر به‌ PKK و PYD هێرشه‌ ئه‌نجامدراوه‌کان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و بۆرسا له‌ ماوه‌ی ساڵی 2016یان داڕشت و له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی YPGدایه‌ مه‌شقی سه‌ربازییان بۆ ئه‌م هێرشانه‌ بینیوه‌.
ئه‌مریکا به‌ پشت به‌ستن به‌ YPG له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش یارمه‌تی به‌ گرووپێکی تیرۆریستی ده‌دات که‌ له‌گه‌ڵ گرووپێکی تیرۆریستی دیکه‌ شه‌ڕ بکات و ئه‌مه‌ دژ به‌ سیاسه‌تی پێشووی ئه‌مریکا له‌باره‌ی هاوکاری نه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌یه‌ که‌ له‌ ناو لیستی "گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌"کانی ئه‌مریکادان چوونکه‌ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ YPG هاوکاری ده‌کات که‌ له‌ ڕاستیدا له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ یه‌کێکه‌. بێگومان هه‌ندێ که‌س به‌ڵگه‌ ده‌هێننه‌وه‌ که‌ نابێت ناوی په‌که‌که‌ له‌ ناو لیستی "گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌"کانی ئه‌مریکادا بێت. باس‌کردنی گشتگیر و دروست له‌باره‌ی بارودۆخی ده‌رهێنانی ناوی په‌که‌که‌ له‌م لیسته‌ پێویستی به‌ چه‌ندین مانگ کات هه‌یه‌ به‌ڵام له‌م کاته‌دا ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئاشکرا به‌و به‌رته‌سک‌بوونه‌وانه‌ که‌ لیستی "گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌"کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر هاوکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی ناو ئه‌م لیسته‌ وه‌کوو په‌که‌که‌ و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌و پارته‌ دایده‌نێت، نیشانده‌ری یه‌کپارچه‌ نه‌بوونی زۆر له‌ سیاسه‌تدانه‌رییه‌ و له‌ ئابڕووی ئه‌مریکا له‌ بواری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریزم که‌م ده‌کاته‌وه‌.
شه‌یدایی ئه‌مریکا به‌ PYD/YPG ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ هه‌ندێ ڕاستیی به‌دواوه‌ ده‌بێت که‌ ئازارده‌ره‌ و تا ماوه‌یێک پاش ده‌رکردنی داعش له‌ ڕه‌قه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی گرووپی PYD/YPG سیکۆلاره‌ به‌ڵام دیموکراتیک نییه‌. ئه‌م گرووپه‌ ڕکابه‌رانی سیاسی خۆی سه‌رکوت کردووه‌، دیکه‌ی چالاکوانانی سیاسیی کورد و هه‌واڵنێرانی سه‌ربه‌خۆی ده‌ستگیر کردووه‌ و ئه‌وانی ترساندووه‌. جگه‌ له‌وه‌ش داکۆکیی ئه‌م گرووپه‌ له‌سه‌ر یه‌کسانیی ڕه‌گه‌زی و پێداگریی له‌سه‌ر سه‌پاندنی به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆی هه‌ندێ کێشه‌ بۆ حکوومه‌تی داهاتووی ڕه‌قه‌، پێته‌ختی داعش و دیکه‌ی شاره‌ عه‌ره‌ب‌نشینه‌کان دروست ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا ئه‌و گرووپه‌ به‌ یارمه‌تیی ئه‌مریکا له‌ ده‌ستی داعشی ده‌رده‌هێنێت.
بۆ نموونه‌ له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌نجامی PYD و چالاکی مافی ژنان له‌به‌رچاو بگرین که‌ خه‌ڵکی شاری گرێ سپییه‌ له‌ نزیک سنووری تورکیا و سووریا. ئه‌فسه‌رێکی باڵای ئه‌مریکا له‌ گفتوگۆیێکدا ئیلتیزامی ناوبراو به‌ ئارمانجی ژنان له‌ سووریا ستایش ده‌کات. هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا (ئه‌و گرووپه‌ی له‌ ئه‌ساسدا وه‌کوو په‌رده‌یێک بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعشی YPG به‌ پشتیوانیی ئه‌مریکای هه‌یه‌ و له‌و شه‌ڕه‌شدا به‌ زۆری ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌ست PYD و YPGوه‌یه‌)‌ سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هه‌ندێک له‌ سه‌رکرده‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ ڕه‌قه‌ خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د وه‌کوو هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی نوێی ڕه‌قه‌ که‌ پاش داعش به‌ سه‌ر ڕه‌قه‌دا حکوومه‌ت ده‌کات هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌ڵام له‌ نێوان سوورییه‌کاندا ڕه‌قه‌ زیاتر له‌ دیمه‌شق، حومس و حه‌ڵه‌ب وه‌کوو شارێکی موحافیزه‌کار ناسراوه‌ که‌ گرووپگه‌لێکی حه‌شیمه‌تیی زۆر له‌و شاره‌دا پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌به‌که‌ و تۆڕی قه‌بیله‌یی په‌رته‌وازه‌کراودا له‌ مه‌ودای فورات به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات له‌ سه‌حرای سووریا به‌ره‌و عێراق پاراستووه‌. لێره‌دا ئه‌و نه‌ریتانه‌ وه‌کوو نه‌ریتی هاوپێوه‌ند به‌ ڕۆڵی ژنانه‌وه‌ زاڵن. زۆرینه‌ی ئه‌مریکییه‌کان هه‌ندێ به‌رته‌سکیی به‌کارهێندراو بۆ ژنه‌ عه‌ره‌به‌کان به‌ قبووڵنه‌کراو ده‌زانن و چالاکییه‌کانی خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ستایش ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها که‌ شه‌ڕی عێراق ده‌بێت فێری واشنتۆنی کردبێت ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر نه‌ریتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگای موحافیزه‌کاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بسه‌پێنێت له‌ خۆیدا کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری کۆمه‌ڵگا ده‌بینێته‌وه‌.
ڕاپرسییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ڕای هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ته‌نگه‌ژه‌که‌ ئاشکرا ده‌کات. ڕاپرسییێکی نافه‌رمی له‌ شه‌ڕڤانانی داعش که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیایێکی پێوه‌ندیی لوبنانی ساڵی 2014 ئه‌نجام دراوه‌ پیشان ده‌دات هۆکاری سه‌ره‌کیی ته‌ڤل‌بوونی شه‌ڕڤانانی دیکه‌ی وڵاته‌ موسڵمانه‌کان به‌ داعشه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌ڤانی له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی بوو که‌ هێرشی کرابووه‌ سه‌ر. ڕاپرسییه‌که‌ی ساڵی 2016، ASDA’A Burson-Marsteller له‌ گه‌نجه‌ عه‌ره‌به‌کان ئه‌و خاڵه‌ به‌رجسته‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ چلۆن مشتومڕ له‌سه‌ر شرۆڤه‌ی باشتری ئیسلام و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که‌ فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا به‌ سه‌ر کۆمکاری عه‌ره‌بیدا ده‌یسه‌پێنێت ڕۆڵێکی هه‌ره‌گرینگ ده‌گێڕێت له‌ ڕاکێشانی ئه‌ندامان بۆ توندئاژۆخوازه‌کان. ڕکابه‌ریی قه‌ومیی له‌ مێژینه‌ی عه‌ره‌ب و کورد و به‌رنامه‌ی ئایدیۆلۆژیای PYD وه‌کوو سه‌پاندنی له‌ناکاوی یه‌کسانیی ڕه‌گه‌زی ده‌بێته‌هۆی زیاتربوونی ئه‌ندام‌گیری له‌ نێو توندئاژۆخوازه‌کاندا پاش که‌وتنی ڕه‌قه‌ و گۆڕانی سیسته‌می داعش به‌ ڕاپه‌ڕین.
ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی نیگه‌رانیی زیاتر ئه‌وه‌یه‌ توندئاژۆخوازانی عه‌ره‌بی سوننه‌ ئه‌زموونیان له‌ هه‌ڵه‌کانی خۆیان گرتووه‌ و ئه‌لقاعیده‌ له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئه‌و تاکتیکه‌ بێ‌ڕه‌حمانه‌ی له‌ نێوان ساڵانی 2004 تا 2009 له‌ عێراق گرتبوویه‌به‌ر واز لێ ده‌هێنێت و به‌ جێگای ئه‌و ستراتێژییه‌ توندئاژۆیی دژی کۆمه‌ڵه‌ خۆجێیه‌کان له‌ "ئه‌لقاعیده‌ی نوسخه‌ی 3" که‌م ده‌کاته‌وه‌ و له‌ ڕێگای کاربه‌ده‌سته‌ خۆجێیه‌کانه‌وه‌ خزمه‌تگوزاریی ژێرخانیی ئاراسته‌ی خه‌ڵک کرد و زیاتر له‌ پێشوو له‌ کۆمه‌ڵگای خۆجێیدا جێگای خۆی کرده‌وه‌. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وه‌ بگات که‌ PYD/YPG به‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ن به‌ سه‌ریاندا زاڵ بن سه‌رۆکه‌ زیره‌که‌کانی ئه‌لقاعیده‌ و داعش مومکینه‌ له‌ سووریا خۆ ئاماده‌ بکه‌ن بۆ ئه‌ندام‌گیریی زیاتر و جێکردنه‌وه‌یان له‌ کۆمه‌ڵگادا و کۆنتڕۆڵ‌کردنی ڕاپه‌ڕینی داهاتووی عه‌ره‌به‌کان دژوارتر بکاته‌وه‌.
ئێستاکه‌ داعش له‌ ڕه‌قه‌یه‌ و به‌ شێوازی به‌رفراوان ڕووی له‌ ڕاپه‌ڕین نه‌کردووه‌ به‌ڵام واشنتۆن به‌مزووانه‌ ده‌بێت بڕیار بدات که‌ کێ کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی ڕه‌قه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و کێ تێچووه‌که‌شی بدات. هه‌روه‌ها که‌ کالین پاوڵ ساڵی 2003 به‌ جۆرج ده‌بلیوو بووشی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر بووش، سه‌دام حسێن له‌ناو به‌رێت ئه‌مریکا ده‌بێته‌ خاوه‌ن عێراق و ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی ئه‌و وڵاته‌ش قبووڵ بکات. ئه‌مریکا مومکینه‌ به‌مزووانه‌ هه‌زار هێزی‌تر بنێرێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ئه‌و گرووپانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ پشتیوانی کراون که‌ بریتین له‌ فه‌وجی تۆپخانه‌ی ده‌ریایی و هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان سامان پێبدات. هه‌موو حه‌فته‌یێک کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ی تازه‌ له‌ بنده‌ستی داعش ده‌ربێنن ته‌نانه‌ت باڵوێزانی ئاشتیی ئه‌مریکاش له‌ مه‌نبه‌ج و نزیک به‌ گرێ سپی جێگیر کراون تاکوو پێش به‌ ته‌قه‌کردنی شه‌ڕڤانه‌ تورکییه‌کان و عه‌ره‌به‌ سوورییه‌کان و کورده‌ سوورییه‌کان به‌ سه‌ر یه‌ک بگرن. ئه‌مریکا له‌ ڕووی کرداره‌وه‌ ئێستاکه‌ خاوه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه‌.
ده‌وڵه‌تی ئۆباما به‌ گشتی ئه‌مریکای خسته‌ سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ به‌ڵام تره‌مپ که‌ له‌ بانگه‌شه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا ڕه‌خنه‌ی له‌ پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی و گه‌ل‌سازی ده‌گرت ده‌بێت کۆمه‌ڵێک حسێب یه‌کلایی بکاته‌وه‌ که‌ کاتی پێدانیان گه‌یشتووه‌. ئه‌گه‌ر تورکیا په‌ره‌ به‌ هه‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ PYD/YPG له‌ ناوچه‌ی عه‌ره‌ب نشیندا بدات کێشه‌کانی ئه‌مریکاش قورستر ده‌بن. به‌م شێوازه‌ش ئێمه‌ ناچارین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان مامه‌ڵه‌ بکه‌ین.
ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ هه‌موو شتێک جێگای داخ و ئه‌سه‌فه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورده‌کانی سووریا وه‌کوو زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واده‌زانن ئه‌مریکییه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنانیاندا ده‌یانپارێزن. ئه‌وان ئه‌زموونی تاڵی مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌رکرده‌ی کوردی عێراقیان له‌ بیر کردووه‌ که‌ ئه‌مریکییه‌کان ده‌یه‌ی 1970 له‌ به‌رانبه‌ر ڕژێمی به‌عسی عێراقدا پشتیوانیان لێکرد به‌ڵام ساڵی 1975 که‌ شای ئێران له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێککه‌وت ئه‌مریکا کورده‌کانی فرۆشت. هێنری کسینجێر گه‌یاندنی چه‌ک به‌ بارزانیی وه‌ستاند و هێزه‌ عێراقییه‌کان کوردستانی عێراقیان خاپوور کرد. مسته‌فا بارزانی باوکی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناچار بوو ده‌ربچێت و له‌ ئاکامیشدا به‌ دووره‌په‌رێزی و له‌ ئه‌مریکا گیانی خۆی له‌ده‌ستدا. کورده‌کانی سووریا ئه‌مڕۆکه‌ نابێت چاوه‌ڕوانییێکی زیاتریان له‌ ئه‌مریکییه‌کان هه‌بێت به‌ تایبه‌ت به‌ هه‌بوونی سه‌رۆک کۆمارێکی وه‌کوو ئۆباما یان تره‌مپ.
* باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ سووریا
 
سه‌رچاوه‌: ئه‌تلانتیک
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73274  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۸  |  کاتژمێر: 13 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێهرەجانی شێعری کوردی "وەحدەت" لە کرماشان بەڕیوە دەچێت
بینا مێژوییەکانی شارێ ورمێ نۆژەن دەکرێنەوە
کاردانەوەی جێگری مەجلیس بە ڕەخنەکانی سەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە ئازەریجانی ڕۆژئاوا بۆ تەوڕێز
هەسەدە گەڕەکێکی دیکەی ڕەقەی کۆنتڕۆڵ کردەوە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە وان تەقێندرانەوە و دوو دانیشتووەکەی کوژران
پەنا بردنه بەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ بەڕێوه بردنی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بژاردەی ئێمه نییه
وەزشوانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بیلیاردی گەورەساڵانی ئێران کرا
هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دواخستنی ڕیفراندۆم دەرنەکراوە
دانیشتنێکی پسپۆڕانەی ئەدەبی له کوردستان بەڕێوه دەچێت
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و تورکیا له دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە
تەرمی بەسیجی شەهید لە شنۆ ئەسپاردە کرا
پشتیوانی ئەمریکا لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق و دژایەتیی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانە
کۆتایی هاتنی رێگەی ئاسنی هەمەدان – سنە لە ساڵی ٩٧
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
ئیمکانات