سه‌رئه‌نجامی هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا و کورده‌کانی سووریا/ سکات پێترسۆن
به‌شی وتار/ جیهان- له‌ خاڵی بۆچوونی کورده‌کان قۆناغێکی زۆری له‌ مێژووی هاوکاریی سه‌ربازیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا سه‌رئه‌نجامێکی خراپی به‌دوادا بووه‌. له‌ سووریا گرووپی کوردی YPG هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕ دژی داعشه‌. ئه‌م گرووپه‌ چاوه‌ڕوانیگه‌لێکی له‌ ئه‌مریکا هه‌یه‌.
کوردپرێس- نیشانه‌کانی یه‌کده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ کورده‌کانی- ئه‌م هاوپه‌یمانانه‌ کێشه‌ساز به‌ڵام به‌بایه‌خ- نه‌یده‌توانی له‌مه‌ ئاشکراتر و به‌هێزتر بێت.
دوو حه‌فته‌ پێش ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ حاڵێکدا که‌ ئاڵای ئه‌مریکا له‌سه‌ر سینگی یۆنیفۆرمه‌کانییانه‌وه‌ لکابوو، له‌ ئاهه‌نگی سه‌ره‌خۆشی شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئاماده‌ بوون هه‌ر ئه‌و گرووپه‌ی که‌ هاوپه‌یمانێکی زۆر گرینگ بۆ ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی داعش له‌ سووریادا هه‌ژمار ده‌کرێت.
شه‌ڕڤانانی کورد به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیاوه‌ که‌ ئه‌ویش هاوپه‌یمانی ئه‌مریکاوه‌ و ئه‌ندامی ناتۆیه‌ کوژراون. تورکیا YPG‌ به‌ گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانێت.
ئه‌مه‌ ته‌نیا شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای ئه‌مریکا به‌ بۆنه‌ی YPG‌وه‌ نه‌بوو، کاروانی ئۆتۆمبیله‌ زرێپۆشه‌کانی ئه‌مریکا که‌ ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان له‌سه‌ردا بوو بۆ ڕێگری له‌ هێرشی زیاتری تورکیا له‌ سنووری باکووری سووریا و تورکیا که‌وتنه‌ڕێ و قه‌ڵغانێکیان دروست کرد بۆ پاراستنی هێزێکی سه‌ربازیی خۆجێی که‌ پێنتاگۆن سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی تورکیا له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا زۆر له‌سه‌ری حیساب ده‌کات.
ئه‌یوان ئه‌بوو زه‌ید له‌ دانیشتووانی شاری قامیشڵۆ به‌ ماڵپه‌ڕی سیریا دایرێکت ده‌ڵێت: پێتان بڵێم که‌ وه‌کوو زه‌ماوه‌ندێک بوو خه‌ڵکی هاتبوونه‌سه‌ر شه‌وق و چه‌پڵه‌یان لێده‌دا و ده‌ستیان بۆ سه‌ربازه‌ ئه‌مریکییه‌کان ده‌شه‌کانده‌وه‌.
کورده‌کانی سووریا به‌ یارمه‌تی ئه‌مریکا بوونه‌ته‌ ته‌نها شه‌ڕڤانانی خۆجێی له‌ ناوچه‌که‌دا که‌ توانای ده‌رکردنی داعش له‌ ڕه‌قه‌، پێته‌ختی خیلافه‌تی خۆناونراوی ئه‌و گرووپه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ر به‌ ده‌ستووری ئه‌مریکاش خه‌ریکی پێشڕه‌وی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ن.
YPG‌ یه‌که‌م هێزی کوردی نییه‌ که‌ ئه‌مریکا بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌کانی دژ به‌ داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا یارمه‌تییان لێوه‌رده‌گرێت. له‌ عێراقیشدا پێشمه‌رگه‌ هه‌م له‌ وه‌ستاندنی پێشڕه‌وی مه‌ترسیداری داعش له‌ ساڵی 2014 و هه‌م له‌ پاشه‌کشێ پێکردنیان له‌و کاته‌دا ده‌ورێکی زۆر گرینگی بووه‌ و ئه‌مه‌ شه‌ڕی مووسڵیش له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت.
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ته‌نیا یه‌کێک له‌و خاڵانه‌یه‌ که‌ تێدا ئه‌مریکا و شه‌ڕڤانانی کورد هێزه‌کانیان پێکه‌وه‌ کۆکردووه‌ته‌وه‌. له‌م بابه‌تانه‌دا جاری وابووه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و کورد یه‌کی گرتووه‌ته‌وه‌ و جاری واش هاوکاری کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ بێ هیچ چاوه‌ڕوانیێک بووه‌.
به‌مه‌شه‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی کورده‌کانه‌وه‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ هاوبه‌شانه‌ به‌ خه‌یانه‌ت کۆتایی پێهاتووه‌. له‌ تاڵ ترین بیره‌وه‌رییه‌کانی کورد ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ شۆڕشی ساڵی 1991 دژ به‌ سه‌دام بکه‌ین که‌ ئه‌مریکا هانده‌ری بوو به‌ڵام مۆڵه‌تی دا که‌ کورده‌کان سه‌رکوت بکرێن.
قوماری کورده‌کان
ئه‌زموونی کورد و ئه‌مریکا وامان لێده‌کات له‌ خۆمان بپرسین هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا و کورد ئه‌مجاره‌یان چه‌نده‌ به‌هێزه‌؟ کورده‌کانی سووریا بابه‌تی فیداکارییه‌کانی خۆیان چی چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین؟ ئایا کورده‌کانی سووریا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا به‌ ڕواڵه‌ت و له‌ ئێستادا پشتیوانیی سه‌ربازییان لێده‌کات ئایا ئه‌م مه‌ترسییه‌ قبووڵ ده‌که‌ن که‌ پاش کۆتایی هاوکاریی دژ به‌ داعش ڕه‌نگه‌ چیدی ئاوڕیان لێنه‌درێته‌وه‌ و تورکیا له‌ ئه‌مریکا بیه‌وێت له‌ نێوان هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت؟
نه‌وا بۆنسی له‌ پسپۆڕانی باڵای به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ "ڕێکخراوی جیهانی قه‌یران" ده‌ڵێت: YPG‌ و په‌یه‌ده‌ خۆیان خستۆته‌ مه‌ترسییێکی گه‌وره‌وه‌.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: قوماره‌که‌یان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ هاوکاریی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نه‌ک هه‌ر بۆته‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان و ئه‌مه‌ش ورده‌ ورده‌ شه‌رعییه‌تی سیاسی ئه‌وانی له‌ ئاستی جیهانیدا به‌رزکردۆته‌وه‌، له‌ ڕاستیدا بوونه‌ته‌ ڕێگری هێرشه‌کانی تورکیا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێرشی ئاسمانیی 25ی ئه‌یپڕیڵی تورکیا که‌ تێیدا 20 شه‌ڕڤانی YPG‌ له‌ باکووری سووریا کوژران و باکووری عێراقیش کرایه‌ ئامانج، هاوارێکی ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ ده‌توانێت سنووردار بێت و تورکیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێ له‌ هێرشی ڕه‌قه‌دا ته‌گه‌ره‌ بنێته‌وه‌. هه‌ر ئێستاش بنکه‌کانی ئه‌مریکا و YPG‌ له‌ سووریا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌رکیزی خۆیان بخه‌نه‌سه‌ر هێرشی ڕه‌قه‌، ستراتێژییان بۆ به‌رگری به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا گۆڕدراوه‌.
هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ YPG‌ بۆ ئه‌مریکا هاوپه‌یمانێکی کێشه‌دار ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌ڕڤانانی YPG‌ بوونه‌ته‌ ڕێبه‌ری گرووپێکی به‌ربڵاوی 50 هه‌زار که‌سی له‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک که‌ هه‌ندێ یه‌که‌ی عه‌ره‌ب و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کانیشی تێیدایه‌ به‌ڵام له‌ هه‌مان حاڵدا بۆ خۆی لقه‌که‌ له‌ پارتی کرێکارانی کوردستان که‌ ده‌یان ساڵه‌ دژ به‌ حکوومه‌تی تورکیا هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانی ساڵی 2015 شه‌ڕه‌که‌یان ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌مریکا، ئه‌ورووپا و تورکیا به‌ فه‌رمی PKK به‌ گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانن. دیاره‌ بڕبڕه‌ی پشتی ڕێبه‌رایه‌تیی PKKش ئه‌ندامی PKKن و زۆربه‌یان ئه‌زموونی ساڵه‌ها شه‌ڕیان هه‌یه‌.
داواکارییه‌کانی YPG
کۆشکی سپی له‌ ستراتێژی خۆی بۆ ڕه‌قه‌ پلانێکی په‌ره‌پێداوه‌ که‌ YPG‌ وه‌کوو ته‌وه‌ره‌ی ئه‌و پلانه‌یه‌ و هه‌ر له‌ ده‌وڵه‌تی ئۆباماشه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام دراوه‌. تره‌مپ له‌ مانگی مارچدا 400 چه‌کداری ده‌ریایی ده‌نێرێته‌ لای 300 هێزی یه‌که‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا که‌ هه‌ر له‌ پێشتره‌وه‌ یاریده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان ده‌دا و به‌ وته‌ی NBCNews کۆشکی سپی ڕۆژی 8ی مانگی مه‌ی مۆڵه‌تییان دا بڕێک چه‌ک و جیهازاتی پیاده‌ و جیهازاتی ته‌کنیکی وه‌کوو بوڵدێزر بۆ YPG‌ بنێردرێت به‌ڵام ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ دیداره‌که‌ی 16ی مه‌ی دا له‌گه‌ڵ تره‌مپ جارێکی دیکه‌ داوای کرد که‌ ئه‌مریکا ده‌ستبه‌رداری هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا ببێت و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی تورکیا بۆ به‌کارهێنانی هێزی ناکورد له‌ هێرشی ڕه‌قه‌ حیساب بکات.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تاقمێکی زۆر و لێکته‌نراوی وشه‌کان کایه‌ ده‌که‌ن و زۆر خۆپارێزانه‌ له‌ نێوان PKK و YPG‌ جیاوازی داده‌نێن به‌ڵام له‌ حه‌فته‌کانی ڕابردوودا جارێکی دیکه‌ ئه‌ردۆغان YPG‌ی له‌گه‌ڵ داعش و قاعێده‌ هه‌ڵسه‌نگاند و وتی: "هه‌موویان یه‌ک شتن" و هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ به‌ین چوونی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییانه‌ ئه‌رکی هه‌موومانه‌.
ئه‌ردۆغان پێشتر وتبووشی که‌ تورکیا له‌ دیتنی ئاڵای ئه‌مریکا له‌ ناو کاروانێکی که‌ په‌ڕۆکۆنه‌کانی YPG‌ی له‌گه‌ڵ دایه‌ ته‌واو نیگه‌رانه‌ و ده‌بێ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ بخاته‌ به‌رباسه‌وه‌.
کورده‌کانی سووریا تۆمه‌تی تیرۆیزم ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌و جۆره‌ی YPG‌ ده‌ڵێت: تورکیا ته‌نیا له‌ ماوه‌ی مانگی ئه‌یپڕێڵدا 67 جار هێرشی کردووه‌ته‌سه‌ر بنکه‌کانیان. YPG‌ ده‌ڵێت ئه‌وانیش له‌ به‌رانبه‌ر تانک و ئۆتۆمبیله‌ زرێپۆشه‌کانی تورکیایان تێکشکاندووه‌.
ته‌لال سلۆ، وته‌بێژی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک ده‌ڵێت: ئامانجی ئێمه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانه‌ و ڕزگارکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ کۆنتڕۆڵی داعشدان و هه‌ر بۆیه‌ش ته‌سلیمی هه‌وڵه‌کانی تورکیا نابین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی شه‌ڕ بکه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت که‌ ئه‌وان چاوه‌ڕوانییان ده‌کرد که‌ هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ڕێگرێک بۆ هێرشه‌کانی تورکیا.
چوونکه‌ کۆشکی سپی ده‌رکردنی داعش له‌ ڕه‌قه‌ گرینگتر له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ ستراتێژییه‌که‌ی ده‌زانێت، ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا ده‌بێته‌ وه‌دیهێنانی هاوکێشه‌یێکی خۆپارێزانه‌ که‌ ئه‌وه‌ش ئه‌م پرسیاره‌ دێنێته‌ ئاراوه‌ که‌ واشنتۆن له‌ کۆتاییدا ده‌توانێت چی به‌ کورده‌کان بدات.
بلێنت عه‌لیڕه‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری "به‌رنامه‌ی تورکیا" له‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیک و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ واشنتۆن ده‌ڵێت: ئێوه‌ هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر ڕه‌قه‌ نه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ شارێکی کوردنشینه‌ -ڕه‌قه‌ شارێکی کوردنشین نییه‌- به‌ڵکوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ئێوه‌ داوا ده‌کات ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وان شتێک چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن که‌ خوێن ده‌ڕژن.
ده‌شڵێت: YPG‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کات ئه‌مریکا پشتیوانیان بێت بۆ وه‌دیهێنانی ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی که‌ ساڵی 1991 له‌ باکووری عێراقدا بۆ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ پێکهات. له‌ به‌ڵگه‌یێکدا که‌ ڕووسیا له‌ ڕێگای گفتوگۆکانی ئاشتیی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ی کازاخستان بڵاوی کرده‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕچاو کراوه‌ به‌ڵام له‌ لێکتێگه‌یشتنی کۆتایی که‌ نێوان ڕووسیا، ئێران و تورکیا بۆ وه‌دیهێنانی چوار ناوچه‌ی ئه‌من واژۆ کرا شتێکی له‌و شێوه‌یه‌ بۆ ناوچه‌ی کوردنشینی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پێشبینی نه‌کراوه‌.
مه‌ترسیێکی قبووڵ نه‌کراو بۆ تورکیا
تورکیا ئه‌م بابه‌ته‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌ سنووره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌رفه‌تێکی قبووڵ نه‌کراو ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی PKK بۆ درێژه‌دان به‌ هێرشه‌کانی خۆی. به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش له‌م ڕوانگه‌وه‌ چاو له‌ پرسه‌کان ناکه‌ن و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستکێشانی تورکیا له‌ YPG‌ دژوارتر ده‌بێته‌وه‌.
بلێنت عه‌لیڕه‌زا ده‌شڵێت: تورکیا بیه‌وێت یان نا هه‌موو جیهان YPG‌ وه‌کوو شه‌ڕڤان ده‌بینێێت، ژن و پیاویان دژ به‌وانه‌ی شه‌ڕ ده‌که‌ن که‌ سه‌ری خه‌ڵکی ده‌بڕن و ژنه‌کان به‌ کوێله‌تی ده‌به‌ن. کاتێک ڕه‌قه‌ بڕووخێت هه‌موو جیهان ده‌قریوێنێت.
ده‌شڵێت: که‌واته‌ توانای تورکیا بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ و وه‌ستاندنی ئه‌و پشتیوانییانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانه‌وه‌ ئاراسته‌ی YPG‌ ده‌کرێت دژواره‌.
گونه‌ی ییڵدز، پسپۆڕ له‌ پرسی تورکیا و کورده‌کان که‌ ڕاوێژکاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیاش بووه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و تورکیا هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر سووریا زۆرتر بکات بێ گومان PKKش هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سوپای تورکیا له‌ ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ زیاتر ده‌کاته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ بۆ یه‌که‌م جاریش وڵامی YPG‌ به‌ هێرشه‌کانی تورکیا ببینین.
ییڵدز ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی یه‌کناگرێته‌وه‌ له‌وه‌ دایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ناچار بێت له‌ نێوان تورکیا و YPG‌ یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت بێ گومان تورکیا هه‌ڵده‌بژێرێت. به‌ڵام ئایا ناچار ده‌بێت یان نا؟ ئه‌مه‌ش بابه‌تێکه‌ که‌ تورکیا و کورده‌کان له‌سه‌ری پێداگرن. به‌ڵام کارێک که‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ پاییزی 2014 به‌ملاوه‌ ئه‌نجامیان داوه‌ به‌کارهێنانی هه‌ر دوو لایه‌ن وه‌کوو ئه‌هرومێکی گوشار دژ به‌ یه‌کتری بووه‌."
ئه‌م ڕه‌وته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هێڵی ته‌نگژه‌یه‌ تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. دژایه‌تی پڕ قێڕ و ‌قاڵی تورکیا هه‌مبه‌ر به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌ باکووری سووریا یه‌که‌م جار ئه‌گێستی پارساڵ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات گه‌یشته‌ لووتکه‌.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ هێرشێک بۆ ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌کانی سووریا که‌ به‌ ڕواڵه‌ت ئامانجی دوورکردنه‌وه‌ی داعش له‌ سنووره‌کانی تورکیا بوو به‌ڵام ئامانجێکی دیکه‌شی ڕێگری له‌ لکانی کانتۆنه‌ لێک دوورکه‌وتووه‌کانی کوردی بوو تا وه‌کوو نه‌بنه‌ ناوچه‌یێکی یه‌کپارچه‌ی کوردی.
پاش شکستی داعش
هه‌رچی به‌ هێرشی ڕه‌قه‌ و ئاماده‌بوونی کوردی پاڵپشتی کراوی سووریا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ نزیک ده‌بینه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیاش به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.
نه‌وا بۆنسی ده‌ڵێت: دۆخێکی زۆر مه‌ترسیدار به‌ڵام کێشه‌ی درێژخایه‌نی دیکه‌ بۆ YPG‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ بێت که‌ له‌ سووریای پاش داعشدا چی ده‌قه‌ومێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ته‌رکیز بکاته‌سه‌ر شوێنێکی تر.
ئه‌و ده‌شڵێت که‌ YPG‌ لێهاتووییێکی ته‌کتیکی کارتێکه‌ری له‌ خۆی نیشان داوه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنی درێژخایه‌نی ئه‌مریکا زیاتر له‌وه‌ی پێویسته‌ حسابی کردبێت. وادیاره‌ YPG‌ وڵامێکی ستراتێژیکی بۆ ئه‌م پرسیاره‌ نییه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ده‌وری ئه‌مریکا دابه‌زێت چی ده‌کات.
ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر که‌س ده‌خاته‌ بیره‌وه‌ که‌ ئایا کوردی سووریاش له‌گه‌ڵ هه‌مان خه‌یانه‌ت ڕووبه‌ڕوو نابێته‌وه‌ که‌ گرووپه‌ کورده‌کان له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا باره‌ها فرێویان خواردووه‌. پسپۆڕان چه‌ندین خاڵی زۆر ئاشنا له‌ ناو کورده‌کاندا ناو ده‌به‌ن وه‌کوو ساڵی 1975 که‌ ئه‌مریکا کورده‌کانی فروشت به‌ عێراق و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدا بوو که‌ کورده‌کان ته‌واو بڕوایان به‌ یارمه‌تیی ئه‌مریکا بوو که‌ بڕیار وابوو له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ که‌ ئه‌وده‌م هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بوو پێیان بگات.
ئه‌وان له‌ کۆتاکانی 80کاندا جارێکی دیکه‌ش به‌هۆی پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ سه‌دام حسێن دیکتاتۆری عێراق هه‌ستیان به‌ خه‌یانه‌ت کرد له‌و کاته‌دا سه‌دام حسێن ده‌ستی دایه‌ ژینۆسایدی کورد و ئه‌و جۆره‌ی که‌ کورده‌کان له‌بیریانه‌ ساڵی 1991 که‌ جۆرج ئێچ ده‌بڵیوو بووش کورده‌کانی بۆ شۆڕش هان دا، ئه‌مریکا دیسانه‌وه‌ به‌ ده‌ستێوه‌رنه‌دان و ڕانه‌وه‌ستاندنی کۆپته‌ر و تانکه‌کانی سه‌دام مۆڵه‌تی دایه‌ عێراق که‌ دیسانه‌وه‌ شۆڕشی کورده‌کان تێکبشکێنێت.
بلێنت عه‌لیڕه‌زا ده‌ڵێت: مێژووی کورده‌کان لێوان لێوه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ پێیان دراوه‌ به‌ڵام به‌و چه‌شنه‌ بیر ناکاته‌وه‌ که‌ ئه‌مجاره‌شیان ڕووداوه‌کان دووپات ببنه‌وه‌.
ده‌شڵێت: هۆکاری من ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێژه‌ی به‌ڵێندارێتی به‌ کورده‌کانی سووریا به‌هۆی به‌ربڵاوی ئاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ زۆر به‌رزه‌. به‌ڵێنی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به‌ که‌سێک تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ بێ وێنه‌ بووه‌.
ژێده‌ر: کریستیان ساینس مانیتۆر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: شیلان محه‌مه‌دی نه‌وه‌ڕه‌
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 73260  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۸  |  کاتژمێر: 10 : 30

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێهرەجانی شێعری کوردی "وەحدەت" لە کرماشان بەڕیوە دەچێت
بینا مێژوییەکانی شارێ ورمێ نۆژەن دەکرێنەوە
کاردانەوەی جێگری مەجلیس بە ڕەخنەکانی سەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە ئازەریجانی ڕۆژئاوا بۆ تەوڕێز
هەسەدە گەڕەکێکی دیکەی ڕەقەی کۆنتڕۆڵ کردەوە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە وان تەقێندرانەوە و دوو دانیشتووەکەی کوژران
پەنا بردنه بەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ بەڕێوه بردنی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بژاردەی ئێمه نییه
وەزشوانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بیلیاردی گەورەساڵانی ئێران کرا
هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دواخستنی ڕیفراندۆم دەرنەکراوە
دانیشتنێکی پسپۆڕانەی ئەدەبی له کوردستان بەڕێوه دەچێت
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و تورکیا له دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە
تەرمی بەسیجی شەهید لە شنۆ ئەسپاردە کرا
پشتیوانی ئەمریکا لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق و دژایەتیی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانە
کۆتایی هاتنی رێگەی ئاسنی هەمەدان – سنە لە ساڵی ٩٧
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
ئیمکانات