کورده‌کانی سووریا به‌شێک له‌ PKK نین/ ئاڵدار خه‌لیل*
به‌شی وتار/ جیهان- له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاساوێکی نادروستی هێنایه‌وه‌ و گونده‌کان و سه‌ربازانی ئێمه‌ی تۆپباران کرد. ئێمه‌ نکۆڵی له‌وه‌ ناکه‌ین که‌ PKKه‌ش ڕیشه‌ی مه‌کته‌بی فیکریی خۆی ده‌گه‌یێنێته‌ ئۆجه‌لان به‌ڵام جێبه‌جێ‌کردنی مه‌شقه‌کانی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ هه‌روه‌هاش دۆخی سیاسیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ جیاوازیی زۆری هه‌یه‌.
کوردپرێس: ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا مانگی ڕابردوو گونده‌کانی ئێمه‌ی له‌ باکووری سووریا تۆپباران کرد. ئه‌م هێرشانه‌ بووه‌هۆی کوژرانی سه‌ربازانی ئێمه‌ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و ئێمه‌ زیادی کرد. ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ ته‌نیشت هێزه‌کانی ئیئتیلاف به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا سه‌رقاڵی شه‌ڕێکی مێژوویین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ و کۆتایی هێنان به‌ حکوومه‌تی داعش.
من ئه‌ندامی "بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک" (TEVDEM)م. ئه‌و گرووپه‌ی له‌ 6 حزبی سیاسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێکهاتووه‌ له‌وان پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD)، حزبی کوردی سه‌ره‌کیی باکووری سووریا.
PYD و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) و هه‌روه‌هاش یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) ئێمه‌ وه‌کوو سه‌رکرده‌ی سیاسیی خۆیان به‌ فه‌رمی ده‌ناسن. ئێمه‌ خۆمان فیدای چێکردنی کۆمه‌ڵگایێکی یه‌کسان، دیموکراتیک و ئه‌خلاقی کردووه‌ که‌ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا عه‌ره‌ب، کورد و سریاک و هه‌روه‌هاش موسڵمانان، مه‌سیحییه‌کان و ئێزدییه‌کانیش هه‌موویان له‌ ئاشتی و ئارامشدا و له‌ ته‌نیشت یه‌کتردا پێکه‌وه‌ ده‌ژین و ژنانیش له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌کسان ده‌بن.
ئه‌ردۆغان پاساو بۆ ئه‌و هێرشه‌ هه‌ڵه‌یه‌ بۆ باکووری سووریا ده‌هێنێته‌وه‌ و له‌ ڕسته‌یێک که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که‌ زۆر باوه‌. ناوبراو ده‌ڵێت PYD و کورده‌کانی سووریا و هه‌روه‌هاش پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) یه‌ک شتن و هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موویان ده‌کاته‌ تیرۆریست.
سه‌ره‌ڕای دۆخی سیاسی و پاشهاته‌کانی ئه‌و تۆمه‌ته‌، چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م لێکتێنه‌گه‌یشتنه‌ گرینگه‌. ئێمه‌ و په‌که‌که‌ یه‌کێک نین هه‌رچه‌ندیش ئه‌ردۆغان ئاره‌زوو بکات که‌ یه‌کێک بین. ڕوونکردنه‌وه‌که‌شی زۆر دژوار نییه‌.
گرووپه‌ کوردییه‌کان ئه‌مڕۆکه‌ ده‌توانن فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی خۆیان به‌ یه‌کێک له‌ دوو که‌سایه‌تیی بنیاتنه‌ره‌وه‌ نیسبه‌ت بده‌ن: مسته‌فا بارزانی و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان. جیاوازیی سه‌ره‌کیی نێوان ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌ ئه‌وه‌یه‌ بارزانی و باوکی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌نیازه‌ وڵاتێکی ناسیۆنالیستیی کوردی پێکبهێنێت ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی ئه‌شرافیگه‌ری و حکوومه‌تی تاقمێکی بچووک به‌ سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا له‌ حاڵێکدا ئۆجه‌لان خوازیاری پێکهێنانی وڵاتێکی سۆسیالیستی بوو که‌ له‌و وڵاته‌دا هه‌مووان یه‌کسان بن. بیرۆکه‌ی ئۆجه‌لان به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ سۆسیالیسمه‌وه‌ به‌ره‌و فیدڕاڵیزم گۆڕدرا و ناوبراو گه‌یشت به‌و باوه‌ڕه‌ی دیموکراسییێک که‌ ببێته‌هۆی په‌رته‌وازه‌کردنی ده‌سه‌ڵات چاکترین ڕێگه‌چاره‌یه‌ بۆ پاراستنی ئازادیی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌هاش سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا.
کاریگه‌ریی ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌ و بیرۆکه‌کانیان ئه‌مڕۆکه‌ ده‌بیندرێت. سه‌رچاوه‌ی فیکریی حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق مه‌کته‌بی بارزانییه‌ و له‌ ئاکامدا گرووپێکی بچووک به‌ سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات و پاره‌ و دارایی له‌ پاوانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و دۆسته‌کانیاندا کۆده‌بێته‌وه‌. له‌لایێکی دیکه‌وه‌ مه‌کته‌بی فیکریی ئۆجه‌لانیش به‌ستراوه‌ به‌ PYD، HDP و PKK. هه‌روه‌هاش چه‌ند گرووپی دیکه‌ له‌ عێراق و ئێران. تێکڕای ئه‌م گرووپانه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ که‌ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕۆڵگێڕانی ژێئۆپۆلۆتیکی جۆربه‌جۆر هه‌یه‌ بیرۆکه‌ی ئۆجه‌لان به‌ شێوازی جۆربه‌جۆر به‌کار ده‌هێنن و ئامانجی جیاوازیان هه‌یه‌ و به‌ دوایدا ده‌چن.
به‌ڵام نکۆڵیی پێوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ حزبه‌ کوردییه‌کان ناکه‌ین. هه‌روه‌ها که‌ نکۆڵی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لانیش ناکه‌ین. له‌ ڕاستیدا من له‌ هه‌مان کاتدا که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌نووسم به‌ شانازی ده‌زانم که‌ بڵێم وێنه‌یێکی ئۆجه‌لان به‌ سه‌ر مێزه‌که‌مه‌وه‌یه‌. ڕوانگه‌ و فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجه‌لان له‌ ناوه‌ندی شێوازی ئیداره‌ی فیدراسیۆنی باکووری سووریا (ڕۆژئاوا) له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌یه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ باکووری سووریا که‌ له‌ کۆنتڕۆڵی ئێمه‌دایه‌ بۆته‌ نمانه‌یێک بۆ ڕێزدانان بۆ مافی که‌مینه‌ و ژنان و نه‌ک هه‌ر پاراستنی ئازادیی تاک و کۆمه‌ڵگا به‌ڵکوو تۆکمه‌کردنی ئه‌و ئازادییانه‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
ئێمه‌ نکۆڵی ئه‌مه‌ش ناکه‌ین که‌ په‌که‌که‌ش ڕیشه‌ی مه‌کته‌بی فیکریی خۆی به‌ ئۆجه‌لان بگه‌یێنێت به‌ڵام جێبه‌جێ‌کردنی ئامۆژگارییه‌کانی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن ئه‌وان و هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی ئه‌وان جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه‌. ئه‌م جیاوازییانه‌ هه‌رچه‌ندیش که‌ ئه‌ردۆغان ئاره‌زووی بکات جیهان له‌به‌رچاوی نه‌گرت، گرینگن. ئێمه‌ ده‌توانین باوکێکی فه‌لسه‌فی هاوبه‌شمان بێت بێ ئه‌وه‌ی که‌ گرووپێک بین. ئه‌وه‌ی که‌ ڕێبه‌ران و ئه‌ندامانی ئێمه‌ یه‌کێک نین و ئێمه‌ به‌ شێوه‌ی ئاشکرا ڕامانگه‌یاندووه‌ که‌ یه‌کێک نین -هه‌روا که‌ له‌م وتاره‌شدا ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ین و پێشتریش چه‌ندین جار ئه‌م کاره‌مان کردووه‌- ده‌بێ گواهێکی ڕوون له‌سه‌ر نییه‌تی ئێمه‌ بێت. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به‌ شێوه‌یێکی ساده‌تر بڵێم، ئێمه‌ گرووپی خۆمانمان هه‌یه‌ و شانازیی پێ ده‌که‌ین.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ وه‌کوو کورد له‌گه‌ڵ برایان و خوشکانمان له‌ تورکیادا هاودڵی ده‌که‌ین. زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌وان له‌ درێژایی سنووره‌کانی ئێمه‌دا په‌رته‌وازه‌ن. ژماره‌یێک له‌م شارانه‌ به‌شێک له‌ تورکیا و ژماره‌یێکی دیکه‌شی به‌شێک له‌ باکووری سووریایه‌. پێشتریش زۆربه‌ی کورده‌کانی سووریا ته‌ڤلی به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری کورده‌کان له‌ تورکیا بوونه‌ و هه‌ر له‌وێ شه‌هید بوونه‌. به‌م شێوه‌یه‌ ژماره‌یێک له‌ کورده‌کانی تورکیا و عێراق بۆ ته‌ڤل بوون به‌ به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی کۆبانێ دژ به‌ داعش هاتنه‌ سووریا و له‌ ڕۆژئاوا شه‌هید کران. په‌که‌که‌ ئاماده‌ بوو یارمه‌تی بنێرێته‌ کۆبانێ هه‌روه‌ها که‌ ئه‌مریکاش ئه‌و کاره‌ی کرد.
بینینی ئه‌وه‌ی کورده‌کانی ئه‌ودێوی سنوور له‌ تورکیا که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌رکوت ده‌کرێن و له‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێدان بۆ ئێمه‌ جێگای ده‌رد و نیگه‌رانییه‌ به‌ڵام خه‌باتی ئه‌وان خه‌باتی ئێمه‌ نییه‌ و ئێمه‌ به‌ ئاشکرا گوتوومانه‌ دیسانیشه‌وه‌ دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ بڕیار نییه‌ PKK یان هه‌ر گرووپێکی دیکه‌ که‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات له‌ ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئێمه‌ که‌ڵک وه‌ربگرێت. ئێمه‌ له‌ ناوخۆی وڵاتانی دراوسێدا ده‌ستوه‌ر ناده‌ین و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین وڵاتانی دیکه‌ش ئه‌و کاره‌ نه‌که‌ن. ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ شاره‌ کوردنشینه‌کان له‌ نێوان وڵاتاندا دابه‌ش کراون به‌شێکه‌ له‌ دژواریی پرسی ناوچه‌که‌ی ئێمه‌. به‌ڵێ تێگه‌یشتنی جیاوازییه‌ وردانه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ نین دژواره‌ به‌ڵام ئه‌و جیاوازییانه‌ زۆر گرینگن ئه‌گه‌ر چاودێران و سیاسه‌تدانه‌ران نه‌توانن ئه‌و جیاوازییانه‌ تێبگه‌ن لێدوانی نادروستی وه‌کوو لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان بڕوا ده‌که‌ن. ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێمه‌ و PKK به‌ یه‌ک شت ده‌زانێت.
ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ کورده‌کانی سووریا و PKK یه‌ک شت نین ئازاری ئه‌ردۆغان ده‌دات چوونکه‌ به‌و مانایه‌ ده‌بێت که‌ پاساوه‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ هێرش‌کردن بۆ سه‌ر باکووری سووریا، زیادبوونی پێکدادانه‌کان له‌ سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ و هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕاوێژکاری ئه‌ردۆغان دژ به‌ هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان تێکڕایان هه‌ڵه‌ بوون. ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ش کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه‌: گوشاری ئه‌ردۆغان بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئێمه‌ له‌ دانووستانه‌کانی ئاشتیی ژێنێڤ وه‌لابنێت. هه‌روه‌هاش پشتیوانیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له‌ ئێمه‌ی به‌رته‌سک کرده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بووه‌هۆی له‌مپه‌رێک بۆ هه‌ناردنی یارمه‌تیی هاوپێوه‌ند به‌ گه‌شه‌ی "ڕێکخراوی گه‌شه‌ی جیهانی ئه‌مریکا" (USAID) و به‌ڵێنده‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ به‌ بۆنه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌ ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتن به‌ سووریا له‌ ڕێگای تورکیاوه‌ که‌ زۆرینه‌ی گرووپه‌ مه‌ده‌نییه‌کان ئێستاکه‌ له‌وێ جێگیرن. زۆرینه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی باراک ئۆبامادا ڕوویان دا. ئێمه‌ ته‌نها ده‌توانین هیوای ئه‌وه‌مان هه‌بێت پشتیوانیی به‌رده‌وام و تۆکمه‌ی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ هه‌روه‌ها که‌ تا ئه‌مڕۆکه‌ش بووه‌ له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواشه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌بێت. ئه‌ردۆغان هه‌ر پاساوێک که‌ ده‌یه‌وێت بۆ تۆپبارانی ئێمه‌ له‌ باکووری سووریا بهێنێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌ردۆغان ئه‌م کاره‌ی کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێخفالی خه‌ڵک بکات و سه‌ره‌نجی خه‌ڵک له‌ پرسی ناوخۆوه‌ له‌ قه‌باره‌ی گشتپرسییێکدا به‌ره‌و ئه‌و شه‌ڕه‌ ڕابکێشێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ له‌ هه‌مان کاتدا که‌ کێشه‌کانی ناوخۆی تورکیا ڕوو له‌ زیادبوونه‌ ته‌ماحی ئه‌ردۆغان بۆ پێکدادان و شه‌ڕ له‌ ناوخۆی سووریا زیاد ده‌کات. ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جار نه‌بوو که‌ ئێمه‌ تۆپباران ده‌کراین دواهه‌م جاریش نابێت. ئه‌ردۆغان هه‌ر جارێک که‌ تۆپبارانمان ده‌کات به‌ تیرۆریستمان ده‌زانێت و له‌گه‌ڵ PKK به‌ یه‌ک شتمان ده‌زانێت. ئێمه‌ ته‌نها ده‌توانین هیوای ئه‌وه‌مان هه‌بێت که‌ هه‌موو جیهان حه‌قیقه‌تی ئه‌و ئیدعایانه‌ تێده‌گه‌ن: ئه‌وانه‌ ته‌نها کۆمه‌ڵێک درۆن که‌ ئه‌نگێزه‌ی سیاسییان له‌پشته‌وه‌یه‌ و نه‌ک هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی ئێمه‌ به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی دۆسته‌ ئه‌مریکییه‌کانیشمان ده‌کات.
تا ئه‌و کاته‌ی درۆکانی ئه‌ردۆغان ئاشکرا نه‌کرێت درێژه‌دان به‌م دووڕووییه‌ سوودی بۆ ئه‌و ده‌بێت و بۆشی ده‌لوێت به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه‌: گرینگ نییه‌ ئه‌ردۆغان ئێمه‌ و PKK به‌ یه‌ک شت بزانێت، ئێمه‌ یه‌ک شت نین.
 
* ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ڕێکخراوی جێبه‌جێکاری "بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک" (TEVDEM)ه‌.
 
سه‌رچاوه‌: فارێن پاڵسی
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73255  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۸  |  کاتژمێر: 9 : 28

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
پاشهاته‌کانی گشتپرسی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌
نابێت گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق بێت
170 کیلۆگرام تریاک له‌ کرماشان دۆزرایه‌وه‌
ئیمکانات