ڕه‌قه‌ و کێشه‌ی پڕچه‌ککردنی کورده‌کان/ تام ڕۆگان
به‌شی وتار/ جیهان- ده‌بێت ده‌وڵه‌تی تره‌مپ ته‌زمین بکات ئازادیی ڕه‌قه‌ نرخه‌که‌ی بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش نابێت.
کوردپرێس: بڕیاری تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی له‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا (SDF) پاداشتی هه‌ستۆکیی له‌گه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ناوبراو بیه‌وێت سه‌ر بکه‌وێت ده‌بێت ڕیسکی ئه‌و هه‌وڵانه‌ که‌م بکاته‌وه‌. ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ئێستاکه‌ خه‌ریکی ئاماده‌سازییه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ پێته‌ختی داعش ڕایگه‌یاند: چه‌کی قورس ڕاده‌ستی سوپای دیموکراتیکی سووریا (SDF) ده‌کات. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌ له‌ میلیشیاکانی YPG پێکهاتوون. سه‌رۆک تره‌مپ به‌م بڕیاره‌ بۆته‌هۆی دڵگرانیی ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا. ئه‌ردۆغان حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌پێناو داکۆکی بۆ په‌شیمان کردنه‌وه‌ی تره‌مپ له‌ پڕچه‌ککردنی ئه‌و هێزانه‌ چه‌ند هێرشی توندی دژ به‌ YPG ئه‌نجام دا که‌ له‌ نزیکی هێزه‌کانی ئه‌مریکا جێگیر بوون. ئێستاش که‌ ئه‌ردۆغان له‌م قوماره‌دا شکستی خواردووه‌ مومکینه‌ کاردانه‌وه‌ی توندتر پیشان بدات. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ بڕیاری ئه‌ردۆغان پیشانده‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی واقع‌بینانه‌ی ناوبراوه‌ له‌ ئامێر و ئامانجه‌کان. گرتنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ به‌رده‌وام پرسێکی دژوار بووه‌. ڕه‌قه‌ شارێکی به‌ نیسبه‌ت بچووکه‌ له‌ که‌ناری ڕووباری فوراتدا که‌ بۆ ئه‌و هێزه‌ هێرشبه‌رانه‌ی به‌نیازن گه‌مارۆی شاره‌که‌ بده‌ن ده‌رفه‌تێکی تاکتیکی ده‌ڕه‌خسێنێت به‌ڵام ئه‌م شاره‌ هێشتاکه‌ پێته‌ختی سیاسی و سه‌ربازیی داعشه‌ و هێزه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ به‌ هه‌موو توانای خۆیانه‌وه‌ بۆ پاراستنی شاره‌که‌ شه‌ڕ ده‌که‌ن. له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ هێزێکی پیاده‌ی به‌رچاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌که‌ پێویسته‌ به‌ڵام پڕچه‌ککردنی SDF به‌ چه‌کی قورس و پشتیوانیی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ (به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا، هێزه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌کان بۆ یارمه‌تیی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌نێرێت) بۆ تره‌مپ ئه‌لترنه‌تیڤێک ده‌بێت بۆ هه‌نارده‌کردنی هه‌زاران سه‌ربازی پیاده‌ی سوپای ئه‌مریکا بۆ فه‌لووجه‌یێکی نوێ.
به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ پاشهاته‌کانی ئه‌و بڕیاره‌ زوو خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ YPG (و له‌ ئاکامدا SDF) لقێک نابێت له‌ سوپای ئه‌مریکا. ئه‌م گرووپه‌ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌نافێعی به‌ربڵاوی هه‌یه‌ له‌ باکووری سووریا و حه‌شیمه‌تی سوننه‌ی عه‌ره‌بی ڕه‌قه‌ چیتر متمانه‌ی به‌و گرووپه‌ نییه‌. هه‌روه‌ها که‌ گرووپی مافی مرۆڤی "ڕه‌قه‌ له‌ بێده‌نگیدا ژینۆساید ده‌کرێت" بۆ منی نووسیوه‌: "هاووڵاتییانی ڕه‌قه‌ نێوانیان له‌گه‌ڵ YPG و SDF ته‌واو نییه‌." ئه‌و نیگه‌رانییه‌ حه‌قیقه‌تێکی گه‌وره‌تر پیشان ده‌دات. به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتێژیکی درێژخایه‌نی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وه‌سوه‌سه‌ی کورته‌خایه‌نی ئه‌و وڵاته‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ئیزنی YPG بدات کۆنتڕۆڵی ڕه‌قه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت له‌م ڕێبازه‌دا حه‌شیمه‌تی سوننه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ خۆی بێگانه‌ ده‌کات و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌ سوننه‌کانیش له‌و کاره‌ ناڕازی ده‌بن. هۆکاری گه‌شه‌ی به‌رفراوانی ئه‌م گرووپه‌ توندڕه‌وانه‌ له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵگای سوننه‌یه‌ له‌ شاری ناوخۆی سووریا و ئه‌گه‌ر YPGه‌ش به‌ هه‌مان شێواز سیاسه‌ت بکات ئاکامێکی ده‌ست ناکه‌وێت جگه‌ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستاکه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌. هه‌روه‌ها که‌ کێڵ ئوڤێرتۆن هاوکاری ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ریی جه‌کسۆن و توێژه‌ری شه‌ڕی ناوخۆی سووریا له‌ یادداشته‌که‌یدا ده‌نووسێت ڕه‌فتاری خراپی YPG "دۆخه‌که‌ بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاماده‌ ده‌کات تاکوو له‌ داهاتوویێکی نزیکدا خۆی ببووژێنێته‌وه‌". نابێت هه‌لی له‌و چه‌شنه‌ بڕه‌خسێت. ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ها که‌ مانگی نۆڤێمبێری 2014 پێشنیارم کرد سه‌رۆک کۆمار ئۆباما قه‌بیله‌ سوننه‌ عه‌ره‌به‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای پڕچه‌ک بکردبا ئه‌و گرووپه‌ ده‌یانتوانی ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌م شه‌ڕه‌ بکه‌ن به‌ڵام ئۆباما ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد و ئێستاکه‌ش ئه‌م قه‌بیلانه‌ بوونه‌ته‌ هاوده‌ست و هاوکاری داعش. ئاکامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت تا ئه‌و کاته‌ی تره‌مپ ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی تورکیا له‌ سووریا نه‌بووه‌ کێشه‌ی دیکه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ڤیلادیمیر پووتین به‌ ته‌ماحه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌م نێوانه‌دا ناڕه‌زایی ئاشکرای ئه‌ردۆغان له‌ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ به‌ قازانجی خۆی بقۆزێته‌وه‌ و بتوانێت سه‌رکرده‌که‌ی تورکیا له‌ مه‌داری که‌ره‌ملین نزیک بکاته‌وه‌. له‌ ڕاستیدا ده‌بێت بڵێین ئه‌گه‌ر تره‌مپ بتوانێت ئه‌ردۆغان کۆنتڕۆڵ بکات ئه‌وا به‌ قازانجێکی ناڕاسته‌وخۆش ده‌گات. به‌م شێوازه‌ تره‌مپ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ ئه‌مریکا به‌رده‌وام ئه‌ندامی سه‌ره‌کیی ناتۆ و سه‌رکرده‌ی سیاسی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌. ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا و وڵاتانی دیکه‌ وه‌کوو ئه‌ڵمانیا ئاوڕ له‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئه‌مریکییه‌کان بده‌نه‌وه‌.
تره‌مپ هێشتاکه‌ خاڵێکی دیکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌: جێگیرکردنی هێزی پیاده‌ی ئه‌مریکا کارتێک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌ زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا و مانۆڕی ڕووسیا بگرێت و له‌ هه‌مان کاتیشدا له‌ هێرشه‌کاندا دانیشتووه‌ سڤیله‌کانی ڕه‌قه‌ بپارێزێت. هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک (SDF) پێویستیان به‌ هێزی ئه‌مریکا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ ئه‌مریکا ده‌توانێت له‌م بواره‌دا مکووڕ بێت که‌ هه‌ر فه‌رمانده‌یێکی SDF/YPG بێ ڕێزی به‌ دانیشتووانی ڕه‌قه‌ بکات له‌ هاوپه‌یمانێتی ده‌کرێته‌ ده‌ره‌وه‌. به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئه‌مریکا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی وا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ره‌و ئاشتی هان بدات. ئێستاکه‌ کار له‌ کار ترازاوه‌ و ده‌وڵه‌تی تره‌مپ ده‌بێت ته‌زمین بکات که‌ ئازادیی ڕه‌قه‌ نرخه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی داعش نابێت.
 
سه‌رچاوه‌: نه‌شناڵ ڕیۆیۆ
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73254  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۸  |  کاتژمێر: 9 : 22

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
پاشهاته‌کانی گشتپرسی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌
نابێت گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق بێت
170 کیلۆگرام تریاک له‌ کرماشان دۆزرایه‌وه‌
ئیمکانات