هۆشداری پۆلیس بۆ شارومه‌ندان:
ئه‌گه‌ری فریوخواردنی خه‌ڵک له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕێکخستنی ماڵپه‌ڕی پاڵێوڕاوانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار
به‌شی هه‌ڵبژاردن- جێگری به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ساخته‌کاری و ده‌ستبڕی پۆلیسی ئاگاهی ناجا باسی له‌ ئه‌گه‌ری فریودانی خه‌ڵک له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناونووسیی و ڕێکخستنی ماڵپه‌ڕی پاڵێوڕاوانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار کرد و وتی: هاووڵاتییان له‌ ئاراسته‌کردنی هه‌ر جۆره‌ زانیاریی و پێدانی پاره‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌‌ نایاساییه‌کان دووری بگرن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌کبه‌ری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی پۆلیسدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری فریوخواردن سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناونووسیی و ڕێکخستنی ماڵپه‌ڕی پاڵێوڕاوانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕایگه‌یاند: وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌کانی پاڵێوڕاوانی هه‌ڵبژاردن بۆ پارێزگاکان و گه‌ڵاڵه‌ی ناونووسی و ڕێکخستنی ماڵپه‌ڕی (کارانه‌ یا کاروه‌رزی) و هه‌روه‌ها زیادبوونه‌وه‌ی چه‌ند قاتی یارانه‌کان ئه‌گه‌ری هه‌لقۆستنه‌وه‌ی ده‌ستبڕان له‌م بابه‌ته‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانی نییه‌.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ تاکوو ئێستا له‌باره‌ی ئه‌م شێوازه‌ ده‌ستبڕیێک یان فریودانێک ڕانه‌گه‌یێندراوه‌ پێشنیاری به‌ هاووڵاتییان دا له‌ ئاراسته‌کردنی هه‌ر جۆره‌ زانیارییێک وه‌کوو ڕه‌مزی دووهه‌می کارت و پێدانی پاره‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ نایاساییه‌کان و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌‌ که‌ هیچ جۆره‌ ناسینه‌وه‌یێکیان سه‌باره‌ت به‌وانه‌ نییه‌ دووری بگرن.
ئه‌کبه‌ری جه‌ختیشی کرد: هه‌لخوازان به‌ ڕێکخستنی ماڵپه‌ڕی هاوشێوه‌ی ماڵپه‌ڕی پاڵێوڕاوی ئاماژه‌پێکراو به‌ گرتنی زانیاری و ناونیشانی تاکه‌که‌سی به‌ستێنی هه‌ر جۆره‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌یێک ده‌ڕه‌خسێنن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

 

کۆدی بابه‌ت: 73224  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۷  |  کاتژمێر: 13 : 36

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆنسێرتی محەمەد عەلیزادە لە کرماشان و سنە هەڵوەشاوە
پشتیوانیی هەدەپە لە ڕیفراندۆمی هەرێم، بە مانای ئەنجامدانی لە تورکیا و سووریا نییە
سەربەخۆیی خەونی پڕمەترسیی کوردەکان
فستیڤاڵی دەفی حەوزەی هونەریی کوردستان؛ داواکاریێکی نێونەتەوەییە
زیاتر لە سەدا 4ی تێکڕای ئاسانکارییەکانی وڵات بۆ پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت
بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیە/ ئەمریکا نابێ پشتیوانی لە یەپەگە بکات
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەین ڕیفراندۆمەکەیان هەڵوەشێننەوە
ئەگەریی بەردەوام بوونی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی ڕیفراندۆم
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری ئازەربایجانی رۆژئاواشی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری هەرێمی کوردستان لەڕاندەوە
Erdogan: Ku PYD bixwaze bi rêya Efrînê xwe bigihîne Deya Spî em ê teqz êrîş bikin
Waliyê Kerkûkê: Tenê bi şertekê em ê ala kurdistanê daxînin jêrê
Rewşa Teleferê piştî rizgarbûnê dê çawa be? /Analîz
پرسی کوردەکان له‌ تورکیا و سووریا پێکەوە به‌ستراوه‌
Serleşker Baqirî: Em û Tirkiye hebûna Amerîkayê li bakûrê Sûriyê narewa dibînin
ئیمکانات