مامۆستای زانستگای به‌رگریی نیشتمانیی ئه‌مریکا وڵام ده‌داته‌وه‌؛
PKK‌ و YPG چ په‌یوه‌ندییێکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌؟
به‌شی جیهان- دێنیس ناتالی له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ په‌که‌که‌ دامه‌رزێنه‌ریی ڕێکخراوێکی کوردی (YPG)له‌ سووریایه‌ که‌ ئه‌مریکا پشتیوانی لێده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م ڕۆژانه‌ کورده‌کانی سووریا که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ پاڵپشتییان لێده‌کرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان قانع بکه‌ن که‌ یه‌کینه‌کانی پاراسینی گه‌لی سه‌ر به‌ پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا هیچ په‌یوه‌ندییێکی ڕێکخراویان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ که‌ له‌ لیستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دانراوه‌، نییه‌. هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی باڵای کوردی سووریا هه‌وڵیان داوه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆی له‌و یادداشتانه‌ که‌ له‌ میدیا به‌ناوبانگه‌کانی جیهان له‌وان نیۆیۆرک تایمز و فاڕن پاڵپسی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ گوێ کۆمه‌ڵگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بگه‌یێنن.
دێنیس ناتالی، توێژه‌ر و کارناسی پرسی کورده‌کان له‌ زانستگای به‌ره‌گریی نیشتمانیی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان PKK‌ و YPG بۆ ڕادیۆ ئه‌مریکا وتوویه‌تی: گرووپی جیایی خوازی کوردی تورکیا (PKK‌) دامه‌زرێنه‌ر و ڕێکخراوی گرووپی کورد له‌ سووریایه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ پاڵپشتی ده‌کرێن. به‌م بۆنه‌وه‌، له‌ ڕای تورکیاوه‌، YPG که‌ ئێمه‌ پشتیوانی لێده‌که‌ین یه‌کێک له‌ لق و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌ (PKK‌)یه‌ که‌ 33 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا شه‌ڕ ده‌کات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ بۆچی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان PKK‌ و YPG هه‌ست ناکرێت، وتی: چوونکه‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ده‌توانن بڵێن که‌ ئه‌وان گرووپێک جودا له‌ PKK‌ن که‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌ عێراق و سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن. ئه‌مریکا و خۆدی کورده‌کانی سووریا له‌م ڕوانگه‌یه‌ بۆ پاساوهێنانی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی که‌ڵک وه‌رده‌گرن به‌ڵام تورکیا و دیکه‌ی هاوبیرانی پێیان وایه‌ PKK‌ و YPG پێکه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌.
دێنیس ناتالی سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری خۆبواردنی ئۆباما له‌ ناردنی ڕاسته‌وخۆی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا زیادی کرد: ئه‌وان نایانه‌ویست تورکیا تووڕه‌ بکه‌ن. به‌پێی یاسا ده‌بێ هاوکاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌کان له‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی فه‌رمی ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ سووریا ئه‌م کاره‌ی نه‌کردووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ته‌هۆی نیگه‌رانی تورکیا.
مامۆستای زانستگای به‌رگریی نیشتمانی وێڕای ئاماژه‌ به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی کورده‌کان له‌ عێراق و سووریا وتی: کورده‌کانی عێراق توانیویانه‌ له‌سه‌دا 40 ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان زیاد بکه‌ن به‌ڵام کورده‌کانی سووریا پێشتر ناوچه‌ ژێرکۆنتڕۆڵه‌کانی خۆیانیان زیاد کردووه‌ و ئه‌م ناوچانه‌یان له‌سه‌دا 180 زیاد کردووه‌.
به‌ڕای ئه‌م کارناسه‌ی پرسی کورده‌کان، کورده‌کانی سووریا ده‌توانین به‌ دوو به‌شی باش و خراپ دابه‌ش بکه‌ین. دێنیس ناتالی ده‌ڵێت: کورده‌کانی سووریا که‌ وادیاره‌ سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ بن له کورده خراپه‌کان بوون. هه‌م کوردی باش بوونی هه‌بوو و هه‌میش کوردی خراپ. هیچ کۆمه‌ڵگایێک پاڵپشتی له‌ فه‌رمی بوونی کورده‌کانی سووریای نه‌کردووه‌. به‌ڵام ئێستا به‌ختیان هه‌ستاوه‌ و ئه‌م گرووپه‌ کوردییه‌ (YPG) که‌ دوژمنی یه‌کگرتووی ناتۆی (تورکیا)ی ئێمه‌ ناوی لێده‌برێت نه‌خوازراو و به‌ شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ پێگه‌یان به‌رز بۆته‌وه‌ و له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا تا ڕاده‌یێک مه‌شرووعییه‌تییان وه‌ده‌ست هێناوه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 73221  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۷  |  کاتژمێر: 13 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات