بکوژی بنەماڵەی 6 کەسی لە سەلماس کەمتر لە 12 کاتژمێر دەستگیر کرا
بەشی ئازەربایجانی رۆژئاوا- فەرماندەی پۆلیسی پارێژگای ئازەربایجانی رۆژئاوا هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی بنەماڵە شەش کەسییەکەی سەڵماسی راگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار ئەسلانی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵدەریی پولیسدا رایگەیاند: کاتژمێر 01 و 26 خولەکی سەرلە بەیانی ئەوڕۆ پاش ئاگادار بوونی ناوندی فریاکەوتنی پولیسی 110 سەبارەت بە تەقە کردن لەشاری سەلماس دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی تەقە کردن ئامادە بوون.
ناوبراو زیادی کرد: لە تاوتوێ سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە پیاوێکی تەمەن 39 ساڵ بە هۆی ئاڵۆزی نێوان بنەماڵە دەچێتە ناو ماڵی خەزوورانی خۆیەوە و هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵە دەداتە بەر دەسترێژی گولە.
سەردار ئەسلانی ئاشکرای کرد: 5 کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە دەستبەجێ گیانی خۆیان لە دەست داوە و منداڵێکی دوو مانگەش پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا، کچی شەش ساڵانی بنەماڵەکە کە لە سینگەوە بریندار کراوە ئێسا لە نەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشکیی بۆ دەکرێت.
فەرماندەی پۆلیسی پارێژگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە کۆتایدا وتی: پاش ئەنجامی چەند هەوڵی پولیسی، بکوژە هەڵاتووەکە لە شوێنی حەشاردانەوەی دۆزرایەوە و کەمتر لە 12 کاتژمێر دەستگیر کرا.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 73216  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۷  |  کاتژمێر: 12 : 26

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە بڕیارەکانی تورکیا سەبارەت بە ئیدلیب پشتیوانی دەکەین
مۆڵەتی ئەوە بە دەوڵەتی سووریا نادەین هێرش بکاتە سەر هەسەدە
دۆزرانەوەی تەرمێک لە گوندی بۆیکتانی سەقز
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
ئیمکانات