لە دیداری نێوان ترەمپ و ئەردۆغاندا:
لەسەر چڕکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات جەخت کرایەوە
بەشی جیهان- دۆناڵد ترەمپ وێڕای خێرامایی کردن لە ئەردۆغان جەختی کردەوە کاربەدەستانی هەردوو وڵات قسە و باسێکی تێر و تەسەلیان دەبێت بۆ بەهێز کردنەوەی پێوندییەکانی نێوانیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەەوە لە سی ئێن ئێن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ١٦ی مەیی 2017 لە ئاقارێکی دۆستانەدا پێکەوە دیداریان کرد. دۆناڵد ترەمپ بەخێرهاتنی ئەردۆغانی کرد و ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا سارد بوونەوەی پێوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە لەم چەند مانگەی دواییدا بەهۆی هەندێک کێشە وەکوو یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریا وهەروەها خۆلادانی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوە و ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا لەسەر ئەم دیدارە کارتێکەریی هەبێت بەڵام هەردوو ڕێبەری ئەمریکا و تورکیا لە ئاقارێکی دۆستانە پێکەوە دیداریان کرد.
دۆناڵد ترمەپ پێش لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: شانازییێکی گەورەیە بۆ من کە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان لێرەدا ببینم. بڕیار وایە گفتوگۆی سەخت و تێر و تەدەلمان پێکەوە هەبێت و گفتوگۆکانیشمان سەرکەوتوو دەبن. ئێمە پێوەندییێکی باشمان پێکەوە هەبووە و دەمانهەوێ باشتریشی بکەین. ئەردۆغانیش لەسەر دەسپێکی بڕگەیێکی نوێ لە هاوکارییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە بواری بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم جەختی کرد. ئەردۆغان لەم دەرفەتە کەڵکی وەرگرت و گلە و گازندەی خۆی بۆ ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن و هەروەها پشتیوانیی ئەو وڵاتە لە کوردەکانی سووریا ئاراستەی ترەمپ کرد و وتی: دۆستانی تورکیامان لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە فەتحوڵڵا گولەن لە کوودەتا دەستی هەبووە. دەستێوەردانی یەپەگە لە شەڕی دژە تیرۆریزم قبووڵ ناکرێت و پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکانی جیهانییە.
بەڵام دۆناڵد ترەمپ ڕووی نەکردە زمانە گلە و ئاماژەی بە ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە نەکرد و وێڕای ڕێز دانان بۆ دەوری تورکیا لە شەڕی دژە داعش ڕاشیگەیاند: ڕەنگە ئەمریکا لە بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆر – کە ئەگەری ئەوەشی هەیە پەکەکەش بگرێتەوە- یارمەتیی تورکیا بدات. ترەمپ ئاماژەشی کردە بەستێنەکانی هاوکاریی هەردوو لایەن لەاون بازرگانی بۆ بەهێز بوونەوەی هاوکارییەکانیان.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 73182  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۷  |  کاتژمێر: 0 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات