"سادق زیباکەلام" لە سنە:
کوردەکان لەجێی دروشمی "بژی کوردستان" با بڵێن "بژی ئازادی"، "بژی دیموکراسی"
بەشی راپۆرت/ هەڵبژاردن- سادق زیباکەلام چالاکی سیاسی-مەدەنیی ریفۆرمخواز لە سەردانی کوردستاندا رایگەیاند: هەر لە سەردەمی مەشرووتەوە تائێستا ماوەی سەد ساڵە ئیستیحقاقی ئیتنیکەکان بەبێ دیموکراسی دەستەبەر نەبووە و سەد ساڵی دیکەش بەبێ حاکمیەتی دیموکراسی ماف و داخوازی هیچ ئیتنیکێک دەستەبەر نابێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس سادق زیباکەلام لە وتەدانێک لە کۆگەی ئیمام خومەینیی سنەدا لەسەر زمانی کوردی و مافی کوردەکان و رێگای دەستەبەر بوونی ماف و داخوازیی ئیتنیکەکان و هەروەهاش گرینگایەتیی دیموکراسی و هەندێک تەوەری دیکە دوا.
ئەو مامۆستا بەرجەستەیەی زانستگای تاران دەڵێت پێویستە ئیتنیکە ئێرانییەکان بەجێگای بەدواداچوون بۆ مافی قەومیی خۆیان بەدوای مافی هەڵبژاردنی خۆیانەوە بن.
ناوبراو پێشی وایە ئەگەر کەسێک دەیەوێت منداڵەکەی بە زمانی کوردی بخوێنێت دەبێت مافی ئەوەش کە نایەوێت منداڵەکەی بە زمانی کوردی بخوێنێت لەبەرچاو بگرێت.
زیباکەلام ئاماژە بەوەش دەکات ئەگەری ئەوە هەیە بە دەنگدان بە رۆحانی و سەرکەوتنی ئەو پاڵێوراوە بۆ چوار ساڵی دیکەش پێشکەوتنێکی ئەوتۆ بە چاو نەبینین بەڵام ئەگەر رەئیسی سەربکەوێت بێگومان هیچ پێشکەوتنێکمان نابێت.
زیباکەلام ئەوەشی زیاد کردووە: پرسی کوردستان پرسێکی ریشەدارە و بنی کوتاوە. واش نییە کە دەستێک لە تارانەوە نەهێڵێت کوردەکان گەشە بکەن. هەندێک لە هاوکارەکانی من لە زانستگای کوردستان یان لە دیکەی زانستگاکان لەسەر ئەو بڕوایەن نابێت لێکۆڵینەوە لە سەر پرسی کورد بکرێت چوونکە ئەگەر پرسی کوردەکان شرۆڤەی لەسەر بکرێت داخوازییەکانی ئەو قەومە زیاد دەکات.
ناوبراو درێژەی پێدا: ئەگەر بۆ نموونە لە زانستگای تاران کەسێک بیەوێت تێزی دوکتۆرییەکەی لە سەر وردترین و کەم بایەخترین بابەتی هاوپەیوەند بە کوردستانەوە – بۆ نموونە "بەردی کوردستان"- بنووسێت لە بەرانبەریدا دەوەستنەوە و ئەوەش کاری سپا یان ئیتڵاعات نییە بەڵکوو ئەوە مامەڵەی ئەو مامۆستایەی زانستگایە کە لە کالیفۆڕنیا خوێندوویەتی و پێی وایە نابێت روو بە کوردەکان بدرێت.
زیباکەلام وتی من تاکێکی لیبراڵم کە یەکە یەکەی خانەکانی لەشیشم لیبراڵە. ئەوەی بیەوێت منداڵەکەی لە سەرەتاوە بە کوردی بخوێنێت دەبێت قوتابخانەیێکی هەبێت بە ناوی "قازی محەمەد" یان "مەلا ئاوارە".
ناوبراو زیادیشی کرد: من لەگەڵ دروشمی "بژی کوردستان" نییم چوونکە 200ساڵە ئەو دروشمە دەڵێنەوە بە هیچ‌کوێ نەگەشتوون و بە جێگەی ئەو دروشمە بڵێن "بژی ئازادی"، "بژی دیموکراسی" تاکوو بگەن بەو داخوازییانەی داوایان دەکەن.
ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی رەئیسیش وتی: ئەگەر رەئیسی لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوێت پرسی خوێندن بە زمانی کوردی هەمان بەڵای زانستگای تارانی بەسەردا دێت کە باسم لێوە کرد.
زیباکەلام لە کۆتاییدا زیادی کرد: لە سەر ئەو بڕوایەم کە دەستەبەربوونی مافی ئیتنیکی، نەتەوەیی و زمانیی کورد بەستراە بە پێشکەوتنی دیموکراسی و پێبەندبوون بە یاساوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 73175  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۶  |  کاتژمێر: 20 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات