جەهانگیری کشایەوە
بەشی هەڵبژاردن- ئیسحاق جەهانگیری چەند خولەک لەوەو پێش بەقازانجی حەسەن رۆحانی لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار کشایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیسحاق جەهانگیری لە رێگای بەیاننامەیێکەوە کشانەوەی خۆی لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری راگەیاند و گوتی هەموو توانای خۆی لەپێناو سەرکەوتنی رۆحانی لەو هەڵبژاردنەدا بەکار دەهێنێت.
جەهانگیری هەروەها لە بەیاننامەکەیدا داوای لە لایەنگرانی کردووە دەنگی خۆیان بدەن بە حەسەن رۆحانی پاڵێورای ریفۆرمخوازان.
ئەوەش لە حاڵێکدایە رۆژی رابردوو محەمەد باقر قاڵیباف پاڵێوراوی بناژۆخوازان بە قازانجی سەید ئیبراهیم رەئیسی پاڵێوراوی دیکەی بناژۆخوازان کشایەوە و پشتیوانیی خۆی لە رەئیسیی راگەیاند.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 73174  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۶  |  کاتژمێر: 19 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات