بلۆمبێرگ:
خۆبەڕێوەبەری بۆ کوردەکانی سووریا ڕەنگە بێتە دی، بەڵام یەک گرتنەوەی کوردی سووریا و عێراق هەرگیز
بەشی جیهان- ماڵپەڕی بلۆمبێرگ دەنووسێت کوردەکانی سووریا دەتوانن بە یارمەتیی ئەمریکا و تەبایی ڕووسیا ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەر درووست بکەن بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لکانی دوو ناوچەی کوردنشینی عێراق و سووریا مومکین نییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی کوردەکانی سووریا دەنووسێت: هەموو لایەنەکان وەکوو کەرەستە و ئامراز کوردەکانی سووریا بەکار دەهێنن و کوردەکانیش خۆیان لەمە تێگەیشتوون. ئەوان دەیانهەوێ لەم ناوەدا خۆبەڕێوەبەریی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا مسۆگەر بکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەمریکا هیچ هۆکارێک نابینێتەوە بۆ ئەوەی پاش شەڕی داعشیش درێژە بە پشتیوانی لە کوردەکان بدات بەڵام دەیەوێت لە کۆتاییدا حکوومەتی ئێستای سووریا تا ئەو ڕادەیەی دەکرێت لاواز بووبێت، کەواتە بە پشتیوانی لە خۆبەڕێوەبەرایەتیی کوردەکان دەتوانێ لەو ئامانجەی نزیک ببێتەوە.
بلۆمبێرگ دەشنووسێت: بەڵام ئەو شتەی بەبێگومان لەم گۆڕانکارییانەدا نایێتە دی، پێکهاتنی کوردستانێکی یەکگرتوو لەنێوان سنوورەکانی عێراق و سووریایە. چوونکە کوردەکانی عێراق لە یەک دەیەی ڕابردوودا بۆ چڕ کردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا پەکەکەیان وەلا ناوە. کەواتە کوردەکانی عێراق نەک هەر ئامادە نین بلکێنە ناوچە کوردنشینەکانی سووریاوە بەڵکوو ڕەنگە لە ناوچەیێک کە لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریاوە ئیدارە بکرێت پشتیوانی نەکەن.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60105

کۆدی بابه‌ت: 73167  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۶  |  کاتژمێر: 14 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات