گاڵته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی شۆرا له‌ مه‌هاباد تاوانێکی نه‌به‌خشراوه‌
به‌شی یادداشت/ هه‌ڵبژاردن- ڕۆژنامه‌وانیی مه‌هابادی له‌ یادداشتێکدا ڕه‌خنه‌ له‌ شێوازی بانگه‌شه‌ی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی شۆرای شاری مه‌هه‌باد ده‌گرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی یادداشته‌که‌ که‌ له‌ که‌ناڵی فه‌رمیی دوکتۆر خه‌دیو له‌ تێلێگرامدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ به‌م شێوازه‌یه‌:
شار به‌بایه‌خترین سه‌رمایه‌ی ئێمه‌یه‌. ئه‌مانه‌تێکه‌ که‌ ده‌بێت بیگه‌یێنینه‌ ده‌ستی به‌ره‌ی داهاتوو. شار جێگای سه‌رهه‌ڵدانی شارستانییه‌ت و مه‌عنه‌وییاته‌. هه‌مووی ئه‌وه‌ی گوتراوه‌ نه‌ک هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ مه‌هاباد ڕاسته‌ به‌ڵکوو گرینگییه‌که‌شی دووقات ده‌بێته‌وه‌.
مه‌هاباد یه‌کێک له‌ به‌ناوبانگترین شاره‌کانی کوردستانه‌. ناوێکی گه‌وره‌ له‌ مێژوو و گۆڕه‌پانێکی به‌ناوبانگه‌ له‌ جوگرافیادا. ڕێژه‌ی پیاوه‌ پایه‌به‌رز و به‌ناوبانگه‌کانی له‌ سه‌رده‌مه‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا زۆرن. مه‌جلیسی خۆجێیی مه‌هاباد ده‌بێت شیاوی ناوی شاره‌که‌ بێت. ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌مانتوانیوه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی عه‌شیره‌یی و قه‌ومی و قه‌بیله‌یی یان له‌ ڕووی هه‌ڵه‌وه‌ شۆرایێکی شایسته‌ بۆ مه‌هاباد هه‌ڵبژێرین پێویسته‌ بزانین له‌ داهاتوودا بێگومان بێڕه‌حمانه‌ له‌لایه‌ن مێژووه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌مان بۆ ده‌کرێت. شێوازی بانگه‌شه‌ی ئێستاکه‌ هه‌واڵی خۆشمان ناداتێ. ڕێکخستنی که‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شایی له‌ شان هه‌ڵبژاردنێکی گرینگ وه‌کوو هه‌ڵبژاردنی شۆرا نییه‌ که‌ بڕیاره‌ داهاتووی شاره‌که‌ دیاری بکه‌ن. به‌کارهێنانی شێوازی بانگه‌شه‌یی که‌ تێچووی زۆری ده‌بێت و ڕاکێشانی هاووڵاتییان بۆ ته‌لاری ئاهه‌نگ‌گێڕان و سه‌رف کردنی تێچووی سه‌رسووڕهێنه‌ر نیشانه‌ی ڕاستبێژیی موده‌عیه‌کان نییه‌. بڕوانامه‌ی خوێندنی ئاکادیمیک به‌ ته‌نها پێوه‌رێکی گونجاو نییه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ زانستگایێکی پله‌ خواری شار یان ویلایه‌ته‌کاندا گیردرابێت که‌ به‌ ئاسانی بڕوانامه‌ی وا ده‌رده‌که‌ن.
به‌کارهێنانی پێوه‌ندی و بێ‌ده‌ماری و خاکه‌ساری نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پاڵێوراوه‌ ده‌ستی به‌تاڵه‌ و نابێت هاووڵاتییان بکه‌ونه‌ داویه‌وه‌.
ئه‌مڕۆکه‌ له‌ زانستی نوێی سیاسیدا پیشاندانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌ده‌ب و ڕێز به‌ مه‌به‌ستی په‌شیمان کردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌ ڕه‌خنه‌گرتن نموونه‌یێکه‌ له‌ توندئاژۆیی شاراوه‌ و لۆمه‌ی پیشانده‌ری ڕێزه‌که‌.
شار ماڵی ئێمه‌یه‌. ئه‌گه‌ر کلیلی ماڵه‌که‌مان بده‌ینه‌ ده‌ستی ئه‌و که‌سه‌ی مه‌رجی پێویستی نییه‌ و تا ڕاده‌ی پێویست ئه‌مین و شایسته‌ نییه‌ به‌و مانایه‌یه‌ ماڵه‌که‌مان به‌ سه‌ر نائه‌هلان و بێگانه‌دا ئاوه‌ڵا بکه‌ین. هه‌ڵبژاردنی تاکێک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزم و قه‌وم و که‌سی یه‌ک بن جه‌فایه‌ هه‌مبه‌ر ناوی به‌رزی مه‌هاباد. مه‌هاباد خاوه‌نی ناوێکی به‌رز و شانازیی فراوانه‌ و ده‌ستکردی ڕه‌نجی گه‌وره‌پیاوانێکه‌ که‌ له‌ ده‌یه‌ و سه‌ده‌کانی ڕابردوودا ژیاون. پێویسته‌ درێژه‌ به‌و ڕێبازه‌ بدرێت. باڵای ئه‌م شاره‌ به‌رزتره‌ له‌ باڵای کورته‌باڵاکان. له‌ نێوان پاڵێوراوه‌کاندا چه‌ند که‌سێک له‌ نوخبه‌ شایسته‌کان هه‌ن که‌ له‌ گرینگترین زانستگاکانی پێته‌خت و له‌ به‌شی ته‌کنیکی و زانسته‌ ئینسانییه‌کاندا خوێندوویانه‌ و هیچ خاڵێکی تاریکیش له‌ کارنامه‌کانیاندا نییه‌. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن باشووری شاره‌که‌ به‌ ده‌نگی هه‌ڕه‌مه‌کی ڕێبازی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌گۆڕن سووکایه‌تی ده‌که‌ن به‌ چالاکترین و زیندووترین به‌شی نیشته‌جێبوونی شاری مه‌هاباد. باشووری شار خه‌مخۆر و یاوه‌ری مه‌هاباده‌ له‌ ڕووداوی تاڵ و شیریندا و ده‌توانێت پێشه‌نگ و ڕێنموونی ئه‌و شاره‌ بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی شایسته‌ی ڕۆڵه‌کانی خۆیدا.
خاڵی کۆتاییش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کارێک نه‌که‌ین سبه‌ینێ مه‌هابادی خۆشه‌ویست ئه‌م دایکه‌ پیره‌ ڕه‌شپۆشه‌ نه‌مانبه‌خشێت.
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73147  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۶  |  کاتژمێر: 10 : 58

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات