کورته‌یێک له‌ وته‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن:
"به‌نده‌ ده‌ستوه‌ردانی هه‌ڵبژاردن ناکه‌م"
به‌شی ڕاپۆرت/ هه‌ڵبژاردن- "هه‌ڵبژاردن" له‌ نیزامی ئیسلامیدا یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ره‌کیترین به‌ستێنه‌کانی ڕۆڵگێڕی هاووڵاتییان بۆ چاره‌ی خۆنووسین.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی به‌رده‌وام جه‌ختی کردۆته‌ له‌سه‌ر گرینگیی هه‌ڵبژاردن و داوای له‌ هه‌مووان کردووه‌ یاسا له‌به‌رچاو بگرن و له‌م بابه‌ته‌دا "هه‌مبه‌ر ده‌نگی هاووڵاتییان ته‌مکین بکه‌ن". ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی KHAMENEI.IR به‌ گوێره‌ی وته‌کانی ڕێبه‌ری شۆڕش ڕه‌فتار و ڕوانگه‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی هه‌مبه‌ر ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردن له‌ چه‌ند خاڵدا لێکده‌داته‌وه‌.
کورته‌یێک له‌ گرینگترین وته‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
-من به‌رده‌وام له‌سه‌ر به‌شداریی زۆرینه‌ مکووڕ بووم و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم ده‌سه‌ڵات متمانه‌ و بڕوای وڵات له‌ ڕێگای به‌شداریی زۆرینه‌ی هاووڵاتییانه‌وه‌ زیاد ده‌کات. (14/10/94)
- هه‌ڵبژاردن موڵکی من نییه‌. هه‌مووان ده‌بێ بێنه‌ پێشێ. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌سێک یان لایه‌نێک به‌نده‌ی قبووڵ نه‌بێت هیچ کێشه‌یێک نییه‌ به‌ڵام خۆ هه‌ڵبژاردن موڵکی من نییه‌ بۆ هه‌موو ئێرانییه‌کانه‌. پێویسته‌ هه‌مووان له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شدار ببن. (19/10/94)
- گه‌ل ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌مبه‌ر پیلانی دوژمنان. من هه‌ندێ شت ده‌زانم هه‌ست به‌ هه‌ندێ شت ده‌که‌م و پێویسته‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێرانی خۆشه‌ویست باسیان بکه‌م. (28/11/94)
- به‌ که‌س ناڵێم ده‌نگ به‌ کێ بده‌ن. به‌نده‌ یه‌ک ده‌نگم هه‌یه‌ و ده‌یخه‌مه‌ سندۆقه‌وه‌ به‌ هیچ که‌سیش ناڵێم ده‌نگم به‌ کێ داوه‌ و ده‌نگیش به‌ کێ بده‌ن. (01/01/88)
- که‌س نازانێت من ده‌نگ به‌ کێ ده‌ده‌م. له‌ ئاکامدا ده‌نگی هاووڵاتییانه‌ چاره‌نووسی وڵات دیاری ده‌کات. ئه‌وه‌ی لای من گرینگه‌ ده‌نگی هاووڵاتییانه‌. ڕێبه‌ریش ته‌نها یه‌ک ده‌نگی هه‌یه‌ و وه‌کوو دیکه‌ی هاووڵاتییان منیش ده‌نگی خۆم ده‌ده‌م. (01/01/1392)
- دووباره‌ جه‌خت ده‌که‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هاووڵاتییان به‌ ئازادی ده‌نگی خۆیان بده‌ن و پاڵێوراوی خۆیان هه‌ڵبژێرن. (01/01/88)
- متمانه‌م به‌ به‌رپرسانی وڵات هه‌یه‌. وه‌زاره‌تی ناوخۆ، شۆرای نیگابان و هه‌روه‌ها داموده‌زگای پێوه‌ندیدار هه‌موویان له‌ ته‌شکی جۆربه‌جۆر پێکهاتن به‌ڵام من متمانه‌م به‌ هه‌موویان هه‌یه‌. (26/03/88)
- ناچمه‌ ژێر بار بیدعه‌ت و داهێنانی نایاسایی. سازوکاری یاسایی هه‌ڵبژاردن مۆڵه‌تی ئێمه‌ نادات ده‌ست بده‌ینه‌ ساخته‌کاری. (29/03/88)
- به‌ ئاشکرا نووسیم نابێت هه‌ڵبژاردن ده‌ستی لێبدرێت. له‌ خولێکدا جنجاڵی فره‌ که‌وته‌وه‌. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ به‌ڵام من گوتم به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ن. له‌ تاران دوو سێ ملیۆن که‌س له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شدار بوونه‌ چۆن ده‌بێت ده‌نگی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌. (14/10/94)
- هه‌ر که‌س یان لایه‌نێک بیه‌وێت به‌ره‌وڕووی ئاکامی ده‌نگی گه‌ل بوه‌ستێت ئه‌وا به‌نده‌ خۆم به‌ره‌وڕووی ده‌بمه‌وه‌. به‌نده‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌ستوه‌ر ناده‌م. به‌ که‌سم نه‌گوتووه‌ کێ هه‌ڵبژێرن کێ هه‌ڵنه‌بژێرن. ته‌نیا له‌ یه‌ک جێگادا دێمه‌ پێشێ ئه‌ویش ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ که‌سێک بیه‌وێت هه‌مبه‌ر ده‌نگی هاووڵاتییان بوه‌ستێت یان خه‌له‌لێک دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتییان بشکێنێت. (01/01/96)
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 73138  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۶  |  کاتژمێر: 9 : 50

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات