چاودێریی نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌سه‌ر شۆراکاندا پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌/ محه‌مه‌د هادیفه‌ر
به‌شی یادداشت/هه‌ڵبژاردن- محه‌مه‌د هادیفه‌ر له‌م یادداشته‌دا ده‌ڵێت: شۆراکانی شار و گوند به‌ چاودێریی نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه‌ سه‌لاحییه‌تییان پشتڕاست ده‌بێته‌وه‌. شاره‌وانیی و دێیاریش له‌ لایه‌ن شۆراوه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌ویش ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی نوێنه‌رانی تێدایه‌. ئه‌و یه‌کپارچه‌ییه‌ بازنه‌یێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات که‌ نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌ میحوه‌ری بازنه‌که‌دایه‌ چوونکه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ی ده‌نگهێنان به‌ ده‌ست مه‌جلیسه‌وه‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی یادداشته‌که‌ به‌م شیوازه‌یه‌:
به‌ بۆنه‌ی ڕێژه‌ی زۆری خوازیارانه‌وه‌ له‌ هه‌موو خولێکدا تاوتوێ کردن و لێکدانه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی ناودێرانی شۆرای ئیسلامیی شار و گوند له‌ لیژنه‌ی چاودێریی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامییدا هه‌ستۆک­تر ده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگۆی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه‌. ڕێژه‌ی به‌شداری ناودێران له‌ مه‌یدانی شۆرای ئیسلامیدا به‌ خواست و ئه‌نگێزه‌ی جۆربه‌جۆره‌وه‌ چه‌ند پرسیارێکی جیدی دێنێته‌ئاراوه‌. ئه‌رکی چاودێریی نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌مبه‌ر پشتڕاست کردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی ناودێران پرسیاره‌که‌ دووقات ده‌کاته‌وه‌. نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئاکامدا له‌ فیلته‌رێک به‌ ناوی لیژنه‌ی چاودێریی شۆرای نیگابانه‌وه‌ تێده‌په‌ڕن به‌ شێوازێکی تایبه‌ت جێگای متمانه‌ن، چوونکوو شۆرای نیگابان به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و کۆمه‌ڵگا و گرینگتر له‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌ش پاراستنی متمانه‌ی هاووڵاتییان هه‌مبه‌ر ده‌نگدانه‌که‌یان له‌به‌رچاو ده‌گرێ به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ده‌بینرێت نوێنه‌رانی مه‌جلیس زیاتر سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ به‌رچاو ده‌گرن.
شێوازی کارکردنی شۆراکان له‌ چوار خولی ڕابردوودا و هه‌لقۆستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی شۆرا له‌ ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌مه‌ڕ چاودێری به‌ سه‌ر شاره‌وانی و هه‌ندێ ئه‌رکی دیکه‌ ئه‌نگێزه‌ی فراوان بۆ هاندانی ته‌شکی جۆربه‌جۆر له‌و بواره‌دا دێنێته‌ئاراوه‌. ئێستاکه‌ ڕکابه‌رییه‌ له‌سه‌ر تاڵان کردنی سامان و داراییه‌ گشتییه‌کان. شاره‌وانی و ته‌نانه‌ت دێیارییه‌کانیش به‌ ده‌نگی شۆرا هه‌ڵده‌بژێردرێن و له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌ له‌ ڕێگای ڕانته‌وه‌ یه‌ک له‌و مه‌کۆیانه‌یه‌ که‌ خوازیاری زۆره‌. شۆرا که‌ به‌ هه‌ندێ جیاوازییه‌وه‌ ڕۆڵی مه‌جلیسێکی خۆجێی و ناوچه‌یی ده‌گێڕێت له‌ هه‌ندێ لایه‌نه‌وه‌ ده‌فرایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی باشی هه‌یه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ، هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ پشتڕاست بوونه‌وه‌ یان ڕه‌تبوونه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی ناودێرانی شۆرای شار و گوند وه‌کوو ده‌رفه‌تێکی ده‌نگهێنه‌ر بۆ نوێنه‌ری ئه‌و شاره‌ دێته‌ئه‌ژمار. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ نوێنه‌ری ئه‌و حه‌وزه‌یه‌ وه‌کوو ده‌رفه‌تێک –هه‌ڵبه‌ت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی- ده‌ڕوانێته‌ پرسه‌که‌وه‌، چوونکه‌ هه‌ندێ له‌ پاڵێوڕاوانی شۆرا له‌ ڕابردوودا ده‌بنه‌ ڕکابه‌ری خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان یان هه‌ندێکیشیان له‌ ڕابردوودا دژ به‌ ئه‌و نوێنه‌ره‌ چالاکییان کردووه‌. به‌گشتی تێڕوانینی نوێنه‌ران له‌ پێگه‌ی چاودێرییه‌وه‌ که‌متر بێ لایه‌ن بووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش پشتڕاست بوونه‌وه‌ یان ڕه‌تبوونه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی پاڵێوڕاوانی شۆرای شار و گوند له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه‌ بێ لایه‌نانه‌ نابێت.
شۆراکانی شار و گوند به‌ چاودێریی نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه‌ سه‌لاحییه‌تییان پشتڕاست ده‌بێته‌وه‌. شاره‌وانیی و دێیاریش له‌ لایه‌ن شۆراوه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌ویش ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی نوێنه‌رانی تێدایه‌. ئه‌و یه‌کپارچه‌ییه‌ بازنه‌یێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات که‌ نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌ میحوه‌ری بازنه‌که‌دایه‌ چوونکه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ی ده‌نگهێنان به‌ ده‌ست مه‌جلیسه‌وه‌یه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئیراده‌یێک له‌ لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه‌ بۆ چاکسازیی پێکهاته‌ی ئه‌و یاسایه‌ نابینرێت و نوێنه‌رانی مه‌جلیس چ به‌ پشتڕاست کردنه‌وه‌ و چ به‌ نه‌کردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌ته‌کان زیاترین ئیهمال به‌کار ده‌هێنن. له‌ چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌یێکی زۆری گه‌نده‌ڵی له‌ شاره‌وانی و شۆرای شاردا بینراوه‌. به‌شێکیشی به‌ بۆنه‌ی چاودێری نه‌کردنی دروست له‌سه‌ر پشتڕاست کردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی شۆراکان و به‌ سیاسی کردنی پێکهاته‌ی خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانی بووه‌. ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و پێکهاته‌یه‌ بده‌ینه‌وه‌ که‌ کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی بووه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و ڕانت خۆری له‌ شاره‌وانییه‌کاندا، ده‌توانین بڵێین پێکهاته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی مه‌جلیس مه‌رجه‌عێکی گونجاو نابێت بۆ چاودێری و تاکه‌ڕێگای چاکسازیی ئه‌و پێکهاته‌یه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌رجه‌عی دیاری کردنی سه‌لاحییه‌تی شۆراکان.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 72911  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۱  |  کاتژمێر: 11 : 44

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات