نوێنەری کرماشان بۆ کوردپرێس:
جەهانگیری و هاشمی‌تەبا لەبەرژەوەندی "ڕۆحانی" لە گۆڕەپانی هەڵبژاردن دەکشێنەوە
بەشی ئێران/ کرماشان- نوێنەری خەڵکی کرماشان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: لە نێوان سی پاڵێوراوی بەرەی ڕیفۆرمخوازاندا لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، بە ئەگەری زۆرەوە ئێسحاق جەهانگیری و هاشمی‌تەبا، لە بەرژەوەندی دوکتور حەسەن ڕۆحانی لە گۆڕرپانی ڕکابەری هەڵبژاردنەکان بکشێنەوە.
ئەحمەد سەفەری لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس، ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆحانی تێگەیشتنێکی باش و ڕووناکی لە بەرژەوەندییەکانی وڵات لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیدا هەیە، زیادی کرد: دەوڵەتی یازدەهەم لە ساڵی ٩٢ لە هەلومەرجێکدا دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت کە هەڵاوسان لە سەرووی ٤٠ لە سەد بوو و گەشەی ئابووری ٦ پلە لە ژێر سفرەوە بوو، بەڵام ئەم دەوڵەتە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە زیرەکی توانی هەڵاوسان کەم بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش گەشەی ئابووریی بەرچاو لە وڵات هاتە ئاراوە.
ناوبراو وێرای وەبیرهێنانەوەی کار و چالاکییەکانی دەوڵەتی یازدەهم لە کرماشان، وتی: بە ئاکام گەیاندی پرۆژەی ڕێگای ئاسنی کرماشان یەکێک لە گەورەترین کارەکانی ئەم دەوڵەتە لە کرماشان بوو.
ناوبراو وتیشی: ناوچەی ئازادی قەسر شیرین لە ئێستادا قۆناغەکانی پەسەند کردنی لە لیژنەی دەوڵەت یەکە یەکە تێدەپەرێت. سەرباری ئەمانەش دەوڵەتی یازدەهم زۆربەی پرۆژە نیوەتەواوەکانی لە پارێزگای کرماشان گەیاندە قۆناغی کۆتایی.
ناوبراو لە کۆتایشدا ڕایگەیان: لە نێوان سی پاڵێوراوی بەرەی ڕیفۆرمخوازاندا لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، بە ئەگەری زۆرەوە ئێسحاق جەهانگیری و هاشمی‌تەبا، لە بەرژەوەندی دوکتور حەسەن ڕۆحانی لە گۆڕرپانی ڕکابەری هەڵبژاردنەکان بکشێنەوە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60112

کۆدی بابه‌ت: 72887  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۱  |  کاتژمێر: 0 : 21

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە بڕیارەکانی تورکیا سەبارەت بە ئیدلیب پشتیوانی دەکەین
مۆڵەتی ئەوە بە دەوڵەتی سووریا نادەین هێرش بکاتە سەر هەسەدە
دۆزرانەوەی تەرمێک لە گوندی بۆیکتانی سەقز
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
ئیمکانات