کارناسان وڵام ده‌ده‌نه‌وه‌؛
ئایا ئیمکانی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا بوونی هه‌یه‌؟
به‌شی جیهان- هه‌ندێ کارناسان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن تورکیا ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ پچڕینی هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا ڕازی بکات. باشتر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر ڕێگای هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بگرێته‌به‌ر و له‌ ڕاستیدا له‌گه‌ڵ "بارزانیێکی دووهه‌م" ڕێکبکه‌وێت چوونکه‌ ئه‌م کاره‌ هه‌م به‌ سوودی تورکیایه‌ و هه‌میش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کانی سووریایه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که‌ هێزه‌کانی کوردی سووریای سه‌ر به‌ PKK‌ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کسان ده‌زانێت مانگی ڕابردووی زایینی ده‌ستی دایه‌ بۆردومانی ئاسمانی بنکه‌ی گرینگی ئه‌وان له‌ سووریا. ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا به‌ ناردنی  به‌رپرسانی باڵا بۆ ئه‌مه‌ریکا و سه‌فه‌ری به‌مزووانه‌ی سه‌رۆک کۆمار بۆ واشنتۆن له‌ ڕۆژی 16ی مانگی مه‌ی ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌ت به‌ ئه‌مه‌ریکا بهێنێت تا وه‌کوو ده‌ستبه‌رداری پشتیوانی له‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا. به‌ڵام هه‌ندێک له‌ کارناسان ئه‌وه‌ به‌ دوور ده‌زانن که‌ ئه‌مه‌ریکا ڕێگه‌چاره‌یێک بێجگه‌ له‌ پشتیوانیی کورده‌کانی هه‌بێت بۆ شکست دانی داعش له‌ سووریا و هه‌ر بۆیه‌ش ڕه‌نگه‌ وڵامێکی ئه‌رێنی به‌ تورکیا نه‌داته‌وه‌، که‌واته‌‌ تورکیا ئامۆژگاری ده‌که‌ن که‌ خۆیان به‌ شێوه‌یێکی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا مامه‌ڵه‌ بکه‌ن.
ئایکان ئه‌رده‌میر، له‌ بنکه‌ی به‌رگریی له‌ دیموکراسی به‌ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب نیووز ده‌ڵێت: تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گوشارهێنان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا تا وه‌کوو ئه‌و وڵاته‌ پشتیوانی خۆی له‌ هێزه‌کانی YPG درێژه‌ پێنه‌دات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کان درێژ ده‌کاته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌م کارناسه‌ ئاماژه‌ش به‌ ئه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌یێکی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌ردۆ‌غان پێشتر به‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری به‌ندکراوی PKK‌ له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئاشتی و بانگهێشت کردنی ساڵح موسلیم، ڕێبه‌ری پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر له‌ خۆی نه‌رمی بنوێنێت. هه‌ر له‌مدواییانه‌دا یه‌کێک له‌ ڕاوێژکاره‌ باڵاکانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری وه‌دیهێنانی په‌یوه‌ندییێکی بردنه‌وه‌‌-بردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی له‌ نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ و به‌ واتایێکی دیکه‌ گۆڕینی کورده‌کانی سووریا بۆ بارزانیێکی دیکه‌ باسی کردووه‌. که‌واته‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌ردۆغان پاش ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌ دیسانه‌وه‌ له‌و وه‌رچه‌رخانه‌ سیاسییانه‌ ئه‌نجام بدات و ڕێگایێکی دیکه‌ بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا دروست بکات.
ئۆزگۆر ئۆنلوو هیسار چیکلی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی تورکیا له‌ بنکه‌ی مارشاڵ به‌دووری ده‌زانێت که‌ ئه‌مه‌ریکا سه‌ر بۆ داواکارییه‌کانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ دابڕینی هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا دانه‌وێنێت چوونکه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێنده‌ گرینگایه‌تی بۆ کورده‌کانی سووریا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا داده‌نێن که‌ ئاماده‌ نین ده‌ستیان لێبکێشن و چوونکه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه‌ له‌ داڕشتنی سیاسه‌تی بیانی له‌چاو سیاسه‌توانانی ئه‌و وڵاته‌وه‌، ئه‌ردۆغان ناتوانێت ئه‌مه‌ریکا ڕازی بکات تا وه‌کوو ده‌ستبه‌رداری هاوکاری له‌گه‌ڵ کوردی سووریا بێت.
گالیب دالای، توێژه‌ری پرسی کورد و تورکیا له‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ئه‌لجزیره‌ش له‌و بڕوایه‌دایه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌ردۆغان نه‌توانێت له‌ دیداری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا ویسته‌کانی خۆی مسۆگه‌ر بکات، چوونکه‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات به‌ ڕێبه‌ریی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بڕبڕه‌ی پشتی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ن و پاش ئازادکردنی ئه‌و شاره‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پێک­بێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و کوردی سووریا ده‌شڵێت: YPG ده‌توانێت ببێته‌ له‌مپه‌رێک یان خۆ پردێک بۆ تورکیا و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ستراتێژی داهاتووی تورکیا هه‌مبه‌ر به‌ YPG و PKK‌. ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌کانی نێوان ئه‌و دووانه‌ به‌رده‌وام بمێنێت ئه‌وا YPG ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستێک بۆ تورکیا تا وه‌کوو نه‌توانێت له‌ ناوچه‌که‌دا ئاماده‌بوونی هه‌بێت.
ئه‌م کارناسه‌ بڕوای وایه‌ ئه‌گه‌ر تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ڕوو بکاته‌ سیاسه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانێت له‌ ڕێگای YPGوه‌ پردێک دروست بکات بۆ چالاکی ئابووری بۆ سه‌رده‌می نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سووریا و ده‌ستی بگاته‌ ئه‌و وڵاته‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 72769  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱۸  |  کاتژمێر: 15 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات