به‌رپرسێکی باڵای کورد ڕایده‌گه‌یێنێت:
کورده‌کان به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ بۆ لکاندنی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌
به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی کوردی سووریا باسی به‌رنامه‌ی کورده‌کان ده‌کات بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی شاری ئه‌دله‌بی سووریا و لکاندنی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هدیه‌ یووسف هاوسه‌رۆکی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکووری سووریا به‌ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌بزێرڤێر"ی به‌ریتانیای ڕاگه‌یاندووه‌: هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک که‌ له‌ کورد و عه‌ره‌بی باکووری سووریا پێکهاتوون به‌ یارمه‌تیی ئه‌مریکا پاش کۆنتڕۆڵی شاری ڕه‌قه‌ ڕێگایێک به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ باکووری سووریا.
هدیه‌ یووسف ئه‌وه‌ش زیاد ده‌کات: به‌شێک له‌ پڕۆژه‌ی باکووری سووریا ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستمان به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگات و ئه‌وه‌ش مافی ئێمه‌یه‌.
ناوبراو جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌: داوایان له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ یارمه‌تیی کورده‌کان بدات له‌پێناو پێکهێنانی کۆریدۆرێکی بازرگانی به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ جه‌ختی کردۆته‌وه‌: ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندان ئه‌گه‌ر ده‌ستیان به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگات زۆرینه‌ی کێشه‌کانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و به‌ قازانجی هه‌مووان ده‌بێت.
به‌پێی نووسراوی ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن ئه‌گه‌ر کورده‌کان ده‌ستیان به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگات زۆرینه‌ی کێشه‌ ئابوورییه‌کانی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌بن. ئه‌و ناوچه‌یه‌ زۆر به‌هێز ده‌بێت و گه‌مارۆی ئابووریی ناوچه‌که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ کاریان لێ ناکات و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ تورکیا به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ دژ به‌و پرسه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش له‌ ڕێگای کۆنتڕۆڵی ئه‌دله‌ب و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌ربزێوانی توندڕه‌وی نوسره‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
هدیه‌ یووسف سه‌باره‌ت به‌ کاتی هێرشی کورده‌کان بۆ شاری ئه‌دله‌بی سووریا ده‌ڵێت: ئه‌و پرسه‌ وابه‌سته‌یه‌ به‌ کۆمه‌ڵێک ڕووداوه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئێمه‌ بتوانن ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ بنده‌ستی تیرۆریسته‌کاندان له‌ باکووری سووریا ئازاد بکه‌ن وێده‌چێت به‌ره‌و ئه‌و شاره‌ جووڵه‌ بکه‌ین. ئه‌دله‌بیش له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دایه‌ که‌ ناوی له‌ لیستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کاندا ده‌بینرێت.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌بزێرڤێر له‌ زمانی سه‌رچاوه‌ کورده‌کانه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ کورده‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ شاری ڕه‌قه‌ نزیک بوونه‌ته‌وه‌ هێزه‌کانی خۆیان له‌ مه‌ودای 10 کیلۆمه‌تریی ده‌یره‌زوور جێگیر کردووه‌ و به‌نیازن ئه‌و شاره‌ش کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ده‌یره‌زوور پاش ڕه‌قه‌ گرینگترین پێگه‌ و مۆڵگه‌ی ستراتێژیکی داعشه‌ له‌ سووریا.
ئه‌بزێرڤێر هه‌روه‌هاش باسی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌ پۆلیسه‌ کورد و عه‌ره‌به‌کان له‌ شاری مه‌برووکه‌ ده‌کات. به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ کورده‌کان ده‌یانه‌وێت پاش کۆنتڕۆڵی ڕه‌قه‌ که‌ زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی عه‌ره‌بن کۆنتڕۆڵی شاره‌که‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ بمێنێت.
هدیه‌ یووسف ده‌ڵێت: خه‌ڵکی ڕه‌قه‌ و ده‌یره‌زوور داوایان له‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک کردووه‌ ئه‌و دوو شاره‌ له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد بکه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: له‌ ڕه‌قه‌ ڕیفراندۆم به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار له‌ هاووڵاتییان بکرێت ئایا هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاره‌که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ بکرێت یان خێر؟
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 72693  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱۷  |  کاتژمێر: 9 : 20

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێهرەجانی شێعری کوردی "وەحدەت" لە کرماشان بەڕیوە دەچێت
بینا مێژوییەکانی شارێ ورمێ نۆژەن دەکرێنەوە
کاردانەوەی جێگری مەجلیس بە ڕەخنەکانی سەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە ئازەریجانی ڕۆژئاوا بۆ تەوڕێز
هەسەدە گەڕەکێکی دیکەی ڕەقەی کۆنتڕۆڵ کردەوە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە وان تەقێندرانەوە و دوو دانیشتووەکەی کوژران
پەنا بردنه بەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ بەڕێوه بردنی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بژاردەی ئێمه نییه
وەزشوانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بیلیاردی گەورەساڵانی ئێران کرا
هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دواخستنی ڕیفراندۆم دەرنەکراوە
دانیشتنێکی پسپۆڕانەی ئەدەبی له کوردستان بەڕێوه دەچێت
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و تورکیا له دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە
تەرمی بەسیجی شەهید لە شنۆ ئەسپاردە کرا
پشتیوانی ئەمریکا لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق و دژایەتیی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانە
کۆتایی هاتنی رێگەی ئاسنی هەمەدان – سنە لە ساڵی ٩٧
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
ئیمکانات