ئایا کورده‌کان له‌ پشتڕاست کردنەوەی ڕیفراندۆم ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان هه‌بوو؟/ مه‌حموود بۆزرسه‌لان
به‌شی وتار/ جیهان- له‌ ئێستادا له‌ تورکیا هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کان خه‌ریکن له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ڕیفراندۆمی ئه‌پپڕێڵی 2016 باس و گفتوگۆ ده‌که‌ن به‌ڵام پارتی کوردگه‌رای دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) ته‌رکیزی له‌سه‌ر بابه‌تێک کردووه‌: ئایا کورده‌کان به‌ به‌ره‌ی "ئه‌رێ"ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌نگیان دا؟
کوردپرێس: لایه‌نگرانی HDP به‌ توندی له‌ هه‌ندێ تۆمه‌تی به‌رپرسانی به‌ره‌ی "نا" له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی "ئه‌رێ" زیاتر له‌ ڕێژه‌ی پێشبینی‌کراو بووه‌، ناڕاحه‌تن. به‌رپرسێکی HDP به‌ ئه‌لمانیتۆری وت: "له‌ ئامه‌د 75 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان به‌ به‌ره‌ی "نا" درا. ئه‌گه‌ر هه‌وڵێکی زۆریان بدابایه‌ ده‌یانتوانی 70 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵیش وه‌ده‌ست بێنن. ئایا ده‌نگه‌کانی "ئه‌رێ" ته‌نیا له‌و ناوچانه‌ی که‌ کورده‌کان تێدا ده‌ژین له‌ سه‌ره‌وه‌ بوو؟ له‌باره‌ی ئانادۆڵوی ناوه‌ندی چی؟ ئایا کورده‌کان له‌وێدا هه‌ن؟"
له‌ ئامه‌د، شارێک که‌ زۆربه‌ی کورده‌کان تێیدا ده‌ژین، HDP له‌ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کانی 1ی نۆڤێمبێردا 72 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ستهێنابوو. له‌و گشتپرسییه‌دا، 67 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان به‌ به‌ره‌ی "نا" درا که‌ به‌ مانای دابه‌زینی 5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانه‌. پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌کاندا 21 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر کردبوو به‌ڵام له‌ گشتپرسی ئه‌مدواییه‌دا، ده‌نگه‌کانی "ئه‌رێ"ی ئه‌م پارته‌ 11 له‌سه‌د به‌رز بوویه‌وه‌ و به‌ 32 له‌سه‌د گه‌یشت. به‌م شێوه‌یه‌، له‌ جۆله‌مێرگ، که‌ بنکه‌یێکی HDP به‌ ئه‌ژمار دێت، به‌ره‌ی "نا" به‌هێزتر بوو به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتن له‌ کورده‌کان بۆ ده‌ره‌نجامه‌ وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له‌ گشتپرسی به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی نایه‌کسانییه‌کانی ئێستا له‌ که‌مپێنه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م باسانه‌ پاش لێکدانه‌وه‌ و شرۆڤه‌ی جان دۆنداری ڕۆژنامه‌وان زیاتر بووه‌وه‌ که‌ له‌ په‌یامێک له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا ڕایگه‌یاندبوو که‌ "زیادبوونی ده‌نگه‌کانی "ئه‌رێ" له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵات کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کان دانا له‌ حاڵێکدا که‌ له‌ 17 شاری تورکیادا به‌ره‌ی "نا" بردیه‌وه‌."
ئایا به‌ره‌ی "نا" به‌ بۆنه‌ی ده‌نگی کورده‌کانەوە سه‌رکه‌وت؟
به‌ بۆچوونی وه‌هاب چۆسکۆن مامۆستای یاسای زانکۆی دیجله‌ که‌ پرسه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له‌ نزیکه‌وه‌ پێوشوێنگری ده‌کات، ده‌نگی کورده‌کان ڕۆڵێکی گرینگی له‌ ڕێژه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراوی ده‌نگی "ئه‌رێ" بوو. ناوبراو به‌ ئه‌لمانیتۆری وت: "ئێمه‌ بیرمان له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ سێ هۆکاره‌وه‌ ده‌نگێکی زیاتر له‌ چاو هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌کانی مانگی نۆڤێمبێر مسۆگه‌ر ده‌کات؛ 1) ئه‌و کوردانه‌ی که‌ پشتیوانی له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌که‌ن پێیانوایه‌ که‌ ئه‌وا پارتی داد و گه‌شه‌ و ئه‌ردۆغانه‌ که‌ دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا ته‌زمین ده‌کات و کێشه‌ی کورده‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان دژ به‌ چاکسازییه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تین به‌ڵام هێشتاکه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ ئه‌مه‌ باشترین بژارده‌یێک بوو که‌ له‌ به‌رده‌ستیاندا بوو.
هۆکاری دووهه‌م کاردانه‌وه‌ به‌ "[پارتی کرێکارانی کوردستان] په‌که‌که‌یه‌؛ به‌ بۆنه‌ی دروستکردنی سه‌نگه‌ر و چاڵ و شه‌ڕی ناو شاره‌کان و دووری گرتن له‌ HDP. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نه‌یتوانی هه‌ندێ ڕێگا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دووری گرتنه‌ بدۆزێته‌وه‌ و HDP ئامێری پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، چوونکه‌ ئه‌م پارته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کێشه‌ی تایبه‌ت به‌ره‌وڕووه‌. هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌ران HDP له‌ زینداندان. شاره‌وانییه‌کان که‌ له‌ ده‌ستی ئه‌م حزبه‌دا بوو له‌لایه‌ن متمانه‌پێکراوانی ده‌ستنیشانکراوی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت. به‌رپرسانی ئه‌م پارته‌ توانای دروست‌کردنی ئه‌نگێزه‌یان له‌ ده‌نگده‌ران نییه‌.
هۆکاری سێهه‌م ئه‌مه‌یه‌ که‌ ژماره‌یێک له‌ کورده‌کان که‌ له‌ ڕاستیدا به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ و HDP نزیک نین به‌ ته‌واوه‌تی حه‌زیان به‌ پێدانی ده‌نگی "ئه‌رێ" ده‌کرد. ژماره‌یێک له‌م پارتانه‌، وه‌کوو پارتی [ئیسلامی] هوداپار به‌ شێوه‌ی ئاشکرا ڕایانگه‌یاند که‌ ده‌نگی ئه‌وان "ئه‌رێ" ده‌بێت. ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه‌ ده‌کرد که‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی ناتوانێت پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌وان به‌م هیوایه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری ڕێگه‌چاره‌یێک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بدۆزێته‌وه‌، ده‌نگی "ئه‌رێ"یان به‌ گشتپرسی دا. هه‌م سه‌رۆک کۆمار و هه‌م ده‌وڵه‌ت دانیان به‌وه‌ دانا که‌ زیادبوونی ده‌نگی کورده‌کان ڕۆڵێکی گرینگی له‌ سه‌رکه‌وتنی که‌مپێنی "ئه‌رێ" بووه‌."
که‌سێکی دیکه‌ که‌ له‌مباره‌وه‌ ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ربڕی سێدات یۆرتداش جێگری پێشووی پارتی (DEP) و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیجله‌یه‌. ناوبراو ڕایگه‌یاند که‌ HDP نه‌یده‌توانی له‌ بارودۆخێکی یه‌کساندا خۆی بۆ ڕیفراندۆم ئاماده‌ بکات.
ناوبراو به‌ ئه‌لمانیتۆری وت: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌کانی 1ی نۆڤێمبێر وه‌کوو پێوه‌رێک له‌به‌رچاو بگرین، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی HDP که‌م بوویه‌وه‌ و پشکی پارتی داد و گه‌شه‌ زیاتر بووه‌وه‌؛ به‌ڵام ده‌بێ بارودۆخه‌که‌ به‌ دروستی شی بکرێته‌وه‌ و بارودۆخێک که‌ ده‌بوا HDP خۆی بۆ ڕیفراندۆم ئاماده‌ بکرابایه‌ له‌به‌رچاو بگیردرێت. هاوسه‌رۆکان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌م حزبه‌ له‌ زینداندان. ئه‌وان کۆنتڕۆڵی 80 شاره‌وانییان ڕاده‌ستی متمانه‌پێکراوانی ده‌وڵه‌ت کرد. ده‌ستگیرکردن، پێکهێنانی دۆسیه‌ له‌ دادگه‌ و هه‌موو جۆره‌ گوشار و ترساندنێک. ئه‌وان نه‌یانده‌توانی هه‌ڵبژاردنێکی یه‌کسان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببه‌ن. هه‌روه‌ها کاول‌بوونی شاری سووری ئامه‌د، نۆسه‌یبین، یۆکسک ئۆوا و جزیره‌ و ئاواره‌بوونی خه‌ڵک که‌ له‌ ڕاستیدا 90 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی HDP له‌و شارانه‌دا وه‌ده‌ست هات، له‌بیر نه‌به‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها، له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایێکدا، هه‌ندێ ده‌نگ هه‌یه‌ که‌ ده‌چێته‌ ناو سندۆقی ده‌نگدانی حزبێکه‌وه‌ که‌ به‌هێزتر له‌ دیکه‌ی حزبه‌کانه‌؛ و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌باره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ دروسته‌ که‌ به‌ڵێنی داهاتووی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی باشتری ده‌دا."
پارتی داد و گه‌شه‌ به‌و ده‌نگانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ مسۆگه‌ری کرد توانی ناکامییه‌کانی له‌ بنکه‌ سوننه‌تییه‌کانی به‌هێزی خۆی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه‌. یۆرتداش ئاماژه‌ به‌م تێبینییه‌ ده‌کات که‌ ئه‌ردۆغان چۆن ده‌نگی کورده‌کانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی زیاد کرده‌وه‌. ئه‌و ده‌یزانی که‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ ڕۆڵێکی گرینگی له‌ گۆڕینی ناوبراو به‌ سه‌رۆک کۆمار ده‌گێڕێت.
کورده‌کان 1 له‌سه‌دی ده‌نگی "ئه‌رێ" و نزیک به‌ 10 له‌سه‌دی ده‌نگی "نا"یان به‌ خۆیان ته‌رخان دا. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ که‌مپێنی "نا"دان و کورده‌کان سه‌رزنشت ده‌که‌ن و ده‌ڵێن "کورده‌کان ئێمه‌یان فرۆشت" له‌ بیریان بردۆته‌وه‌ که‌ کورده‌کان له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ خۆشیان ده‌ستگیر ده‌کرێن.
 
سه‌رچاوه‌: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
 

 

کۆدی بابه‌ت: 72460  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱۲  |  کاتژمێر: 10 : 33

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات