له‌ گفتوگۆیێکی ته‌له‌فزیۆنیدا؛
ڕۆحانی مکووڕه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئابوورییه‌کانی ده‌وڵه‌ت
به‌شی ڕاپۆرت/ هه‌ڵبژاردن- حه‌سه‌ن ڕۆحانی پاڵێوراوی 12هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئێران له‌ به‌رنامه‌یێکی ته‌له‌فزیۆنیدا کارنامه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌تی خۆی به‌ قبووڵ‌کراو ده‌زانێت و ده‌ڵێت: پێش 4 ساڵ که‌ به‌رنامه‌که‌ی خۆم پێشکه‌شی هاووڵاتیان کرد به‌ ئاشکرا ڕامگه‌یاند وڵاتی ئێمه‌ ته‌نها له‌ حاڵه‌تێکدا له‌ کێشه‌کانی ڕزگار ده‌بێت که‌ ئێمه‌ ڕێبازی ئیعتیدال بگرینه‌به‌ر.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ کامێرا"ی که‌ناڵی 1ی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ گوتی: ساڵی 92 که‌ ده‌ستمان به‌ کار کرد کێشه‌یێکی زۆرمان هه‌بوو به‌ڵام به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ستمان‌پێکرد و من پێموایه‌ له‌ سێبه‌ری ئه‌م ئومێده‌وه‌ ده‌توانین به‌ سه‌ر کێشه‌کانی وڵاتدا سه‌ربکه‌وین.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌و به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌دا به‌ تێر و ته‌سه‌لی به‌رنامه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌تی خۆی ڕوون کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند لایه‌نی گرینگی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ دا که‌ بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:
* ساڵی 92 له‌ باری هه‌ڵاوسانه‌وه‌ وڵاتی ئێران دۆخێکی زۆر مه‌ترسیداری هه‌بوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی جێگای نیگه‌رانی بوو. ئه‌وکات پێنج پرسی سه‌ره‌کی وه‌کوو ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی به‌رنامه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ت زه‌ق کرانه‌وه‌ له‌وان دانووستانی ناڤۆکی، ڕاگرتنی هه‌ڵاوسان، جووڵاندنی که‌رتی به‌رهه‌مهێنانی بونگاه‌ ئابوورییه‌کان، زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی هاووڵاتیان و هه‌روه‌هاش پێکهێنانی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هاووڵاتیان به‌ زانیاری و ته‌کنۆلۆژیا.
* هه‌موو جیهان بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران متمانه‌یان به‌م وڵاته‌ کرد. ئێمه‌ پاش سێ ساڵ و نیو توانیمان متمانه‌ی وڵاتانی بیانی بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران ڕابکێشین.
* به‌رهه‌مهێنانی پێترۆکیمیای وڵات تا ڕێژه‌ی 9 ملیۆن تۆن زیادی کردووه‌. ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات ئێمه‌ له‌سه‌ر ڕێبازی گه‌شه‌داین و له‌ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو پڕۆژه‌ و گه‌ڵاڵه‌ی ئابووریی فراوان له‌ به‌شی پێترۆکیمیادا کراوه‌ته‌وه‌.
* سێ هه‌زار مۆڵه‌تی کارکردن بۆ کۆمپانیای زانست بونیان ده‌رکراوه‌. به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا له‌ ڕێگای ده‌رکردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌وه‌ کۆمپانیا زانست بونیاده‌کان ده‌ستیان به‌ کار کردووه‌ و ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌ 30 هه‌زار ملیارد تمه‌ن داهاتیان هه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له‌ وڵاتدا.
* هیچ گوندێکی ئێران که‌ زیاتر له‌ 10 بنه‌ماڵه‌ی تێدا بژی بێ کاره‌با نییه‌. هه‌روه‌هاش تا کۆتایی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م 10 هه‌زار گوندی وڵات له‌ نیعمه‌تی گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.
* فێرکاری سه‌ره‌تایی بۆ پێکهێنانی هه‌لی کار له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له‌ دوو پارێزگای وڵاتدا جێبه‌جێ کراوه‌ و له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا گه‌نجانی داخواز به‌ ماوه‌ی 4 تا 6 مانگ له‌ بنکه‌ ئابوورییه‌کاندا کار ده‌که‌ن و جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ دوو پارێزگادا پیشان ده‌دات 70 له‌سه‌دی خوازیاران له‌سه‌ر کار دامه‌زراون.
* مووچه‌ی خانه‌نشین‌کراوان و فه‌رمانبه‌ران له‌ چاو ساڵی 92 که‌ ده‌وڵه‌تی یازاده‌هه‌م ده‌ستی به‌ کار کرد زیادی کردووه‌ و تا ڕاده‌ی دووقات به‌رز بۆته‌وه‌.
* قاچاخ له‌ سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مه‌وه‌ ساڵانه‌ ده‌گه‌یێشته‌ 25 ملیارد دۆلار به‌ڵام ئێستاکه‌ له‌سه‌دا 50ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتۆته‌ 12.5 ملیارد دۆلار.
* ئازادی له‌پێناو پێشکه‌وتنی گه‌لدایه‌ و پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ست به‌ ئازادی بکه‌ن و له‌ دۆخێکی ئارامدا بژین.
* ئێران له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریزمدا به‌رده‌وام پێشه‌نگ بووه‌ و ئاڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی هه‌ڵکردووه‌ و توانیمان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا پرسی "جیهانی بێ توندئاژۆیی" په‌سه‌ند بکه‌ین و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ هه‌موو جیهان ئێستاکه‌ ڕیزێکی زیاتر له‌ وڵاته‌که‌مان ده‌گرن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 72350  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱۰  |  کاتژمێر: 12 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات