ڕۆحانی یان بگۆڕێت یان گۆڕینی خۆی قبووڵ بکات/ محه‌مه‌د هادیفه‌ر
به‌شی وتار- محه‌مه‌د هادیفه‌ر له‌ وتارێکدا ده‌نووسێت: پێویسته‌ ڕۆحانی له‌ چاو دیکه‌ی پاڵێوراوه‌کاندا هه‌وڵێکی دووپاتی هه‌بێت چوونکه‌ هه‌م ده‌بێ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی چوار ساڵی پێشووی خۆی بداته‌وه‌ و هه‌میش وا بکات کۆمه‌ڵگا به‌رنامه‌ی چوار ساڵی داهاتووی قبووڵ بکه‌ن.
کوردپرێس: له‌گه‌ڵ ده‌ست‌پێکردنی په‌خشی گفتوگۆ و دیبه‌یتی پاڵێوراوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له‌ میدیای نه‌ته‌وه‌ییدا، وڵات چووه‌ته‌ ناو ئاقارێکی جیدی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی چالاکی سیتاده‌ فه‌رمییه‌کان سیتادی نافه‌رمی لایه‌نگرانیش له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئاگری بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنی توندتر کردۆته‌وه‌. له‌م داڕشته‌ 6 که‌سییه‌دا به‌ڕێز ڕۆحانی له‌و پێنج که‌سه‌که‌ی دیکه‌ جیاوازه‌ چوونکه‌ له‌لایێکه‌وه‌ هاوپه‌یمانی و ئیئتیلافی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هاوته‌ریبی ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵدایه‌ و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ ئیمکانی باشتری هه‌یه‌ بۆ به‌رجسته‌کردنی پیشاندانی ئاکاری چوار ساڵه‌ی خۆی. هه‌روه‌ک ده‌شبینین له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ هه‌موو ده‌فرایه‌تییێک بۆ ئه‌و کاره‌ که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته‌ خاڵێکی به‌هێز بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێستا که‌ شکستدانیشی سه‌هل و ئاسان نییه‌. پێنج که‌سی دیکه‌ پێکه‌وه‌ ڕکابه‌ری ده‌که‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و پێگه‌یه‌ که‌ که‌سی شه‌شه‌م ئێستا له‌وێدایه‌ که‌واته‌ ئه‌م داڕشته‌ 6 که‌سییه‌ که‌ ئێستا له‌ گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردندان هه‌رکام تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ و هه‌ر به‌ پشت به‌ستن به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ هاتوونه‌ته‌ گۆڕه‌پانه‌وه‌ و تا ئێستاش چه‌ند گۆشه‌یێک له‌ ده‌فرایه‌تی و تواناکانی خۆیانیان له‌ قه‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتوو بۆ خه‌ڵک ڕوون کردۆته‌وه‌. له‌م ناوه‌دا بانگه‌شه‌ی ڕۆحانی وه‌کوو که‌سێکی جیاواز له‌ پێنج ڕکابه‌ره‌که‌ی خۆی ته‌نیا له‌ ئاستی ئاراسته‌کردنی به‌رنامه‌دا کۆ نابێته‌وه‌ و به‌شێکیشی به‌رگری و به‌ره‌ڤانی کردن له‌ داپه‌ڕ و ئاکاری چوار ساڵی ڕابردووی ده‌وڵه‌ته‌که‌یه‌تی و به‌شێکی دیکه‌شی ده‌بێته‌ ئاراسته‌کردنی به‌رنامه‌ی چوار ساڵه‌ی دووهه‌م و هه‌ر ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یێک کاری ڕۆحانی هه‌مبه‌ر به‌ دیکه‌ی پاڵێوراوه‌کان ئاسته‌متر و قورستر ده‌کاته‌وه‌.
به‌ دوور له‌ کێشمه‌کێشی ئاماری له‌لایه‌ن پاڵێوراوه‌کانه‌وه‌، دابین‌کردنی بژێوی خه‌ڵک و جه‌خت‌کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر باشتربوونی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا بێگومان له‌ ڕیزی داخوازییه‌ گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگادایه‌. ئه‌وه‌ی که‌ کاری ڕۆحانی له‌م ڕکابه‌رییه‌دا قورستر کردووه‌ که‌ڵه‌که‌کردنی داواکارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودایه‌ و دیکه‌ی ڕکابه‌ره‌کان ئه‌م قۆناغه‌یان له‌ به‌رده‌مدا نییه‌. به‌ درێژایی چوار خولی هه‌شت ساڵه‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی پێشوو که‌متر ده‌وڵه‌تێک ده‌بینین که‌ بۆ ڕێ‌بردن به‌ چوار ساڵه‌ی دووهه‌می خۆی به‌م چه‌شنه‌ که‌وتبێته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌وه‌. لایه‌نگران و پشتیوانانی سه‌رۆک کۆماری ئێستا و سیاسه‌توانه‌کانی ده‌بێ قبووڵ بکه‌ن که‌ ده‌نگی ڕه‌خنه‌ له‌ ئاکاری ئابووریی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌ژێریی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ باڵاکانه‌وه‌ بگره‌ تا ڕه‌فتاری پاوانخوازانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی پله‌خوار له‌ پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌کاندا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تیشدا نه‌بووبێتن بۆته‌ هۆکاری وه‌دیهاتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌.
له‌م ڕکابه‌رییه‌دا ڕه‌خنه‌ی جیاواز و جۆربه‌جۆری زۆر له‌لایه‌ن پاڵێوراوه‌کانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ڕه‌خنه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌تی ئێستا به‌ شێوه‌یێکی گشتی زۆرتر دیاره‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ئێستاکه‌ بابه‌تی ئابووری یه‌کێک له‌ داڵغه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و داخوازییه‌ گشتییه‌کانیه‌تی. ده‌وڵه‌تی ئێستا به‌شێک له‌م کێشه‌ ئابوورییانه‌ میراتی ده‌وڵه‌تی پێش له‌ خۆی ده‌زانێت و هه‌وڵی ڕێگرانه‌ی خۆی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌ته‌کان و کۆنتڕۆڵ‌کردنی هه‌ڵاوسان تا پێشڕه‌وتی پڕۆژه‌ی به‌رجام وه‌کوو بنه‌مای کارنامه‌ی خۆی داده‌نێت و بڕوای وایه‌ که‌ نابێت خه‌ڵکی له‌ نیوه‌ڕێدا جێبهێڵن. ده‌وڵه‌تی ئێستا له‌و بڕوایه‌دایه‌ ده‌بێ ده‌رفه‌تی ته‌واوکردنی به‌رنامه‌ی چاکسازی ئابووریی پێبدرێت و له‌لایێکی دیکه‌وه‌ کۆمه‌ڵگای ئێستا له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داکشان و هه‌ڵاوسانی ئابووری کاری نییه‌ و ته‌نیا بیر له‌ باشتربوونی دۆخی ژیانی ده‌کاته‌وه‌ که‌ دیاره‌ چاوه‌ڕوانییێکی بێ‌جێ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت نییه‌. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی به‌رنامه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت ئاکاری چوار ساڵی ڕابردووی وه‌کوو پێوه‌ری ناکارامه‌بوونی ده‌وڵه‌ت داده‌نێن و هه‌ر به‌م پێیه‌ش هیچ زمانێک بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری و جێبه‌جێ‌کردنی دروشمه‌کانی له‌ چوار ساڵی داهاتوودا نابینن. به‌م بۆنه‌وه‌ ڕۆحانی ده‌بێ له‌ چاو دیکه‌ی پاڵێوراوه‌کاندا هه‌وڵێکی دووهێنده‌ی هه‌بێت چوونکه‌ هه‌م ده‌بێ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گرانی چوار ساڵی ڕابردووی خۆی بێت و هه‌م واش بکات که‌ خه‌ڵک به‌رنامه‌ی چوار ساڵه‌ی دووهه‌می قبووڵ بکه‌ن. ڕه‌نگه‌ باشترین دروشمێک که‌ ڕۆحانی ده‌توانێت له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت سه‌ره‌ڕای به‌رگری له‌ ئاکاری خۆی و تیمه‌که‌ی و ئاراسته‌کردنی به‌رنامه‌ی به‌ڵگه‌وه‌ر له‌ به‌رده‌وام‌بوونی کارامه‌یی که‌ خۆی واده‌زانێت نیوه‌ی ڕێگاکه‌ی بڕدراوه‌، گۆڕانکارییێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ تیمی کاری و کارگێڕانی گه‌وره‌ و بچووک بێت تا بتوانێت زیاده‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کان متمانه‌ی هۆگران و لایه‌نگرانی به‌رز بکاته‌وه‌ ده‌نا ده‌بێ گۆڕینی خۆی قبووڵ بکات.
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 72309  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۹  |  کاتژمێر: 14 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات