نوێنەری پاری دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
کوردەکان شەرعییەتی سەربەخۆیی لە هیچ لایەنێکی عێراقی وەرناگرن/ وتەکانی حەکیم بۆتە هۆی نیگەرانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوە بە وتەکانی سەرۆکی ئیئتیلافی نەتەوەیی عێراق لەسەر ئەوەیکە تەنیا ئیسرائیل سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەناسێت، وتی: ئەم وتەیە تەنیا لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی "‌صوت العراق"، شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی: بنەماڵەی حەکیم پێشتر پشتیوانیی تەواوی خۆیان لە مافی کوردەکان ڕاگەیاندووە و ئەوەی کە سەید عەمار وتوویەتی تەنیا ئیسرائیل سەەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەناسێت کۆمەڵێک نیگەرانیی درووست کردووە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد کە کوردەکان شەرعییەتی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە سەید عەمار حەکیم و هیچ لایەنێکی دیکەی عێراقی وەرناگرن و بۆخۆیان لەمبارەوە بڕیار دەدەن و پاشان ڕاشیگەیاند: دەمەوێ بە جەنابی حەکیم بڵێم بە هەڵەدا چووە کە وتوویەتی تەنیا ئیسرائیل سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەناسێت، چوونکە ژمارەیێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانیش لە پێکهاتنی وڵاتێکی کوردی پشتیوانی دەکەن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە وتەکانی حەکیم بە شێوەیێک بانگەشە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71965  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱  |  کاتژمێر: 14 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
برۆسکەی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری بۆ سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی
ڕێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندیی بۆ بەخشینی سزای تاقمێک لە زیندانیان، دەربڕی
ئەنجامدەرانی کوشتنی کەسایەتیە تورکمانییەکان و قاچاخی نەوتی کەرکووک دەناسێنم
داوای وەرگرتنەوەی پۆستە حکوومیەکانی بەغدام لە کوردەکان لە ئەگەری پشتیوانیکردنیان لە سەربەخۆیی کردووە
وەرزشوانی کوردستانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی ڕاکردنی کازاخستانی مسۆگەر کرد
50 کەس به تۆمەتی پەیوەندی به ڕووداوه تیرۆریستییەکەی تاران، له کرماشان قۆڵبەست کران
سەلاحەدین دەمیرتاش له زیندانی ئیدیرنەوه پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان له هەموو موسڵمانان دەکات
فێدڕالیزم باشترین شێوازە بۆ بەڕێوه بردنی سووریا
سنووری مێهران له‌ پشووه‌کانی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا چالاک ده‌بێت‌
هەر کارێکمان بۆ قەتەر لە دەست بێت، دەکەین
تێکچوونی باری تەندروستیی ئەردۆغان لە کاتی نوێژی جەژنی ڕەمەزان
ئەمیر حەسەن پوور، مامۆستای زمانناسی و مێژووی کورد کۆچی دوایی کرد
تۆڕێکی گه‌نده‌ڵیی به‌رفراوانی دارایی له‌ کۆمیسیۆنی ماده‌ سه‌دی شاره‌وانیی کرماشان که‌شف بوو
پلەی گەرما لە پارێزگای کرماشان دەگاتە ٤٠ پلەی سەدی
ئەگەر لەم دۆخەدا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت لاواز دەبێت و کاریگەریی نابێت
ئیمکانات