ئه‌ندامێکی دیکه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان زیندانی کرا/ ژماره‌ی نوێنه‌رانی زیندانیکراوی HDP بۆ 14 نوێنه‌ر به‌رز بوویه‌وه‌
به‌شی تورکیا- به‌ ده‌ستگیرکردنی نوێنه‌ری مووش له‌ په‌رله‌مانی تورکیا، ژماره‌ی نوێنه‌رانی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ 14 نوێنه‌ر به‌رز بوویه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ تایم تورک، دادگه‌یێک له‌ مووش حوکمی زیندانی بۆ بۆرجو چه‌لیک ئۆزکان نوێنه‌ری مووش له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌رکردووه‌. ناوبراو ماوه‌یێک پێش ئێستا بۆ زیندانی تیپی Fی مووش گوازرایه‌وه‌.
به‌ زیندانی بوونی بۆرجو چه‌لیک ئۆزکان، ژماره‌ی نوێنه‌رانی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ 14 که‌س به‌رز بوویه‌وه‌.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، فیگن یۆکسکداغ، ئێدریس بالۆکه‌ن، له‌یلا بیرلیک، سه‌لما ئیرماک، نۆرسل ئایدۆغان، عه‌بدوڵڵا زه‌یدان، گوڵسه‌ر یێڵدرم، فه‌رهاد ئینجۆ، نیهاد ئاکدۆغان، چاغلار ده‌میرل، بسیمه‌ کۆنجا و ئایهان بیلگن نوێنه‌رانێکن که‌ پێشتر زیندانی کرابوون.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71940  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۱  |  کاتژمێر: 13 : 56

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پێداگری لە زەرورەتی پەلەکردن لە دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسیی ئیدارەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق
سەلاحەدین دەمیرتاش قسەی زۆرە بۆ وتن/ ئەو لە دادگەی داهاتووشیدا باس لە شتی گرینگ دەکات
ئەردۆغان پشتیوانی لە داعش و پێڕەوی لە سیاسەتی تیرۆری کوردەکانی هەرێم و سووریا دەکات
60 لە سەدی شاری تەبقا کەوتۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا
پەکەکە هۆکاری تەواو کێشەکانی شەنگالە
بڵاوبوونەوەی وێنەی سەربازانی ئەمریکایی لە پەنای هێزەکانی یەپەگە
یەکێک لە گرینگترین رێگاکان بۆ تۆکمەکردنی ئاسایش و پاراستنی وڵات، بەشداریی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکانە
بەربژێران بەڵێن بدەن کە پشتیوانی لە چینی کەمداهات و لاواز لە یەکەمایەتی دابنێن
3 هەزار و 974 کەسی دیکە له کارمەندانی دەوڵەتیی تورکیا لە سەر کار لابران
قاڵیباف هیچ بەرنامەیێکی بۆ کشانەوە بەقازانجی پاڵێواروەکانی دیکە نییە
رەئیسی، میرسەلم و ڕۆحانی لە کۆمیتەی چاودێری هەڵبژاردن سکاڵایان بەرز کردەوە
ئەگەری بەشداریی پاڵێوراوی کورد لە لیستی ڕیفۆرمخوازانی شۆرای شاری تاران
ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی جەماعەتی گولەن بە لاڕێدا چووە
گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتوانی "حەسەناوا"ی سنه له بەردەم شارەوانی
یاری کۆتایی کێبەرکێی گۆڵباڵی نابینایان بە میواندارێتیی بانە بەڕێوەچوو
ئیمکانات