سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا:
یه‌ک بان و دوو هه‌وا
به‌شی تورکیا- ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار ده‌نگی بێ مۆر ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه له‌ حاڵێکدا‌ که‌ ساڵی 2014 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی به‌تلیس به‌هۆی تاکه‌ده‌نگێکی بێ مۆر هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه،‌ ئه‌وه‌ش واتا بانێک و دوو هه‌وا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی Diken، دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رگه‌ی ده‌نگدانی بێ مۆر له‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی تورکیادا هاتۆته‌ده‌رێ و به‌ حوکمی سانه‌ویه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن وه‌کوو به‌رگه‌ی بێ کێشه‌ قبووڵ کراوه‌ و به‌ ده‌نگی ئه‌رێنیش هه‌ژمار کراوه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ببێته‌ جێی گومان به‌ تایبه‌ت که‌ 3 ساڵ پێشتر هه‌ر به‌ هۆکارێکی هاوشێوه‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی یه‌کێک له‌ ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ته‌نیا به‌هۆی تاکه‌ده‌نگێکی بێ مۆره‌وه‌ پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌نگی هه‌ڵبڕی و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ 30ی مارچی 2014 مێهمه‌ت ئه‌مین ئۆزگان نوێنه‌ری پارتی ئاشتی و دیموکراسی تورکیا (له‌ پارته‌ کورده‌کانی تورکیا) له‌ پارێزگای به‌تلیس له‌ تێکڕای 44 سندۆق 4 هه‌زار و 522 ده‌نگی مسۆگه‌ر کرد و ته‌نیا به‌ 32 ده‌نگ زیاتر له‌ چاو حسێن مۆتلۆ نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی به‌تلیسی وه‌ده‌ستهێنا. پارتی داد و گه‌شه‌ سکاڵای بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رز کرده‌وه‌ و ده‌نگه‌کان چوار جار ژمێردرانه‌وه‌ و ده‌ره‌نجامه‌که‌ هه‌ر هه‌مان ده‌ره‌نجام بوو به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی ته‌نیا یه‌ک به‌رگه‌ی ده‌نگیی بێ مۆر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوچه‌ی به‌تلیسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و له‌ 1ی ئه‌یپڕێڵی 2014 دیسانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ دووباره‌که‌ی 1ی ئه‌یپڕێڵیشدا دیسانه‌وه‌ نوێنه‌ری پارتی کوردی ئاشتی و دیموکراسی سه‌رکه‌وت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71934  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۱  |  کاتژمێر: 12 : 20

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ پۆسته‌که‌ی کشایه‌وه‌
یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تورکیا/ مارک پیرینی*
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا داوای ھەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی ڕەتکردەوە
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوای له‌ وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌ گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
ناوەندی پارێزەرانی تورکیا لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان بە پێشێل کردنی یاسا تۆمەتبار دەکات
حکوومه‌تی تورکیا و وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کووده‌تایان کرد/ ده‌بێ گشتپرسییه‌که‌ دووپات بکرێته‌وه‌
سه‌دان که‌س به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا له‌ دژی وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌یانه‌وێت گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا 50 که‌س ده‌ستگیر کران
2.5 ملیۆن دەنگی گوماناوی له گشتپرسییەکەی یاسای بنەڕەتی تورکیادا بەدی دەکرێت
لقی سووریای ئەلقاعیدە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد
ڕەنگە بۆ ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپاش گشتپرسی بکەین
ئه‌و گشتپرسییه‌ی کورده‌کان ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌ی به‌رن بۆ به‌ڕێوه‌بردن ناشێت
50 ساڵ له‌ مێژووی تورکیادا مه‌شرووعییه‌ت و ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌
ڕەخنەی چاودێریی مافی مرۆڤ لە چونیەتیی بەڕێوەبردنی گشتپرسی لەتورکیا
دەنگی ئەرێنی بە جیاوازیی ١ ملیۆن و 250 هەزار دەنگ سەرکەوت/ ئەنجامی یەکلاکراوە تا ١١ رۆژی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت
زۆرترین دەنگی "نا" و دەنگی "ئەرێ" لە کامە پارێزگاکانی تورکیا وەدەست هاتوون؟
زەریف پیرۆزبایی لە خەڵکی تورکیا کرد
سەری ڕێز بۆ ئیرادەی گەلی تورکیا دادەنەوێنین/ حکوومەتی تورکیا بە کردەوە شکستی هێناوە
هەموو دەبێ ڕیز لە ئەنجامی گشتپرسی بگرن/ ئەدەبی نەتەوەپەرەستیی تورک لە تورکیادا شکستی هێناوە
یاسای بنەڕەتیی کوودەتای 1982 کۆتایی پێهات/ ڕیشەی تیرۆر لە تورکیا دەبێ وشک بکرێت
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت به‌ ئاکامی ڕێفراندۆمه‌که‌ی تورکیا
ده‌نگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا زۆر گرینگ بوو/ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا 10 بۆ 15 له‌سه‌د ده‌نگی زیاده‌مان بوو
گەل دەنگیان بە ئاسایش و ئەمنییەت دا/ دەوڵەتی تورکیا قۆناغێکی نوێ دەست پێ‌دەکات
CHP ناڕەزایەتی خۆی بە ئەنجامی ٦٠ لەسەدی سندووقەکان دەربڕی/ پارتی لایەنگری کوردەکان: دەستێوەردان لە دەنگەکاندا کراوە
ئەردۆغان پیرۆزبایی سەرکەوتنی گشتپرسییەکەی له پارته هاوپەیمانەکانی کرد
له 3 بۆ 4 له سەدی ئەنجامی دەنگەکانی ڕێفڕاندۆم تەزویری تێدا کراوه
هیوامان بە دەوڵەتی تورکیا نییە/ ئەردۆغان و گولەن جیاوازیان لای کوردەکان نییە
مەودای دەنگی "ئا" و "نا"ی گشتپرسیی تورکیا گەیشتە کەمتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگ
گشتپرسیی یاسای بنەڕەتی تورکیا کۆتایی پێ‌هات
دوایین هه‌واڵه‌کان
سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق بێگومانە و تەنیا کاتەکەی نادیارە
وه‌ڵامی وه‌زیری ناوخۆ به‌ ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگۆکانی هه‌ڵبژاردن
18 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ستگیر کران
باگژە و خۆڵبارین پارێزگای ئیلامی گرتەبەر
له‌ ڕه‌مه‌زاندا چاودێرییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانی خوارده‌مه‌نی زیاتر ده‌کرێته‌وه‌
ئه‌مریکا 100 لۆری جیهازاتی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌کانی YPGی دابه‌ش کردووه‌
40 میلیارد ڕیاڵ گوژمه‌ بۆ که‌مه‌ربه‌ندیی مه‌ریوان ته‌رخان درا
حکوومەتی تورکیا دەستی کرد بە ڕووخاندنی شاری سوور / پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ناڕازیان
گرینگترین ته‌وه‌ری پشکنینی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایی بوونی ڕاده‌ست کردنیه‌تی
کاتی کار کردن لە ئیدارەکانی 5 شاری ئیلام دەگۆردرێت
30 هه‌زار خوێندکاری پولی یه‌که‌م له‌ کرماشان ناونووسی ده‌که‌ن
"منداڵانی به‌ڕوو" خەڵاتی‌ فێستیڤاڵی "مێدیا ڤیو"ی مه‌جارستانی مسۆگەر کرد
کوردەکانی سووریا لە ڕەقە ناچنە دەرێ
ڕۆڵی ئیمام شافیعی لە بەرەنگاربوونەوەی تەکفیری موسڵمانان ڕۆڵێکی کلیدییە
هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان پووچەڵ‌کرایەوە/ هیچ جۆرە دەستدرێژییەک نەکرایە سەر بازگەکانی دەنگدان
ئیمکانات