ئەمەریکا دەیەوێت لە ڕێگای فرۆشتنی چەک بە عێراق کوردەکان تەیار بکات
بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێشنیاری کردووە چەک و تەقەمەنیی پێویست بۆ تەیار کردنی دوو لیوای پێشمەرگە بفرۆشێتە عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوکاریی ئەمنیەتی بەرەڤانی، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڕیاری داوە کە ڕەنگە بۆ تەیار کردنی دوو لیوای پیادە و دوو کەتیبەی پشتیوانیی زرێپۆشی پێشمەرگە چەک بفرۆشێتە عێراق. بەراورد کراوە تێچووی ئەم کارە ٢٩٥ ملیۆن و 6٠٠ هەزار دۆلار بێت. "ئەژانسی هاوکاریی ئەمنیەتی بەرەڤانی" ١٨ی ئەیپریڵ بەڵگەی پێویستی ڕادەستی کۆنگرەی ئەمریکا کرد تاوەکوو لەم کارە ئاگادار ببنەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی ئەژانسی هاوکاریی بەرەڤانی، دەوڵەتی عێراق داخوازی فرۆشی جیهازاتی پێویستی کردووە بۆ تەیار کردنی تەواو و ڕێکوپێکی دوو لیوای پیادەی سووکی پێشمەرگە و هەروەها جیهازاتی پێویست بۆ تەیار کردنی دوو کەتیبەی لۆجێستیکی کە ئەرکیان پشتیوانی لەو دوو لیوایە دەبێت. ئەم کەتیبە زرێپۆشانە و لیوا پیادەکان بە هاوکاریی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و لەژێر چاودێریی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
ڕیزی ئەو جیهازاتەی لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە داوا کراوە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە ئەمانەن: ٤هەزار و ٤٠٠ چەکی M16A4، ٤٦ ئاگرباری کالیبری پەنجای M2، ١٨٦ ئاگرباری M240B، ٣٦ دەزگا ئۆتۆمبێلی هامۆی M1151، ٧٧ ئۆتۆمبێلی هامۆی بەهێزکراوی M1151، ١٢ دەزگا ژێنراتۆری سەربازیی بێدەنگی ٣ کیلۆوات، جلی پارێزەری لەش، کڵاو و جلی گرووپی و تاکەکەسی، چەکی سووک و کەرستەی پێویست وەکوو سێپایە، کیسە خەو، خەشاو، قۆناخە، هاوەنان و پێداویستییەکانی، کەرستەی ناسینەوەی چەکی کیمیاوی، بایۆلۆژیکی، ڕادیۆلۆژیکی، ناڤۆکی و تەقینەوە و کەرستەی پاراستن بەرامبەریان، ئامێری ڕادیۆیی، ئامێری دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ نموونە جەمسەر نوێن، کامێرە، GPSی تەیار کراو بە سیستەمی شوێن‌دۆزی ستاندارد، ئۆتۆمبێلی هاموویی های M1142، کەرستەی دەرمان، ئۆتۆمبێلی دژە مین، کەرستەی گواستنەوە وەکوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی سووک، ئۆتۆمبێلی سەربازیی نیوە قورس، تەنکەری گواستنەوەی ئاو، تەنکەری گواستنەوەی سووتەمەنی، ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس، ٣٦ پارچە تۆپی هوویتێرزی نۆژەنکراوی M119A2 سەد و پێنج میلی، کەرستەی مەشق و ڕاهێنان و ئامێری پێویست بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ناویان لێبرا و هەروەهاش سیستەمە زرێپۆشەکان. کۆی تێچووی ئەم بەرنامەیە ٢٩٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار خەمڵێندراوە.
بەگوێرەی نووسراوی ماڵپەڕی ئاژانسی هاوکاریی بەرەڤانیی سەر بە پێنتاگۆن، ئەم مامەڵەیە بە ئامانجی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیەتی نیشتمانیی ئەمریکا لە ڕێگای تۆکمە کردنی توانای عێراق بۆ شکستی داعش ئەنجام دەدرێت. عێراق بە مەبەستی بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە لە نێوان هێزە چەکدارەکانی خۆیدا کێشەیێکی نابێت و فرۆشتنی ئەو ئامێرانە و دەوڵەمەند کردنی هاوسەنگیی سەربازی لە ناوچەکە تێکنادات.
هەر بەو بۆنەشەوە چەند بەڵێندەرێک لەم بوارەدا پشکیان دەبێت کە بریتین لە: ئەی ئێم جێنڕاڵ، ئشکووش دیفێنس، ناڤیستار دیفێنس، هێریس ڕادیۆ، کۆمپانیای کۆڵت و چەند بەڵێندەرێکی دیکەش. هیچ ئیتیفاقێکی چاپکراو لەم پێناوەدا پێشنیار نەکراوە.
بە وتەی ئاژانسەکە ئەو مامەڵەیە پێویستی بەوە نییە فەرمانبەری دەوڵەتی یان بەڵێندەری ئەمریکی لە عێراق جێگیر ببێت و هیچ کاریگەرییێکی خراپیشی لەسەر ئامادەیی ئەمریکا لە پێناو بەرەڤانیدا نابێت. ئەو ڕاگەیێندراوە بۆ فرۆشتنی چەک بە گوێرەی یاسا پێویستە و ماناشی ئەوە نییە فرۆشەکە ئەنجام دراوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60105

کۆدی بابه‌ت: 71925  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۱  |  کاتژمێر: 10 : 25

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
"دەنگ چەوەیلد تیەی" لە کرماشان ڕوونوێنی کرا
زانکۆی ورمێ و کۆمەڵەی پترۆکیمیای مەهاباد ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد
سوپای تورکیا 171 هێزی سەربازی و ٢١ تۆپی جەنگی ڕەوانەی قەتەر کرد
ئەمریکا هۆشدارییێکی نوێ دەداتە کورد لەسەر ڕیفراندۆم
رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کرا
لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە/ لەبارەی گشتپرسییەوە سەردانی تورکیاش دەکەین
نێچیرڤان بارزانی: پارتی داوای کۆبوونەوەی لە گۆڕان کردووە
قاسم شه‌شۆ: چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ سه‌رووی‌ خۆمانین تا شه‌نگال له‌ په‌که‌که‌ پاک بکه‌ینه‌وه‌
ئانگێلا مێرکێل لەسەر یەکپارچەیی عێراق جەخت دەکاتەوە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر: کوردەکان واز لە گشتپرسی بهێنن
هەر کەسێک گرەو لە سەر ململانێی نێو ماڵی کورد بکات لە هەڵەدایە
تەنانەت بیرکردنەوە لە دانوستانی دووبارە لەگەڵ ئەمریکا مەترسیدارە
گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی چوارشەمە 28ی پووشپەڕ لە تورکیا
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەکتێبی "دەنگ چەوەیلد تیەی" لەکرماشان بەڕێوە چوو
ئەڵمانیا لە ناڕەزایەتی بە دەستگیرکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ باڵوێزی تورکیای بانگهێشت کرد
ئیمکانات