له‌ یه‌که‌مین مێهره‌جانی ساڵانه‌ی خۆشنووسیی شێعری کوردی؛
کتێبێکی پڕبایه‌خی شێعره‌کانی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد ڕوونوێنی لێکرا
به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی هاتنی یه‌که‌مین مێهره‌جانی ساڵانه‌ی خۆشنووسیی شێعری کوردی، کتێبێکی پڕبایه‌خی شێعره‌کانی مامۆستا هێمن له‌ژێر ناوی "یادم بکه‌ن" له‌ مه‌هاباددا ڕوونوێنی لێکرا که‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانی خۆشنووسیی کورده‌وه‌ نووسراوه‌.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌/ 29ی خاکه‌لێوه‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی هاتنی یه‌که‌مین مێهره‌جانی ساڵانه‌ی خۆشنووسیی شێعری کوردی به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیری به‌رجسته‌ی کورد مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین شێخولئیسلامی موکری ناسراو به‌ هێمن له‌ هۆڵی وه‌حده‌تی شاره‌وانیی مه‌هاباد به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و خۆشنووسانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا کتێبێکی پڕبایه‌خی شێعره‌کانی مامۆستا هێمن له‌ژێر ناوی "یادم بکه‌ن" ڕوونوێنی لێکرا که‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانی خۆشنووسیی کورد و له‌وان مامۆستا غوڵامحسێن ئه‌میر خانییه‌وه‌ نووسراوه‌ و به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی ئازاد مه‌حموودی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی مه‌هاباد له‌ چاپ دراوه‌ و بڕیار درا که‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پڕبایه‌خه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی مامۆستا هێمندا نیگاداری بکرێت.
له‌م کۆڕبه‌نده‌دا ئازاد مه‌حموودی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی مه‌هاباد له‌باره‌ی مامۆستا هێمنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: شێعر و ژیانی مامۆستا هێمن زۆر له‌ یه‌کتر دوور نییه‌ به‌ڵام به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات پشتیوانیی گه‌لی خۆی بوو. له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌ندێشه‌کانیان بوێر بوو و ڕاشکاوانه‌ کاریان ده‌کرد.
ناوبراو وتیشی: ئه‌زموونه‌ شێعرییه‌کانی مامۆستا هێمن ڕێگای زۆربه‌ی کاره‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانی به‌ دوای خۆی هه‌موار کرده‌وه‌ به‌ جۆرێک که‌ شێعره‌کانی ناوبراو له‌ زه‌ینی خه‌ڵکدا پاک نابێته‌وه‌.
مه‌حموودی وێڕای ئاماژه‌ به‌ نفووزی شێعری مامۆستا هێمن له‌ نێوان خه‌ڵکدا جه‌ختیشی کرد: وردبینیی تایبه‌تی مامۆستا له‌ هۆنینه‌وه‌ی شێعر هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ستی ئه‌ویندارانه‌ و شه‌وقی نیشتمانپه‌روه‌ری و زمانی ڕه‌سا له‌ هۆکاره‌کانی مانه‌وه‌ی شێعره‌کانی ئه‌وانه‌.
یه‌که‌مین مێهره‌جانی ساڵانه‌ی خۆشنووسیی شێعری کوردی 24ی خاکه‌لێوه‌ به‌ ئاماده‌بوونی خۆشنووسانی شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستی‌پێکرد و 29ی مانگی خاکه‌لێوه‌ به‌ ڕوونوێنی له‌ کتێبی خۆشنووسیی پڕبایه‌خی شێعره‌کانی مامۆستا هێمن کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71896  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۰  |  کاتژمێر: 14 : 30

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
Peywendiyên Îran û Efxanîstanê berfirehtir dibin
Duran Kalkan rayedarê Tirk ê ku di nav PKK`ê de ye dijî refrandomê derket
ئامانجه‌کانی سه‌فه‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ تورکیا و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان
وه‌رگه‌ڕانی ته‌نکه‌رێکی غازی شل دوو کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
شارەوانی لیجە لە پارێزگای دیاربەکر زیندانی کرا
هه‌واڵنێرێکی کوردپرێس وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت
سەردانی شاندی کورد بۆ بەغدا سەرکەوتووانە بووە
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بۆچی سەردانی عێراقی کردووە؟
پاوه‌ دووه‌مین شاری بێ سواڵکه‌روو وڵاتی
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر بارزانی
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا: له‌ناوچوونی داعش له‌ عێراق نزیکه‌
داکۆکیی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر نه‌گونجاو بوونی کاتی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان
موفتیی سوننەکانی عێراق دژی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستانە
ئیمکانات