"یانه‌ی کورده‌واری" له‌ مه‌ریوان چێ­ده‌کرێت
به‌شی کوردستان- ناوه‌ندێک به‌ناوی "یانه‌ی کورده‌واری" به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و ناساندن و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی کورده‌واری له‌ شاری مه‌ریوان ڕێکخرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "یانه‌ی کورده‌واری" بینایێکی تازه‌ چێ کراوه‌ که‌ خشت و که‌ره‌سته‌ی کۆنینه‌ی تێیدا به‌کارهێنراوه‌ و به‌گوێره‌ی بیناسازی کۆنی ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان کراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و بینا تازه‌کراوه‌یه‌ وه‌کوو مۆزه‌خانه‌یێکی میراتی دێی نشینی کوردستان جێگایێکه‌ بۆ ناسینی فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و نژیارڤانی و جلوبه‌رگ و پێخۆر و ئامێری کار و ژیانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ بینایێکدا که‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیانێکی لادێی کوردستانی تێیدا کۆکراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ دیارده‌ی ڕه‌سه‌ن و که‌لتووریی کۆنینه‌ی سه‌دساڵ له‌وپێشی کوردواری پیشان ده‌دات هه‌ندێکیان بریتین له‌ خواردنی تایبه‌ت به‌ ناوچه‌که‌ وه‌کوو نانی تیری و ساجی، دۆ، ماست، ڕۆنی حه‌یوانی و هه‌روه‌ها جل­وبه‌رگی پیاوان و ژنان که‌ له‌ ته‌نیشت ئامێر و که‌ره‌سته‌ی هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ کار و بژێوی ژیانی کورده‌واری به‌ شێوازێکی نه‌ریتی و جوان خراوه‌ته‌ به‌ردیدی خه‌ڵکه‌وه‌.
ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن کیان جه‌هانییه‌وه‌ ڕێکخراوه‌ و ڕێکخستنی ناوه‌نده‌که‌ش زیاتر له‌ 3 مانگی پێچووه‌.
"یانه‌ی کورده‌واری" له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌ردۆشییه‌کانی مه‌ریوان چێ­کراوه و له‌ سبه‌ینێه‌وه‌ چوارشه‌ممه‌ 30 خاکه‌لێوه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا به‌ به‌شداریی به‌رپرسان و چالاکانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و توێژه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌ڵک ده‌کرێته‌وه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ بڕیار وابوو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ قه‌باره‌ی 10 ماڵدا جێبه‌جێ بکرێت که‌ هه‌ر کام له‌و ماڵانه‌ شێوازی بیناسازی، داب و نه‌ریت و ژیانی ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌ کوردنشینه‌کان پیشان بدات. به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی هه‌ورامان، له‌یلاخ، ساڕاڵ، که‌لهۆڕ و موکریان و ... به‌ڵام به‌هۆی گونجاونه‌بوونی هه‌لومه‌رجی ڕێکخستنی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ تا ئێستا بواری وه‌دیهاتنیان نه‌ڕه‌خسێندراوه‌ به‌ڵام بڕیاره‌ به‌ڕێوه‌به‌ری "یانه‌ی کورده‌واری" له‌ داهاتوودا به‌ هاوکاریی به‌رپرسان ئه‌و کاره‌ جێبه‌جێ بکات.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 71847  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 23

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
Peywendiyên Îran û Efxanîstanê berfirehtir dibin
Duran Kalkan rayedarê Tirk ê ku di nav PKK`ê de ye dijî refrandomê derket
ئامانجه‌کانی سه‌فه‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ تورکیا و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان
وه‌رگه‌ڕانی ته‌نکه‌رێکی غازی شل دوو کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
شارەوانی لیجە لە پارێزگای دیاربەکر زیندانی کرا
هه‌واڵنێرێکی کوردپرێس وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت
سەردانی شاندی کورد بۆ بەغدا سەرکەوتووانە بووە
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بۆچی سەردانی عێراقی کردووە؟
پاوه‌ دووه‌مین شاری بێ سواڵکه‌روو وڵاتی
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر بارزانی
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا: له‌ناوچوونی داعش له‌ عێراق نزیکه‌
داکۆکیی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر نه‌گونجاو بوونی کاتی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان
موفتیی سوننەکانی عێراق دژی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستانە
ئیمکانات