سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا:
دەنگی ئەرێنی بە جیاوازیی ١ ملیۆن و 250 هەزار دەنگ سەرکەوت/ ئەنجامی یەکلاکراوە تا ١١ رۆژی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت
بەشی تورکیا- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند کە دەنگە ئەرێنییەکانی گشتپرسیی رۆژی ڕابردووی تورکیا ١ ملیۆن و 250 هەزار دەنگ لە دەنگە نەرێنییەکان زیاتر بووە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە Haber7، سادی گوون، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (YSK) لە لێدوانێکدا پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی گشتپرسیی 16ی ئایپرێلی ٢٠١٧ی تورکیا، وتی: بە گوێرەی ئەنجامە مسۆگەر کراوەکان، جیاوازیی نێوان دەنگی "ئەرێ" و "نا" ١ ملیۆن و 250 هەزار دەنگە. لە گشتپرسیی گەلی تورکیا دەنگی "ئەرێ" سەرکەوتوو بووە. بە دڵنیاییەوە ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامی دەنگدانەکان تاوتوێ دەکرێن و بە لانی‌زۆرەوە تا ١١ – ١٢ رۆژی داهاتوو ئەنجامی یەکلاکراوە ڕادەگەیێنین.
ناوبراو وتیشی: لە سەر هەر سندووقێکی دەنگدان ٧ چاوەدێر ئامادەبوون کە ٥ لەوان لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بوون. لە تەواو سندووقەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا، ئەندامی چاوەدێر لە پارتی داد و گەشە و پارتی کۆماری گەل ئامادەبوون.
شیاوی ئاماژەیە، بە پێوەری لە سەدا سەدی سندووقەکانی دەنگدان، 51.4 لە سەدی دەنگەکان "بەڵێ" و 48.6 لە سەدی دەنگەکانیش "نا" بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 71815  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۹  |  کاتژمێر: 0 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆنسێرتی محەمەد عەلیزادە لە کرماشان و سنە هەڵوەشاوە
پشتیوانیی هەدەپە لە ڕیفراندۆمی هەرێم، بە مانای ئەنجامدانی لە تورکیا و سووریا نییە
سەربەخۆیی خەونی پڕمەترسیی کوردەکان
فستیڤاڵی دەفی حەوزەی هونەریی کوردستان؛ داواکاریێکی نێونەتەوەییە
زیاتر لە سەدا 4ی تێکڕای ئاسانکارییەکانی وڵات بۆ پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت
بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵەیە/ ئەمریکا نابێ پشتیوانی لە یەپەگە بکات
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەین ڕیفراندۆمەکەیان هەڵوەشێننەوە
ئەگەریی بەردەوام بوونی دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی ڕیفراندۆم
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری ئازەربایجانی رۆژئاواشی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٣ ڕیختەری هەرێمی کوردستان لەڕاندەوە
Erdogan: Ku PYD bixwaze bi rêya Efrînê xwe bigihîne Deya Spî em ê teqz êrîş bikin
Waliyê Kerkûkê: Tenê bi şertekê em ê ala kurdistanê daxînin jêrê
Rewşa Teleferê piştî rizgarbûnê dê çawa be? /Analîz
پرسی کوردەکان له‌ تورکیا و سووریا پێکەوە به‌ستراوه‌
Serleşker Baqirî: Em û Tirkiye hebûna Amerîkayê li bakûrê Sûriyê narewa dibînin
ئیمکانات