زۆرترین دەنگی "نا" و دەنگی "ئەرێ" لە کامە پارێزگاکانی تورکیا وەدەست هاتوون؟
بەشی تورکیا- پاش دیاری‌کرانی دەرەنجامی گشتپرسییەکەی دوێنێی تورکیا لیستی ئەو ١٠ پارێزگایەی زۆرترین دەنگی ئەرێنی و نەرێنییان داوە بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس گشتپرسیی یاسای بنەڕەتیی تورکیا بە دەرەنجامی زۆر نزیکی ٥١.٤ بەرانبەر بە ٤٨.٦ کۆتایی پێهات و ئەوەی لەم ناوەدا سەرنج ڕاکێش بوو دەنگی "نا"ی سێ گەورەشاری تورکیا واتە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئەزمیر بە ڕێفراندۆمەکە بوو. لە کۆی ٨١ پارێزگای تورکیا ٥٣ پارێزگا دەنگی ئەرێنییان بە گشتپرسی داوە و ٢٨ پارێزگاش کە زۆربەیان پارێزگا گەورەکان و گەورەشارەکانی تورکیا بوون لەگەڵ هەموارکردنەوەی دەستوور هاودەنگ نەبوون. بە گوێرەی دەرەنجامەکان زۆرترین دەنگی "ئەرێ" بۆ گشتپرسییەکەی تورکیا لە پارێزگاکانی خوارەوەدا تۆمار کراوە:
1- بایبورت: 81.87 لەسەد ئەرێ
2- ئاکسارای: 77.92 لەسەد ئەرێ
3- چانقیری: 76.93 لەسەد ئەرێ
4- قەونیه: 75.98 لەسەد ئەرێ
5- کوتاهیا: 76.13 لەسەد ئەرێ
6- ریزه: 75.94 لەسەد ئەرێ
7- یوزگات: 75.82 لەسەد ئەرێ
8- قوموشخانه: 75.11 لەسەد ئەرێ
9- ئەرزڕووم: 74.98 لەسەد ئەرێ
10- قەهرەمان ماراش: 74.64 لەسەد ئەرێ
ئەو ١٠ پارێزگایەش کە زۆرترین دەنگی "نا"یان تۆمارکردووە، ئەمانەن:
1- تونجەلی: 78.49 لەسەد نا
2- کریکلارعەلی: 70.18 لەسەد نا
3- شەرناخ: 68.61 لەسەد نا
4- جۆلەمێرگ: 66.14 لەسەد نا
5- ئەدێرنە: 65.98 لەسەد نا
6- ئامەد: 65.55 لەسەد نا
7- ئیغدیر: 63.14 لەسەد نا
8- موغلا: 63.18 لەسەد نا
9- ئەزمیر: 63.11 لەسەد نا
10- تەکیرداغ: 59.81 لەسەد نا
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71812  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۸  |  کاتژمێر: 23 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا چییان بینی؟/ دیێگۆ کۆپۆلۆ
یه‌ک بان و دوو هه‌وا
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوای له‌ وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌ گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
حکوومه‌تی تورکیا و وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کووده‌تایان کرد/ ده‌بێ گشتپرسییه‌که‌ دووپات بکرێته‌وه‌
سه‌دان که‌س به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا له‌ دژی وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌یانه‌وێت گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا 50 که‌س ده‌ستگیر کران
50 ساڵ له‌ مێژووی تورکیادا مه‌شرووعییه‌ت و ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌
بۆچی کورده‌کان و تورکه‌کان ده‌نگیان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا دا؟/ حسێن مه‌عرووف پوور
هەموو دەبێ ڕیز لە ئەنجامی گشتپرسی بگرن/ ئەدەبی نەتەوەپەرەستیی تورک لە تورکیادا شکستی هێناوە
یاسای بنەڕەتیی کوودەتای 1982 کۆتایی پێهات/ ڕیشەی تیرۆر لە تورکیا دەبێ وشک بکرێت
پارتی کۆماری گەلی تورکیا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان بوو
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت به‌ ئاکامی ڕێفراندۆمه‌که‌ی تورکیا
ئیمکانات