سەرۆکی پارتی یەکێتیی گەورەی تورکیا پاش سەرکەوتنی گشتپرسی:
یاسای بنەڕەتیی کوودەتای 1982 کۆتایی پێهات/ ڕیشەی تیرۆر لە تورکیا دەبێ وشک بکرێت
بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی گەورەی تورکیا وەک لایەنگرێکی گشتپرسیی تورکیا ڕایگەیاند: یاسای بنەڕەتیی کوودەتای 1982 گەیشتۆتە کۆتایی و جەختیشی کرد: ئێستا دەبێ ڕیشەی تیرۆریزم وشک بکەینەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، مستەفا دەستیجی، سەرۆکی پارتی یەکێتیی گەورەی تورکیا، پاش سەرکەوتنی گشتپرسی وتی: کۆمەڵگای ئێستای تورکیا و پارتەکەی ئێمە بڕیاریان لە سەر بەڵێ وتن بە گشتپرسی دا و باشترین ئاکامیان وەدەست هێنا. هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تێکڕای ئەندامانی حیزب، لایەنگران، کۆمەڵگای تورکیا و هەمووی برادەرانمان دەکەم. بەو ئاکامەی ئێستا وەدەستمان هێناوە، یاسای بنەڕەتیی 1982 کە دژی دیموکراسی و دەرەنجامی کوودەتا بوو، کۆتایی پێهاتووە و سیستەمێک کە کوودەتاچییەکان، دوژمنان و گرووپە بەرهەڵستکارەکانی بێ‌باک دەکردەوە گەیشتۆتە کۆتایی. تورکیا لە ساڵی 1982 بە دواوە بە یاسایێک بەڕێوەدەچوو کە دەرەنجانی کوودەتا بوو. نەتەوەکەمان بە وتنی "بەڵێ" ڕایانگەیاند چیتر سیستەمێک کە ئەنجامی کوودەتا بێت قبووڵ ناکەن.
ناوبراو زیادی کرد: کاری ئێمە لێرەدا کۆتایی پێ‌نایەت. دەبێ هەموو ئەو هەنگاوانەی کە بۆ چارەسەریی کێشەکان پێویستە هەڵبگرین و تورکیایێکی بەهێزتر، دونیای تورکی بەهێزتر و دونیای ئیسلامی ئاشتی لەو جوگرافیایە چێبکرێت. نابێ تەنانەت یەک چڕکەش چارەسەریی ئەو کێشانە لە تورکیا وەدوا بکەوێت. کە لە سەرووی هەموو ئەو کێشانە بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆریزمە. دەبێ ڕیشەی تیرۆر لەم وڵاتەدا وشک بکەینەوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71808  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۸  |  کاتژمێر: 23 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
CHP له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا سکاڵا بۆ دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌رز ده‌کاته‌وه‌
چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا چییان بینی؟/ دیێگۆ کۆپۆلۆ
یه‌ک بان و دوو هه‌وا
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوای له‌ وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌ گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
حکوومه‌تی تورکیا و وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کووده‌تایان کرد/ ده‌بێ گشتپرسییه‌که‌ دووپات بکرێته‌وه‌
سه‌دان که‌س به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا له‌ دژی وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌یانه‌وێت گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا 50 که‌س ده‌ستگیر کران
50 ساڵ له‌ مێژووی تورکیادا مه‌شرووعییه‌ت و ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌
بۆچی کورده‌کان و تورکه‌کان ده‌نگیان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا دا؟/ حسێن مه‌عرووف پوور
زۆرترین دەنگی "نا" و دەنگی "ئەرێ" لە کامە پارێزگاکانی تورکیا وەدەست هاتوون؟
سەری ڕێز بۆ ئیرادەی گەلی تورکیا دادەنەوێنین/ حکوومەتی تورکیا بە کردەوە شکستی هێناوە
پارتی کۆماری گەلی تورکیا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان بوو
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت به‌ ئاکامی ڕێفراندۆمه‌که‌ی تورکیا
ئیمکانات