پارتی کۆماری گەلی تورکیا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان بوو
بەشی تورکیا- پارتی کۆماری گەلی تورکیا بە شێوەی فەرمی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان بوو.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان ، بۆڵنت تزجان جێگری پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە لێدوانێکدا بە داکۆکی لەوەی کە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەبێ گشتپرسیی یاسای بنەڕیتیی تورکیا هەڵوەشێنێتەوە، ڕایگەیاند: تەنیا یەک رێگا بۆ کۆتایی هێنان بە پرس و گومان لە شەرعییەت و هێورکردنەوەی جەماوەری لە ئارادایە و ئەویش هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی لە لایەن ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنە؛ باشترین کار هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانە.
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە لە کاتێکدا ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەبوو بەرگە مۆرنەکراوەکانی وەک دەنگی پووچ و رێگەپێ‌نەدراو دانابایە، ئەو بەرگانەشی قبووڵ کردووە. تزجان وێرای تۆمەتبارکردنی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە دەستبردنی نایاسایی لە یاساکان، وتیشی: لە تەواو 165 هەزار سندووقی دەنگدان ئەو پێشێل‌کارییە ئەنجام دراوە. لەم هەڵبژاردنەدا "نا" سەرکەوت. هەر بۆیە لە ڕەوتی سیاسیی بەردەم لە ئیرادەی گەل لە سند‌ووقەکانی دەنگدان کە "نا"یە، پشتگری دەکەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 71807  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۸  |  کاتژمێر: 22 : 58

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە بڕیارەکانی تورکیا سەبارەت بە ئیدلیب پشتیوانی دەکەین
مۆڵەتی ئەوە بە دەوڵەتی سووریا نادەین هێرش بکاتە سەر هەسەدە
دۆزرانەوەی تەرمێک لە گوندی بۆیکتانی سەقز
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
ئیمکانات