وته‌دانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ردۆغان:
ده‌نگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا زۆر گرینگ بوو/ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا 10 بۆ 15 له‌سه‌د ده‌نگی زیاده‌مان بوو
به‌شی تورکیا- ئه‌ردۆغان له‌ وته‌دانێکی ڕاسته‌وخۆدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتن له‌ گشتپرسی به‌ جیاوازی یه‌ک میلیۆن و 300 هه‌زار ده‌نگ ڕایگه‌یاند: ده‌نگی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیا زۆر گرینگ بوو و ئێمه‌ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا 10 بۆ 15 له‌سه‌د ده‌نگی زیاده‌مان بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی دۆغان، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ گفتوگۆییێکی ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌وخۆدا وتی: 25 میلیۆن ده‌نگی ئه‌رێنی به‌ گشتپرسی درا. به‌پێی ئاماری نافه‌رمی به‌ جیاوازی 1 میلیۆن و 300 ده‌نگ گشتپرسی سه‌رکه‌وتووه‌. خه‌ڵک له‌ داهاتوودا به‌ به‌رنامه‌ڕێژییێکی باشه‌وه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چن. ئه‌مڕۆ تورکیا بڕیارێکی زۆر گرینگی له‌باره‌ی بابه‌تی 200 ساڵه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵات گرتۆته‌به‌ر. گرینگترین گشتپرسی مێژووی وڵاتمان ئه‌نجام دا.
ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌ به‌ ده‌نگی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیاش جه‌ختی کرد: ده‌نگی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا زۆر گرینگ بوو. ده‌نگه‌کانمان له‌ پارێزگاکانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات و ئانادۆڵو 10 بۆ 15 له‌سه‌د زیاد بۆته‌وه‌. له‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ یه‌کڕیزی و یه‌کسانیان به‌لاوه‌ خۆش بووه‌ ده‌ستخۆشی ده‌که‌م.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی کرد: ئه‌م گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا گۆڕینێکی ساده‌ نییه‌. بۆ یه‌که‌مین جاره‌ که‌ له‌ مێژووی تورکیادا گۆڕانکارییێکی گرینگ ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌ له‌ مێژووی کۆماری تورکیادا‌ سیسته‌م به‌ ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت. سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ "ئه‌رێ" و "نا"یان وتووه‌ پێکه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوون. به‌شێک له‌م سه‌رکه‌وتنه‌ هی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا ده‌ژین.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71764  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۸  |  کاتژمێر: 8 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
یه‌ک بان و دوو هه‌وا
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوای له‌ وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌ گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
حکوومه‌تی تورکیا و وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کووده‌تایان کرد/ ده‌بێ گشتپرسییه‌که‌ دووپات بکرێته‌وه‌
سه‌دان که‌س به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا له‌ دژی وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌یانه‌وێت گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا 50 که‌س ده‌ستگیر کران
50 ساڵ له‌ مێژووی تورکیادا مه‌شرووعییه‌ت و ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌
بۆچی کورده‌کان و تورکه‌کان ده‌نگیان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا دا؟/ حسێن مه‌عرووف پوور
قلیچدارئۆغڵۆ فه‌رمانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی دا/ CHP ناڕه‌زایه‌تیی به‌ 2 میلیۆن و 500 ده‌نگ ده‌ربڕی
گەل دەنگیان بە ئاسایش و ئەمنییەت دا/ دەوڵەتی تورکیا قۆناغێکی نوێ دەست پێ‌دەکات
CHP ناڕەزایەتی خۆی بە ئەنجامی ٦٠ لەسەدی سندووقەکان دەربڕی/ پارتی لایەنگری کوردەکان: دەستێوەردان لە دەنگەکاندا کراوە
ئەردۆغان پیرۆزبایی سەرکەوتنی گشتپرسییەکەی له پارته هاوپەیمانەکانی کرد
له 3 بۆ 4 له سەدی ئەنجامی دەنگەکانی ڕێفڕاندۆم تەزویری تێدا کراوه
هیوامان بە دەوڵەتی تورکیا نییە/ ئەردۆغان و گولەن جیاوازیان لای کوردەکان نییە
مەودای دەنگی "ئا" و "نا"ی گشتپرسیی تورکیا گەیشتە کەمتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگ
گشتپرسیی یاسای بنەڕەتی تورکیا کۆتایی پێ‌هات
لە کۆی 99.5 لە سەدی دەنگەکان: ئەرێ 51.33 و نا 48.68 لە سەد
بژاردنی دەنگەکان لە پارێزگا کوردنشینەکانی تورکیا
ئامادەبوونی رێبەرانی CHP و MHP و نوێنەرانی HDP لە پای سندووقەکانی دەنگدانی گشتپرسیی تورکیا
دەنگی نگەتیڤ بە ڕیفراندوم، دەتوانێت پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات
ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ زیندانی ئه‌دیرنه‌ ده‌بێت
گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا ده‌ستی‌پێکرد
تورکیا پاش ڕێفراندۆم چیدی وه‌کوو پێشوو نامێنێته‌وه‌/ هێنری جه‌ی.بارکی*
مۆدێلی ئەردۆغان بۆ یاسای بنەڕەتیی تورکیا مۆدێلی سەدام حسێن و حوسنی موبارەکە
که‌سانێک که‌ ئه‌ردۆغانیان خۆش ده‌وێت ده‌بێ به‌ گشتپرسی نا بڵێن/ ده‌سه‌ڵاتی تا ئه‌م ڕاده‌یه،‌ هه‌ر ئینسانێک سه‌رمه‌ست ده‌کات
هاووڵاتییانی ته‌با و ناته‌با هه‌ردووک بۆ ئێمه‌ جێگای ڕێزن
سەرکەوتنی گشتپرسیی تورکیا، پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ زیاد ده‌کاته‌وه‌
لە ئەگەری پەسەندکرانی گشتپرسیی تورکیا، کۆمپانیای ڕاپرسیی ئوورئاسیا هەڵدەوەشێنینەوه
هیواکان بۆ سەرکەوتنی گشتپرسیی یاسای بنەڕەتیی تورکیا کەمڕەنگ‌تر دەبێتەوە
پەکەکە گوشاردەخاته سەر دەنگدەرانی گشتپرسیی 16ی ئاپیڕێل
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات