بەر له کۆتایی هاتنی ژماردنی دەنگەکان:
ئەردۆغان پیرۆزبایی سەرکەوتنی گشتپرسییەکەی له پارته هاوپەیمانەکانی کرد
بەشی تورکیا – سەرۆک کۆماری تورکیا له هەڵمەتێکدا، بەر له کۆتایی هاتنی ژماردنی دەنگی گشتپرسییەکە، به پێی هێنانەوەی 51 له سەدی دەنگی بەڵێ بۆ ئەم گشتپرسییە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی له هاوپەیمانەکانی کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له هەواڵدەریی دۆغان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پاش کرانەوە و بژاردنی دەنگەکانی 98 له سەدی سندووقەکانی دەنگدان و له پێشەوه بوونی 51.3 له سەدی دەنگی ئەرێنی، لە پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ دەوڵەت باغچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا، بینالی یێڵدریم، سەرۆکی پارتی داد و گەشه و سەرۆک وەزیرانی تورکیا، مستەفا دەستیجی، سەرۆکی پارتی یەکێتی مەزنی تورکیا ئەم سەرکەوتنەی لێ پیرۆزبایی کردوون. لەم پەیوەندییه تەلەفۆنییەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی خواست و ئیرادەی گەل له سندووقەکانی دەنگدان کردووه.  
ئەم وتانە له کاتێکدا ئاراسته کرا کە هێشتا ئەنجامی کۆتایی دەنگدانەکان ڕانەگەیێندرا بوو و پارتی کۆماری گەلی تورکیا له ئاست 60 له سەدی دەنگەکان ناڕەزایەتی دەربڕیوه و ڕایگەیاندووه که هەڵبژاردن هێشتا کۆتایی پێ‌نەهاتووه.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60109

کۆدی بابه‌ت: 71758  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۸  |  کاتژمێر: 0 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
یه‌ک بان و دوو هه‌وا
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوای له‌ وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌ گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
حکوومه‌تی تورکیا و وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کووده‌تایان کرد/ ده‌بێ گشتپرسییه‌که‌ دووپات بکرێته‌وه‌
سه‌دان که‌س به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵا له‌ دژی وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌یانه‌وێت گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا 50 که‌س ده‌ستگیر کران
50 ساڵ له‌ مێژووی تورکیادا مه‌شرووعییه‌ت و ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌
بۆچی کورده‌کان و تورکه‌کان ده‌نگیان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا دا؟/ حسێن مه‌عرووف پوور
ده‌نگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا زۆر گرینگ بوو/ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا 10 بۆ 15 له‌سه‌د ده‌نگی زیاده‌مان بوو
قلیچدارئۆغڵۆ فه‌رمانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی دا/ CHP ناڕه‌زایه‌تیی به‌ 2 میلیۆن و 500 ده‌نگ ده‌ربڕی
ئیمکانات