ئامادەبوونی رێبەرانی CHP و MHP و نوێنەرانی HDP لە پای سندووقەکانی دەنگدانی گشتپرسیی تورکیا
بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتەکانی کۆماری گەل و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە گەڵ نوێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە ئامادەبوون لە پای سندووقەکانی دەنگدان بۆ گشتپرسیی یاسای بنەڕەتی، دەنگی "ئا" و "نا"ی خۆیان بەو گشتپرسییە دا.
بە پێێ هەواڵی کوردپرێس لە رۆژنامەی HaberTurk، کەماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ رێبەری پارتی کۆماری گەل بە هاوڕێتیی سرووی قلیچدار ئۆغڵۆی هاوسەری و کەرەم قلیچدار ئۆغڵۆی کوڕی بە ئامادەبوون لە قۆتابخانەی سەرەتایی ئارژانتینی ئەستەنبۆڵ دەنگی خۆیان بۆ گشتپرسییەکەی ئەمڕۆ خستە ناو سندووقەکانی دەنگدانەوە. ناوبراو لە شوێنی دەنگدانەکە وتی: میتینگێکی زۆر باشمان لە سەرتاسەری تورکیا بەڕێوەبرد. هیچ جیاوازییەکمان لە نێوان مرۆڤەکاندا دانەنا و هیوادارین ئاکامی ئەو گشتپرسییە خێر و بەرەکەتی بۆ تورکیا بە دواوە بێت.
هەروەها دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا بە ئامادەبوون لە قوتابخانەی ئانیت تەپەی ئەنقەرە دەنگی خۆی بۆ گشتپرسیی گۆڕینی یاسای بنەڕەتی خستە ناو سندووقەکانەوە و لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم بۆ ئەوەی توانیومە ئەرکی شارۆمەندیی خۆم بە جێ بێنم. گەلی ئێمە لە ژیانیاندا بەرەوڕووی گۆڕانکارییەکی زۆر گرینگن. داهاتووی سیاسیی تورکیا پێویستی بە گۆڕانکاریی نوێیە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەواڵدەریی دۆغان لە ڕاپۆرتێکدا لە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان و لەوان عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی ئەو پارتە، نادر یێڵدریم، جێگری پارت، سری سۆرەیا ئۆندەر، ئەرتۆغرۆڵ کۆرکچی و دیلان دیارت تاشدەمیر، لە ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی لە قوتابخانەی نەجلا قیزیل باغی ئەنقەرە بۆ دەنگدانیان بەو گشتپرسییە هەواڵی دا.
عوسمان بایدەمیر پاش دەنگدان بە هەواڵنێرانی وت: هیوادارم ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە چەشنێک بێت کە دیموکراسی، ئازادی و وڵاتەکەمان سەرکەوێت و دەرگاکان بەڕووی گەیشتن بە ئاشتییەکی بە شەڕەف بکرێتەوە. هیوادارم ئیرادەی ڕاستەقینەی گەل لە پای سندووقەکان دەرکەوێت. ئەمڕۆ ببێتە رۆژێک کە تەنانەت تێیدا  شایەدی چکۆلەترین پێکدادان نەبین.
شیاوی ئاماژەیە کە بە گوێرەی راپۆرتی دۆغان هێزەکانی ئەمنی و بەرپرسانی وەرگرتنی دەنگ، ئیزنی بردنە ژووری مۆبایلەکانیان بە نوێنەرانی HDP نەداوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 71749  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۷  |  کاتژمێر: 21 : 22

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
CHP له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا سکاڵا بۆ دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌رز ده‌کاته‌وه‌
چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا چییان بینی؟/ دیێگۆ کۆپۆلۆ
پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوای له‌ وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌ گشتپرسییه‌که‌ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌
حکوومه‌تی تورکیا و وه‌فدی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کووده‌تایان کرد/ ده‌بێ گشتپرسییه‌که‌ دووپات بکرێته‌وه‌
له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ده‌ره‌نجامی گشتپرسیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا 50 که‌س ده‌ستگیر کران
50 ساڵ له‌ مێژووی تورکیادا مه‌شرووعییه‌ت و ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌
بۆچی کورده‌کان و تورکه‌کان ده‌نگیان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا دا؟/ حسێن مه‌عرووف پوور
ده‌نگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا زۆر گرینگ بوو/ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا 10 بۆ 15 له‌سه‌د ده‌نگی زیاده‌مان بوو
قلیچدارئۆغڵۆ فه‌رمانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی دا/ CHP ناڕه‌زایه‌تیی به‌ 2 میلیۆن و 500 ده‌نگ ده‌ربڕی
ئیمکانات